سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چۆن له زەواج بگەین؟ بۆ کێشەکان ڕۆژ بەڕۆژ لەزۆر بونە؟
گۆڕینی فۆنت


چۆن له زەواج بگەین؟ بۆ کێشەکان ڕۆژ بەڕۆژ لەزۆر بونە؟

زۆر جار لەناو خزمان یاخود شوێنە گشیتەکان یاخود لەدادگا پرسیای ئەوەم لئ دەکرێ مامۆستا زەواج لەگەڵ چ جۆرە کەسێك بکەم باشە؟منیش زۆر جار پێیان دەڵئم ژن بۆخۆتانە خۆتان باشتر دەزانن تەبیعەتەکان جیاوازن و زۆر جارژنان یاخود پیاوان کێشەی گەورەیان دەبی لەگەڵ پیاوەکانیان سەردانمان دەکەن دەڵێن هۆکار چیە بۆ تووشی ئەو حاڵەتانە بوینە!هەمووی لەئەنجامی بیرنەکردنەوە وزوو بڕیار دان ئێستاش کەتووشی کێشە بووی دەبئ هەولبدەی ڕێگا چارەسەر بدۆزیەوە،سەیری حالی دادگاکان بکەن گریانت بۆدئ
ئەوەی باسی دەکەم چەند خاڵێکە پێوستە رەچاوبکرێ بۆ ئەوەی زەواجێکی تەندروست بەرهەم بئ

یەکەم:پێش هاوسەرگیری باش یەك بناسن،من ناڵئم هەموو رۆژ بەدوای پارك و باخچەو پیاسەبن بس باش یەک بناسن،کوری فلان باشە کچی فلان باشە قەینا دایک و باوکی باشە بس مرج نیە خۆی باش بئ،

دووەم:لەبەر خاتی ئەوەی رحم بەکەسێك بکەی زەواج مەکە باشترە باهەر ئاوابی

سێیەم:لەبەر خاتری تەنهای زەواج مەکە

چوارەم:لەبەر خاتری سەڵماندنی عشقەکەتان هاوسەر گیری مەکە

پێنج:لەبەر خاتری جنس و جوانی زەواج مەکەن،تۆ ئێستا گەنجێکی جوانی و لەرووی جنسەوە لە قیمەی بەڵام ڕۆژێك دئ تۆ پیر دەبی ئەوجنس و جوانیەیی ئێستات نامێنی،

شەش:لەگەڵئەوکەسانە زەواج مەکە کەکێشەیان هەیە

حەوت:لەگەڵ کەسێک زەواج مەکە کە بس جنسی لاگرینگە چونکە جنس،شتێکی کاتیە کە جنست نەما تێت هەلدەدا

هەشت:لەگەڵ کەسێك زەواج مەکە کە ڕەگەزی لەڕەگەزی تۆ نزیکە پیاو دەبئ پیاو بئ ژنیش ژنانەبئ

نۆ:زەواج لەگەڵ کەسێك مەکە کە ئاڵوودەی شتێکی خراپ بوە لەبەر خاتری تۆ دوای زەواج وازی لئ دێنی

دە:لەگەڵ کەسێك زەواج مەکە کە لەماوەی ساڵێك دساڵی خۆشەوستیتان بس شەرو بۆڵەو هەڵاتان بوە

یانزدە:هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێک مەکە کە بۆدایك وباوکی باش نیە،چونکە وەفای بۆئەوان نەبئ بۆتۆشی نابئ

دوانزدە:کەزەواجت کرد لێمەگەرێ هاسەرەکانتان لەگەڵ کەسانێك تێکەڵ بن،بەبەردەوامی کە لەهاوسەرەکانیان جیابونەتەوە،ئاوا خۆیان نشاندەدەن کە ئازادن و دلخۆشن کەچی واش نین،لەگەڵ ڕێزم بس کاریگەری خراپیان دەبی لەسەری

سێزدە:ئەگەر پێت وایە زەواجت،کردووە هاوسەرکەت لەقیمەی خراپیە چاوڕێ ئەوەی دەکەی منداڵێك بهێنیتە دوونیا وزعەکە باشدەبی دلنیات دەکەم خراپتر دەبئ،

چواردە:هەوڵدە زەواج لەگەڵ کەسێك بکە لەڕووی ئابوری و جوانی و ناشرینی، و بڕوانامەو لایەنی کۆمەڵایەتی لەخۆت نزیک بئ کورد دەڵئ لەقەدەر قاچت پئ ڕاکێشە

پانزدە:لەبەر خاتری دایك و باوکت زەواج مەکە،هیوادارم هەموو لایەك بئ کێشەو بەڵا بن...

د. کەریم شەریف



 859

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram