چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵێکی توڕەدا دەکەیت؟ ١. هەوڵ مەدە بە توڕەی وەڵامی توڕەی منداڵەکەت بدەیتەوە چونکە کاریگەری خراپی لەسەر باری دەروونی و جەستەی منداڵ دەبێ. ٢. لە منداڵەکەت نزیک بەرەوەو گفتوگۆی ژیرانەی لەگەڵدا بکە زیانەکانی توڕەبوونی بۆ شی بکەرەوە لەگەڵ خودی خۆی و دەوروبەر. ٣. لێکۆڵینەوە لەوە بکە بزانە بۆچی منداڵەکەت توڕە دەبێ ئایا دەیەوێ سەرنجی تۆ بۆ خۆی ڕاکێشانی یاخود گرنگی زیاتری پێ بدەیت. ٤. منداڵ ڕەنگدانەوەی سیفەتی دایک و باوکێتی بۆیە تۆ ببە بە نمونەیەکی باش بۆی. ٥. هەوڵی ڕاوێژکردن بدە لە لای کەسانی پسپۆڕی دەروونی ئەگەر توڕەیی منداڵەکەت لەکۆنترۆڵ دەرچوو.