ته‌وبه و په‌شیمانی (به‌شی سێیه‌م). موحه‌ممه‌د بیلال ١٠. وعن أبي نجيد بضم النون وفتح الجيم عمران بن الحصين الخزاعي رضي الله عنهما أن امرأة من جهينة أتت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهي حبلى من الزنا فقالت يا رسول الله أصبت حدا فأقمه علي فدعا نبي الله صلى الله عليه وسلم وليها فقال أحسن إليها فإذا وضعت فأتني ففعل فأمر بها نبي الله صلى الله عليه وسلم فشدت عليها ثيابها ثم أمر بها فرجمت ثم صلى عليها فقال له عمر تصلي عليها يا رسول الله وقد زنت قال لقد تابت توبة لو قسمت بين سبعين من أهل المدينة لوسعتهم وهل وجدت أفضل من أن جادت بنفسها لله عز وجل رواه مسلم عیمرانی کوڕی حوصه‌ین(خوای لێ ڕازی بێت) فه‌رمووی: ژنێکی جوهه‌ینه‌یی سکی پڕبوو به زینا، هاته خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێی فه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا! شایانی حه‌ددم حه‌ددم لێ بده، پێغه‌به‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) هه‌قداری ژنکه‌ی گازکرد و فه‌رمووی : باش به له‌گه‌ڵی، که‌سکه‌که‌ی دان ژنه‌که‌م بۆبێنه ئه‌ویش ئاوای کرد و فه‌رمایشته‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری به جێ هێنا ئیتر پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمانی فه‌رموو ژنه‌که‌یان به‌جله‌کانی خۆیه‌وه شه‌ته‌کیاندا هه‌تا له کاتی سه‌نگه سارکردندا له‌شی ده‌رنه‌که‌وێ ئنجا فه‌رمانی کرد به‌ردباران کرا، له پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) نوێژی مردووی له‌سه‌ر کرد، عومه‌ریش پێی فه‌رموو: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا!(صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه زینای کردووه و که‌چی تۆ نوێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ی؟! فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌مه ته‌وبه‌یه‌کی وه‌هایی کردووه ئه‌گه‌ر بێتوو دابه‌ش بکرێ به‌سه‌ر حه‌فتا که‌س له خه‌ڵکی مه‌دینه به‌شی هه‌موویان ده‌کا، ته‌وبه له‌وه باشتر ده‌بێ چی بێ که گیانی خۆی به‌خشی له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره و خاوه‌ن شكۆ! (موسلیم/ تاج). ١١. وعن ابن عباس وأنس بن مالك رضي الله عنهم أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال لو أن لابن آدم واديا من ذهب أحب أن يكون له واديان ولن يملأ فاه إلا التراب ويتوب الله على من تاب متفق عليه ئیبنو عه‌بباس و ئه‌نه‌سی کوڕی مالیک _خوایان لێ ڕازی بێت_ فه‌رموویان: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: گریمان ئاده‌میزاد پڕ به شیوێ زێڕی هه‌بێ هێشتا چاوی تێرنابێ و حه‌ز ده‌کا بیکا به دوو شی‌و، ئه‌گه‌ر پڕ به دوو شیوی هه‌بێ حه‌ز ده‌کات بیکا به سێ شی‌و، وه هه‌روه‌ها، ئیتر مه‌گه‌ر گڵ چاوی ئاده‌میزاد پڕ بکا، ئاده‌میزاد مه‌گه‌ر به گڵی گۆڕ تێربخوا، یا مه‌گه‌ر گڵ چاوی پڕ بکا، هه‌ر که‌سێکیش ته‌وبه بکا (خوای گه‌وره) ته‌وبه‌ی گیرا ده‌کا و په‌شیمانی له هه‌موو که‌سێ قه‌بووڵه (ش / تاج). ١٢. وعن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال يضحك الله سبحانه وتعالى إلى رجلين يقتل أحدهما الآخر يدخلان الجنة يقاتل هذا في سبيل الله فيقتل ثم يتوب الله على القاتل فيسلم فيستشهد متفق عليه ئه‌بو هوڕه‌یڕه (خوای لێ ڕازی بێت) له پێغه‌مبه‌ری خواوه(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره و بێ گه‌رد له کاری دوو پیاو پێده‌که‌نێ، یه‌کێکیان یه‌کێکیان ده‌کوژێ و هه‌ردووکیشیان ده‌چنه به‌هه‌شت، یه‌که‌میان له پێناوی یه‌زدان دا ده‌جه‌نگێ ده‌کوژرێ، له پاشا بکوژه‌که‌ش ته‌وبه ده‌کاو خوا ته‌وبه‌ی گیرا ده‌کا و موسوڵمان ده‌بێ و ئه‌ویش شه‌هید ده‌کرێ (ش).