سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سەیید قوطب و هەڵوێستەیەک..!!
گۆڕینی فۆنت


سەیید قوطب و هەڵوێستەیەک..!!

مامۆستا (ئەمجەد عبدالغفار عەتار) دەگێڕێتەوە دەڵێت:
{ڕۆژێک سەید قطب تێلەفۆنی بۆکردم داوای کرد بەزوویی بگەمە ماڵیان - بەشەرمێکەوە داوای لێکردم کە چەند ١٠ جونیەیوکی بەقەرز پێبدەم تا دەرمانی پێ بکڕێت چونکە نەخۆش بوو پارەی نەمابوو دەرمانی پێ بکڕێت !!
کاتێک بەپەلە چوم بۆ ماڵیان و چومە ژورەوە بەخێرھاتنی کردم ... دیمەنێکی سەیرم بینی
سوێند بەخوا واقم وڕما کەبینیم!!
لە ژورەکەیدا کارمەندێکی دیبلۆماسی لە باڵیۆزخانەیەکی وڵاتێکی عرەبی خاوەن نەتەوە دانیشتبوو ، لەبەردەمیدا جانتایەکی پڕ لەپارە ھەبوو کە دەگەیشتە چەند ھەزار جونییەیەک
ئەو کارمەندە زۆر بە تکا و ڕجا داوای لێدەکرد کە لێی وەربگرێت .. کە ئەمە وەک دیاریەکی دەوڵەتەکەیتی بۆ ئەو چونکە پلە و پایەی سەیید ی دەزانی ، پاشان سەیید بە دامەزراوییەوە دیاری پیاوەکەی ڕەت کردەوە و پێی وت : (من خۆم و فیکرەم نافرۆشم بەسەروەت و سامانی دونیا ماڵەكەت بگێڕەوە بۆناو جانتاکەت )
پاشان سەیید لای کردەوە بۆلای من و وتی ئایا ئەوەی پێم وتیت ئامادەت کردووە؟ منیش بەسەر سوڕمانەوە وتم بەڵێ ! بڕە پارەکەم دایە
کاتێک دیبلۆماتکارەکە ئەم ڕوداوەی بینی و بە سەر سوڕمانەوە چووە دەرەوە !!

لە کتێبی من سيد قطب الملاد إلى الستشهاد، لا ٦٩
نوسینی صلاح عببدالفتاح خالدي

وەرگیراوە لە پەیجی سەیید قوتب رحمە اللە

 33

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus