سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئامۆژگاری بۆ کچان و ئافرەتان
گۆڕینی فۆنت


ئامۆژگاری بۆ کچان و ئافرەتان

١- ئەگەر ھاوژینەکەت پياوێکی بۆ خوا سوڵحاو و ڕەوشت بەرزو بوو و تۆی خۆشەویست ئەوا بەشدار بە لەگەڵی لە خەفەت ونەھامەتی وناڕەحاتیەکانی ژیان ئەوەش بە خۆشەویستی و ڕێزگرتنی ودەست پێوە گرتنی.

٢- ژیانێکی نموونەیی دور بێت لە کێشە وغەم وخەفەت وناسۆری بوونی نیە مەگەر لە دراماو فلیمەکان بێت ئەمەش خەیاڵە وئەسڵ وئەساسی نیە.

٣- باوەڕ بە ھیچ ئافرەتێک مەکە کە دەڵێت ژیانێکی ئاسودەو خۆش دەباتە سەر لەگەڵ ھاوژینەکەیدا ودورن لە کێشەو غەم وخەفەت وھیچ کێشەی لەگەڵ ھاوژینەکەیدا ڕوینەداوە وبە ھیچ شێۆەیەک عاجزی نەکردوەو توڕە نەبوە بەسەریدا ڕۆژێک لە ڕۆژان.

٣- چەند پیاو دیندار و چاک و خاوەن ڕەوشتی بەرز بێت و زمان شیرین و ھەڵسوکەوتی باش بێت لەگەڵ ھاوسەرەکەیدا ، دڵنیابە لە بەر ئەوەی مرۆڤە و فریشتە یان پێغەمبەر نیە ئەوا ھەڵە و کەم و کورتی ھەر دەبێت.

٤- مرۆڤ لە ژیاندا تووشی ناڕەحاتی وخەفەت و نەخۆشی وکێشە دەبێت لە کاتی کارکردن یان ھەڵسوکەوتی نا بەجێی خەڵک وای لێ دەکات سەبر و ئارامی و دانایی لە دەست بدات بۆیە ھەندێ جار توڕەیی خۆی بە سەر کەسانی دیکە دەربکات.

٥- زۆر بەی زۆری دراماکان درۆ دەکەن و دەیانەوێت کچان بکەونە داوی خۆشەویستی شەیتانی و حەرام و قەدەغەکراو، و گومان دروست دەکەن بۆ ئافرەتان بە ژیانی خێزانی نمونەیی پڕە لە خۆشەویستی و ئەوینداری و ڕێز و دوورە لە کێشە و خەفەت تا ڕوبەرووی واقیع دەبێت و سەیر دەکات ئەمە شتێکی دیکەیە و دراماکان و خەیاڵی شتێکی ترە و گومان دەبات کەم و کورتی لە ھاوژینەکەیدایە و ژیانێکی بەدبەختی لەگەڵی دەباتە سەر و خۆشی و بەختەوەری نابینێت لەگەڵ ھاوژینەکەی کە بە خەیاڵ بۆ خۆی دروست کردبوو.

٦- ھەندێک ئافرەت درۆزن و فرتو فێڵ دەکات و گومان بۆ ئافرەتانی تر دروست دەکات کە ژیانی ئەم نمونەیە و دورە لە کێشە، بۆ ئەوەی خەفەت وپەژارە و ئازار بخاتە دڵی ئافرەتانی دیکە و ژیان لە ھاوژینیان تاڵ بکات، و شانازی بە خۆیان دەکەن .

٧- چەندین ئافرەتی درۆزن و مەکراوی و حەسود و ماڵ وێرانکەر ھەن،( خوای گەورە لە ناویان ببات)، ھانی ئافرەتانی دیکە دەدەن دژی ھاوژینیان و پێیان دەڵێن مێردەکانتان ئێوەی خۆش ناوێ و کەمتەرخەمن بەرامبەرتان و تۆ ستەملێکراوی ئەگەر من لە جێگای تۆ بم ئەوە قبوڵ ناکەم و ڕازی نابم بەم زەلیلی و سەر شۆڕی و ماڵ بەجێ دێڵم و دەچمەوە ماڵی باوکم و ناگەڕێمەوە، و کەرامەتم لە ھەموو شت گەورەتر و بەنرخترە و ئامادە نیم تەنازول بکەم.

٨- چەندین ئافرەتی سادە و بێ ئاگا و نەزان گوێیان گرت لەو قسە و باسانە و لەگەڵ ھاوژینیان دەمەقاڵە و کێشەیان دروستکرد و لە فەرمانی ھاوژینان دەرچوون و داوای جیابوونەوەیان کرد و ماڵ و ژیانی خۆیان وێرانکرد و لە ماڵی باوکی دانیشت بە تەنھایی و خەفەتبار و پەنجە دەگەزێت و پەشیمانی دەردەبڕێت و خۆزگەی دەخواست بەگوێی فڵان ئافرەتی نەکردایە و بە قسەی ئەو نەخەڵەتایە.



 63

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus