ته‌وبه و په‌شیمانی.. موحه‌ممه‌د بیلال تأليف: الأمام ابي زكريا يحيى بن شرف النووي الدمشقي وه‌رگێڕانی: م. نوری فارس حه‌مه خان بياچونه‌وه و سه‌رپه‌رشتی له چاپدانی : محمود ئه‌حمه‌د محمد به‌رگی یه‌که‌م ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (به‌شی یه‌که‌م) ٢. ته‌وبه و په‌شیمانی باب التوبة "قال العلما‌ء التوبة واجبة من كل ذنب فإن كانت المعصية بين العبد وبين الله تعالى لا تتعلق بحق آدمى فلها ثلاثة شروط أحدها أن يقلع عن المعصية والثاني أن يندم على فعلها والثالث أن يعزم ألا يعود إليها أبدا فإن فقد أحد الثلاثة لم تصح توبته وإن كانت المعصية تتعلق بآدمى فشروطها أربعة هذه الثلاثة وأن يبرأ من صاحبها فإن كانت ما‌لا أو نحوه رده إليه وإن كانت حد قذف ونحوه مكنه منه أو طلب عفوه وإن كانت غيبة استحله منها ويجب أن يتوب من جميع الذنوب فإن تاب من بعضها صحت توبته عند أهل الحق من ذلك الذنب وبقى عليه الباقي وقد تظاهرت دلائل الكتاب والسنة وإجماع الأمة على وجوب التوبة " دانه‌رانی (ریاض الصالحین)، شێخی نه‌وه‌وی - ڕه‌زای خوای لێ بێت - ده‌رفه‌رمووێ: زاناکان ده‌رموون: ته‌وبه و په‌شیمانبوونه‌وه له هه‌موو گوناهێ، پێویسته و فه‌رزه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناهه که به‌ینی به‌نده و خوای گه‌وره بێت و په‌یوه‌ندی به ئاده‌میزاده‌وه نه‌بێ، ئه‌وه ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه له‌و گوناهه به‌م سێ مه‌رجه دروسته: یه‌که‌م: که به یه‌کجاری وازی لێ بێنی. دووه‌م: له کردنه‌که‌ی په‌شیمان بێ. سێیه‌م: بڕیار بدا که ئیتر هه‌تا هه‌تایه نه‌یکاته‌وه. جا ئه‌گه‌ر یه‌کێ له‌م سێ مه‌رجانه نه‌هاته جێ ئه‌وه تۆبه‌که‌ی دروست نییه و دانامه‌زرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوناهـ په‌یوه‌ندی به ئاده‌میزاده‌وه هه‌موو، ئه‌وه به چوارمه‌رج داده‌مه‌زرێ، به‌م سێ مه‌رجه و به مه‌رجی ئه‌وه‌یش که گه‌ردنی خۆیی پێ ئازاد بکاو خاوه‌ن هه‌قه‌که له خۆی ڕازی بکا، یا ئه‌گه‌ر ماڵ و شتی وا بوو بیداته‌وه پێ ی یا لێی خۆش بێ یا ئه‌گه‌ر حه‌ددی بوختیان و شتی وا بوو ده‌بێ خۆیی بدا به ده‌سته‌وه که ئه‌و حه‌دده‌ی لێ بدا، یا داوای لێبوردنی لێ بکا، یان ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌ت بوو گه‌ردنی خۆیی پێ ئازاد بکا. پێویسته ئاده‌میزا له هه‌موو گوناهێ ته‌وبه بکا، له هه‌ندێ گوناهیش به تایبه‌تی - وه‌ک ته‌وبه‌کردن له باده‌نووشی- دروسته و ده‌بێ و ئه‌هلی هه‌ق و هه‌قناسه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن که شتی وا دروسته و ئه‌وه‌ی له کۆڵ ده‌که‌وێ و ئه‌وانی تری له‌سه‌ر ده‌مێنێ. به‌ڵگه و ده‌لیل له قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر دا(صلى الله عليه وسلم) گه‌لێ زۆره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش قسه‌ی زانایانی گه‌لی موسوڵمانیش یه‌که له‌سه‌ر ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه و ته‌وبه‌کردن پێویسته. ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رموێ: قال الله تعالى وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿النور: ٣١ واته: ئه‌ی ده‌سته‌ی بڕواداران! ئه‌ی موسوڵمانان! بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ڕه‌حمه‌تی خوا، هه‌موو به گشتی، سابه‌شکوور بکه‌ن به مایه‌ی سه‌رفرازی و به‌ختیاری خۆتان. دیسان خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ﴾قال تعالى وَاسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ هود: ٩٠ واته: له خوای په‌روه‌ردگارتان به کوڵی دڵ بپاڕێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن و ئینجا ته‌وبه‌یشی له‌سه‌ر ده‌ستا بکه‌ن. دیسان ده‌فه‌رموێ: قال تعالى يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا التحريم:٨ واته: ئه‌ی که‌سانێ که ئیماندارن و باوه‌ڕتان هێنانه‌وه ته‌وبه‌یه‌کی ڕاست و دروستی ئێجگاری له‌سه‌ر ده‌ستی خوا دا بکه‌ن. ١. وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول والله إني لأستغفر الله وأتوب إليه في اليوم أكثر من سبعين مرة رواه البخاري ئه‌بو هوڕه‌یڕه ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت فه‌رموی: له زاری پێغه‌مبه‌رم (صلى الله عليه وسلم) بیست ده‌یفه‌رمو: به‌خوا، به یه‌زدانی پاک، من به‌ش به حاڵی خۆم ڕۆژی وا هه‌یه حه‌فتا جار زیاتر له خوا ده‌پاڕێمه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێ ده‌که‌م، وه ته‌وبه‌ی له خزمه‌تدا ده‌که‌م. (بوخاری) ٢. وعن الأغر بن يسار المزني رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم يا أيها الناس توبوا إلى الله واستغفروه فإني أتوب في اليوم مائة مرة رواه مسلم له ئه‌غزی کوڕی یاسری موزه‌نی- ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: بێگومان منیش هه‌ندێ جار گه‌رد له دڵم ده‌نیشێ و دڵم گه‌رد ده‌گرێ جا بۆیه هه‌موو ڕۆژێ صه‌د جار، بگره پتریش ده‌پاڕێمه‌وه له خوا داوای لێبوردنی لێ ده‌که‌م، که‌وایه ئێوه‌یش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا و داوای چاوپۆشی و تاوان پۆشی له خوا گه‌وره بکه‌ن. (مسلم - تاج) ٣. وعن أبي حمزة أنس بن مالك الأنصاري خادم رسول الله صلى الله عليه وسلم رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم لله أفرح بتوبة عبده من أحدكم سقط على بعيره وقد أضله في أرض فلاة متفق عليه وفي رواية لمسلم لله أشد فرحا بتوبة عبده حين يتوب إليه من أحدكم كان على راحلته بأرض فلاة فانفلتت منه وعليها طعامه وشرابه فأيس منها فأتى شجرة فاضطجع في ظلها وقد أيس من راحلته فبينما هو كذلك إذ هو بها قائمة عنده فأخذ بخطامها ثم قال من شدة الفرح اللهم أنت عبدي وأنا ربك أخطأ من شدة الفرح له ئه‌بی حه‌مزه ئه‌نه‌س کوڕی مالیک ئه‌نساری خزمه‌ت کاری پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) - ڕه‌زای خوای لێ بێ - فه‌رموی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رمو: خوا به ته‌وبه‌ی به‌نده‌ی خۆی کاتێ که ته‌وبه ده‌کات زیاتر شادمان ده‌بێت، هه‌تا ئه‌و که‌سه‌ی که وشتره‌که‌ی له چۆڵه‌وانییه‌کدا بزر ده‌کا و له ناکاو ده‌چێت به‌سه‌ریا و ده‌یدۆزێته‌وه ( هاوڕان له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی) له گێڕانه‌وه‌یه‌کی (مسلم) دا: خوا پتر شادمان ده‌بێت به ته‌وبه‌ی به‌نده‌ی خۆی که په‌شیمان ده‌بێته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوا هه‌تا ئه‌و که‌سه‌تان که له بیابانێکدا به سواری وڵاخه‌که‌ی ڕێ ده‌کات، له پڕ ناگاته وڵاخه‌که‌ی به‌له‌سه ده‌بێ نان و ئاوه‌که‌یشی ده‌فڕێنت، جا کاتێك که لێی نا‌ئومێد ده‌بێ ده‌چێته بن دره‌ختێک، به نائومێدی له سێبه‌ره‌که‌ی دا پاڵ ده‌که‌وێت، جا له‌م حاڵه‌تی لێقه‌ومان و نا‌ئومێد یه‌دا له پڕ کابرا ته‌ماشا ده‌کات که وا وڵاخه‌که‌ی _ به ئاو نانه‌که‌وه‌یه_ به دیار سه‌ریه‌وه وه‌ستاوه! ئه‌ویش په‌لاماری جڵه‌وه‌که‌ی بدا‌و جڵه‌وه‌که‌ی بگرێ و له خۆشیانا بپه‌شۆکێ له باتی ئه‌وه‌ی بڵێ خوایه! تۆ خوای منی و منیش به‌نده‌ی تۆم که چی بلێت خوایه! تۆ به‌نده‌ی منیت و من خودای تۆم. (م . تاج) ٤. وعن أبي موسى عبد الله بن قيس الأشعري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال إن الله تعالى يبسط يده بالليل ليتوب مسيء النهار ويبسط يده بالنهار ليتوب مسيء الليل حتى تطلع الشمس من مغربها رواه مسلم ئه‌بو مو‌سا عه‌بدوڵڵا کوڕی قه‌یس ئه‌شعه‌ری -خوای لێ ڕازی بێ- له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)ده‌فه‌رمووێ: خوای گه‌وره له شه‌وا ده‌ستی خۆی ڕاده‌هێلێ بۆ ئه‌وانه‌ی له ڕۆژدا،، خراپه‌یان کردووه و تاوانباری ڕۆژن هه‌تا ته‌وبه بکه‌ن و له‌سه‌ر ده‌ستی خوا له تاوانیان په‌شیمان ببنه‌وه، هه‌روه‌ها له ڕؤژدا ده‌ستی خۆی درێژ ده‌کات بۆ ئه‌وانه‌ی له شه‌وا کاری خراپیان کردووه و خراپه‌کاری شه‌ون هه‌تا له‌سه‌ر ده‌ستی خوا دا ته‌وبه بکه‌ن و له تاوانیان په‌شیمان ببنه‌وه، ئه‌م مه‌رحه‌مه‌ت و قه‌بوڵی ته‌وبه یه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌مێنێ هه‌تا زیزکی قیامه‌ت که خۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه و له باتی ڕؤژهه‌ڵات ڕؤژ له ڕؤژئاواوه هه‌ڵ دێ ئیتر ئه‌و کاته ده‌رگای ته‌وبه داده‌خرێ (م. تاج). ٥. وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم من تاب قبل أن تطلع الشمس من مغربها تاب الله عليه رواه مسلم ئه‌بو هوره‌یره - خوای لێ ڕازی بێ- ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: هه‌ر که‌سێ له پێش ئه‌و کاته دا که خۆر ئاواوه هه‌ڵ دێ ته‌وبه بکا خوا گه‌وره ته‌وبه‌ی گیرا ده‌کات (مسلم) ٦. وعن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال إن الله عز وجل يقبل توبة العبد مالم يغرغر رواه الترمذي وقال حديث حسن ئیبنو عومه‌ر (خوای لێ ڕزای بێ) له پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: خوای گه‌وره سه‌ردار و سه‌روه‌ر ته‌وبه و په‌شیمانی به‌نده گیرا ده‌کا به مه‌رجێ نه‌که‌وتبێته حاڵه‌تی گیانه‌ڵا( ت : فه‌رموده‌یه‌کی حه‌سه‌نه) ٧. وعن زر بن حبيش قال أتيت صفوان بن عسال رضي الله عنه أسأله عن المسح على الخفين فقال ما جا‌ء بك يا زر فقلت ابتغاء العلم فقال إن الملائكة تضع أجنحتها لطالب العلم رضاء بما يطلب فقلت إنه قد حك في صدري المسح على الخفين بعد الغائط والبول وكنت امرءا من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم فجئت أسألك هل سمعته يذكر في ذلك شيئا قال نعم كان يأمرنا إذا كنا سفرا أو مسافرين أن لا ننزع خفافنا ثلاثة أيام ولياليهن إلا من جنابة لكن من غائط وبول ونوم فقلت هل سمعته يذكر في الهوى شيئا قال نعم كنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر فبينا نحن عنده إذ ناداه أعرابي بصوت له جهوري يا محمد فأجابه رسول الله صلى الله عليه وسلم نحوا من صوته هاؤم فقلت له ويحك اغضض من صوتك فإنك عند النبي صلى الله عليه وسلم وقد نهيت عن هذا فقال والله لا أغضض قال الأعرابي المر‌ء يحب القوم ولما يلحق به‌م قال النبي صلى الله عليه وسلم المر‌ء مع من أحب يوم القيامة فما زال يحدثنا حتى ذكر بابا من المغرب مسيرة عرضه أو يسير الراكب في عرضه أربعين أو سبعين عاما قال سفيان أحد الرواة قبل الشام خلقه الله تعالى يوم خلق السموات والأرض مفتوحا للتوبة لا يغلق حتى تطلع الشمس منه رواه الترمذي وغيره وقال حديث حسن صحيح زیڕی کوڕی حوبه‌یش -خوای لێ ڕازی بێ- فه‌رمووی: چووم بۆ خزمه‌تی سه‌فوانی کوڕی عه‌سسال -خوای لێ ڕازی بێ- که باسی مه‌سحی خوففی لێ بپرسم، که چۆن ده‌ستی ته‌ڕ ده‌هێنرێ به سه‌ر خوفدا له کاتێ ده‌ستنوێژگرتندا له باتی شۆردنی پێ، فه‌رمووی: ئه‌ی زیڕ! چی هێناوتی؟ وتم: به شوێن زانینا وێڵم و میلی عیلم ده‌که‌م. فه‌رموی: فریشته‌کان کاتێ فه‌قێ یێ یا فێرخوازێ له شوێنێ ده‌بینن باڵیانی بۆ ڕاده‌خه‌ن و له خۆشی ئه‌و قوتابی یه ده‌نیشنه‌وه و ده‌وره‌ی لێ ده‌ده‌ن! ئه‌وه‌نده له پیشه‌که‌یان ڕازین. ئنجا وتم: له بابه‌ت مه‌سحی خوففه‌وه، له پاش پێشاو، چ پیسی هاتووم پرسیارت لێ ده‌که‌م: که ئایا له‌م باره‌یه‌وه هیچت له پێغه‌مبه‌ری خوا وه(صلى الله عليه وسلم) بیستووه؟ فه‌رموی: به‌ڵێ جاران که له سه‌فه‌ردا بووینایه، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) پێمانی ده‌فه‌رموو که هه‌تا ماوه‌ی سێ ڕۆژ مه‌سحی خوففه‌کانمان بکه‌ین و له‌و سێ ڕۆژانه دا دایان نه‌که‌نین نه بۆپیسی و نه بۆ گمێز و نه بۆ خه‌و، مه‌گه‌ر بۆ له‌شپیسی. جا وتم: ئایا له باره‌ی خۆشه‌ویستی ڕه‌واوه هیچت له بیرماوه که له پێغه‌مبه‌رت بیستبێ؟ فه‌رموی: به‌ڵێ، له سه‌فه‌رێکا له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر دا بووین(صلى الله عليه وسلم) کابرایه‌کی عه‌ره‌بی ده‌شته‌کی لووت وشکی که‌لله‌بۆش، که له دوای خه‌ڵکه‌که‌وه‌بوو، له لای خۆیه‌وه به ده‌نگێکی گڕی گه‌وره‌ی به‌رز بانی (پێغه‌مبه‌ری خوای) کرد وتی: ئه‌ی موحه‌مه‌د! ئه‌ی موحه‌مه‌د! ئێـمه‌یش پێمان وت : خانه خراپ شتی وا مه‌که، ده‌نگ به‌رز مه‌که‌ره‌وه، تۆ له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)، ده‌بێ به‌ڕێز و به قه‌دره‌وه بانگی پێغه‌مبه‌ر بکرێ، شتی وا له تۆ‌و له هه‌موو که‌سێ قه‌ده‌غه‌یه! که‌چێ وتی: به‌خوا ده‌نگم نزم ناکه‌مه‌وه، پێغه‌مبه‌ری خوایش(صلى الله عليه وسلم)، سه‌رو ماڵ و منداڵمان به فیدای بێ فه‌رموی: ئاده‌ی بڵێ، گوێم لێته، جا پیاوه‌که وتی: پیاوی وا هه‌یه کۆمه‌ڵێکی خۆش ده‌وێ به‌ڵام به‌کرده‌وه‌ی باش به‌وانا ناگا، ئایا پایه‌ی ئه‌م پیاوه چییه؟ پێغه‌مبه‌ری خوایش(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: پیاو له قیامه‌تا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی خۆیدا ده‌بێ، ئیتر صه‌فوان گه‌لێ فه‌رمودی حه‌زره‌تی گێڕایه‌وه بۆمان هه‌تا هاته سه‌ر ئه‌و فه‌رموده‌یه‌ی که ده‌فه‌رموێ: خوا له ڕؤژئاوادا ده‌رگایه‌کی دروست کردووه بۆ ته‌وبه، حه‌فتا ساڵه ڕێ پانه، یا فه‌رموی: چل ساڵه ڕێ پانه، ئه‌و ده‌رگایه داناخرێ هه‌تا هه‌تاو له خۆرئاواوه هه‌ڵ نه‌بێ، له‌و ڕؤژه‌وه خوای گه‌وره ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ئه‌م ده‌رگایه دروست کراوه و بۆ ته‌وبه، یا فه‌رمووی: سوار چڵ ساڵ، یا حه‌فتا ساڵ به ناو پانییه‌که‌یدا ده‌ڕوا. سوفیان - که یه‌کێکه له ڕاوییه‌کانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه- ده‌ڵێ: ئه‌م ده‌رگایه له‌لای شامه‌وه‌یه (ت: ح/ ح/ ص - تاج). ٨. وعن أبي سعيد سعد بن مالك بن سنان الخدري رضي الله عنه أن نبي الله صلى الله عليه وسلم قال كان فيمن كان قبلكم رجل قتل تسعة وتسعين نفسا فسأل عن أعلم أهل الأرض فدل على راهب فأتاه فقال إنه قتل تسعة وتسعين نفسا فهل له من توبة فقال لا فقتله فكمل به مائة ثم سأل عن أعلم أهل الأرض فدل على رجل عالم فقال إنه قتل مائة نفس فهل له من توبة فقال نعم ومن يحول بينه وبين التوبة انطلق إلى أرض كذا وكذا فإن بها أناسا يعبدون الله تعالى فاعبد الله معهم ولا ترجع إلى أرضك فإنها أرض سوء فانطلق حتى إذا نصف الطريق أتاه الموت فاختصمت فيه ملائكة الرحمة وملاكة العذاب فقالت ملائكة الرحمة جا‌ء تائبا مقبلا بقلبه إلى الله تعالى وقالت ملائكة العذاب إنه لم يعمل خيرا قط فأتاهم ملك في صورة آدمي فجعلوه بينهم أي حكما فقال قيسوا ما بين الأرضين فإلى أيتهما كان أدنى فهو له فقاسوا فوجدوه أدنى إلى الأرض التي أراد فقبضته ملائكة الرحمة متفق عليه وفي رواية في الصحيح فكان إلى القرية الصالحة أقرب بشبر فجعل من أهلها وفي رواية في الصحيح فأوحى الله تعالى إلى هذه أن تباعدى وإلى هذه أن تقربي وقال قيسوا ما بينهما فوجدوه إلى هذه أقرب بشبر فغفر له وفي رواية فنأى بصدره نحوها ئه بو سه‌عیدی خوردری -خوای لێ ڕازی بێ - فه‌رموی: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: پیاوێ له میلله‌ته پێشینه‌کان نه‌وه‌دونۆکه‌س ده‌کوژێ، ئینجا ده‌پرسێ: کێ زاناترین که‌سه له وڵات‌دا، ده‌ڵێن: فیساره سۆفیلکه(ڕاهیبه)، جا کابراکه ده‌چێ بۆلای و پێی ده‌ڵێ: من نه‌وه‌د و نۆ که‌سم کوشتوه، ئایا ته‌وبه‌م بۆ هه‌یه؟ خواناسه‌که ده‌ڵێ: نه‌ء، جا کابرا ئه‌وێش ده‌کوژێ و ده‌یکا به سه‌دی ته‌واو، جا دیسان ده‌ست ده‌کاته‌وه به پرسیار و ده‌ڵێ: کێ زاناترین که‌سه له وڵاتا؟ ئه‌مجاره پیاوێکی زانای نیشان ده‌ده‌ن، جا ده‌چێ بۆ لای و ده‌ڵێ: من سه‌د که‌سم کوشتووه. ئایا ته‌وبه‌م بۆ هه‌یه؟ زاناکه‌یش ده‌ڵێ: به‌ڵێ، وه که‌س ناتوانێ ڕێگه‌ی ته‌وبه‌ت لێ بگرێ، ته‌وبه هه‌موو کاتێ له هه‌موو که‌سێ قه‌بووڵ ده‌کرێ، به‌ڵام لێره مه‌مێنه و بڕؤ بۆ فیساره وڵات له‌وێ تاقمه‌یێ خواناسی باشی لێیه، خه‌ریکی خواپه‌رستی و به‌ندایه‌تکردنن، بڕۆ له‌وێ تۆیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا خواناسی بکه‌و مه‌چؤره‌وه بۆ وڵاتی خۆت، چونکه خاکێکی شووم و به‌ده، پیاوه‌یش ده‌که‌وێته ڕێ بۆ ئه‌و وڵاته، ده‌ڕوا تا ده‌گاته نیوه‌ی ڕێ، له‌وێ ده‌مرێ! جا فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت و فریشته‌ی عه‌زاب له‌سه‌ر ته‌رمه‌که‌ی جازرده‌بن و له‌سه‌ری ده‌بێ به کێشمه‌کێشمییان: فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت ده‌ڵێن: ئه‌مه بۆ ته‌وبه هاتووه و به کوڵی دڵ ڕووی له خوای گه‌وره بووه که‌واته ئه‌مه دیاری ده‌ستی ئێمه‌یه و ده‌یبه‌ین بۆ به‌هه‌شت! فریشته‌ی سزایش ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌رگیز کرده‌وه‌ی چاکه‌ی نه‌کردووه که‌وانه نێچیری خۆمانه و ده‌یبه‌ین بۆ دۆزه‌خ! جا به فه‌رمانی خوا، فریشته‌یه ده‌که‌ن به حه‌که‌م و فه‌رمانڕه‌وا،، حه‌که‌مه‌که ده‌فه‌رموێ: نێوانی هه‌ردوو شوێنه‌که بپێون، وڵاته‌که‌ی خۆی و وڵاته‌که‌ی که بۆی ده‌چوو، جا له کام لایانه‌وه نزیکتر بوو هی ئه‌وه‌یانه، که ده‌یپێون ده‌ڕوانن له‌و جێگه‌یه‌وه نزیکتر ده‌بێ که بۆی ده‌چێ، ئیتر فریشته‌ی ڕه‌حمه‌ت وه‌ری ده‌گرن! (ش/ تاج) له گێڕنه‌وه‌یه‌کی سه‌حیحدا: به بستێ له دێ باشه‌که‌یانه‌وه نزیکتر بوو، ئیتر کرا به خه‌ڵکی ئه‌وێ وه له گێڕانه‌وه‌یه‌کی سه‌حیحی تر دا: خوای گه‌وره نیگای بۆ هه‌ردوولایان کرد: به‌م گونده‌یانی فه‌رموو: تۆ تۆزێ دووربکه‌ره‌وه> به‌ویانیشی فه‌رموو: تۆ تۆزێ نزیک به‌ره‌وه وه فه‌رمووی: ئینجا به‌ینی هه‌ردوو گونده‌که بپێون، ڕوانییان به لای گونده باشه‌که دا به بستێ نزیکتره، ئیتر خوا لێی خۆش بوو له‌گێڕانه‌وه‌یه‌کا سێنگی به‌لای دێ باشه‌که‌دا که‌وتبوو! --------------------------------------------------------------------- خوێنه‌ری خۆشه‌ویست به پشتیوانی خوا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شی دووه‌م له به‌شی ته‌وبه و په‌شیمانی تان پێشکه‌ش ده‌که‌ین