سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  قوربان كردن چى بە سەر من هێنا.؟!!
گۆڕینی فۆنت


چیرۆکێکی کاریگەر..

قوربان كردن چى بە سەر من هێنا.؟!!

لە سەروو و لە بن قاچەكانم لە لاى تەنيشتى راست و چەپم پەروەردگار نيعمەتى لە گەل كردوم ... كار و كەسابەتێكى بێ ماندوو بون .. ئافرەتێكى صالحە ... كۆمەلێك سامان و هەروەها كور و كچى پێ بەخشيوم ... خانوو و سەيارە پارە .. ئيدى نيعمەتەكان لە سەر من لە ئەژمار نايەت ..
بەلام چەند رۆژێكە ئازار و ژانێك لە كليەى راستم دروست بووە .. ئەم ئازار و ژانە باقى نيعمەتەكانى لێ تال كردوم ... توانا و هێزێ لێ بريوم ... ئەم ئێوارەيە سەردانى پزيشكم كرد ... دواى پشكنين و فەحص كردن و سۆنار كردنى كليەكەم ..دەركەوت بەردێكى گەورە لە ناو كليەكەم دروست بووە ... پزيشكەكەش ووتى بەردەكەت گەورەيە .. لە گەل رمل و ئيلتهاباتێكى يەكجار زۆر .. هەندێ دەرمانت بۆ ئەنوسم رەنگە چارەسەرێكى كاتى بێت بۆ ئازار و ژانەكانت.
بەلام راستى ئەبێ بە زوترين كات نەشتەرگەرى بۆ ئەم كليەكەت بكەيت و بەردەكە دەربهێنيت ..خۆ ئەگەر هەر واى لێ بگەرێيت ئيدى رەنگە كليەكەت سودى نەمێنێت و فرێ بدەيت ..بۆيە تا دواى جەژني قوربان لە سەر ئەم دەرمانانە بەردەوام بە .. بەلام دواى جەژن ئەبێ بە زووترين كات نەشتەرگەرى بۆ بكەيت ... بۆ نەشتەرگەرەيكەش پارەيەكى يەكجار زۆرى ووت بەلام كێشە نى يە گرينگ چارەسەرم ببێت.
گەرامە مالەوە ... گريان لە قورگم وەستا بوو .. گريان لە بەر ئازارى كليەم ناء .. گريان لەوەى چەندە بێ ئاگابووم لە نعمەتى تەندروستى باش و لە گەل باقى نعمەتەكان چەندە جهانێكى ئاسودە و شێوە بەهەشتم هەبوو ..نازانم ئەم بەردە نەگريسە لە كێندەر هاتوو خۆى خستە ناو لاشەم و هەموو خۆشيەكانى لێ تاڵ كردوم ..
خێزانەكەم : بۆ وا غەمبارى ؟ رەنگت زەرد هەلگەراوە؟؟
من : كليەكەم زۆر ژان ئەكا.. دكتۆريش ووتى ئەبێ دواى جەژن نەشتەرگەرى بكەيت ئەگەر نا كليەكەت ئەبێ فرێ بدرێت !!
هاوسەرەكەم دلنەواى كردم ووتى خەم مەخۆ هيچ نى يە چاك ئەبيتەوە ان شاء الله ... پشت بە خوا ببەستە خودا بە تەنيا جێت ناهێلێ .. ئەو رۆژە مامۆستايەك لە تەلەفزيۆن ئەيوت صەدەقە و بەخشين دەرد و بەلا لادەبات .. ئەوە دوو رۆژى تر جەژنە ... بەيانى برۆ ئاژەلێكى گەورە بكرە و هەم بيكە صەدەقە و هەم بيكە قوربانى جەژن و ئيمەش و خۆشت دوعات بۆ ئەكەين، بەلكو خواى گەورە دوورت ئەخاتەوە لەم دەردوو بەلايە.. منيش بيرۆكەى ئەوم زۆر بە دڵ بوو .. بۆ ناء چى تيايە ئيدى جەژنيىش هەر بە قوربانى كردن و دلخۆش كردنى خەلكى خۆش و جوانە .. خستمە يەكەم كارى بەيانيم و بەيانى رووم كردە مەيدانى ئاژەلان و چاكترين ئاژەلەم هەلبژارد و پارەكەم داو لە گەل قەصابەكە رێك كەوتين كە دواى نوێژى جەژن بێتە مالم و قوربانيەكە بكەين ...
قەسەم بە الله ... جارێكى تر قەسەم بە الله ... رۆژى سێيەمى جەژن .. ژانێكى يەكجار گەورەم گرت و پاش هەندێ ئازار و ناخۆشى بەردەكەم بە تەواوى فرێ دا ...
پاش هەفتەيەك لە جەژن سەردانى پزيشكم كرد .. كە سەيرى ئيشاعە و سۆنەر و پشكنينەكانى كرد...ووتى مەحالە ئەوا چۆن ئاوا پاك بۆتەوە ... نە بەرد ماوە نە رمل ماوە نە ئلتهابات ماوە ..
سوپاس بۆ پەروەردگار نيوەى ئەو پارەيەى ئەبوو بۆ نەشتەرگەرى صەرفى بكەم كردمە قوربانى خوداى گەورە نيعمەتى تەندروستى بۆ گەراندمەوە .. الحمدلله الحمدلله.


 745

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram