تەوبەیەک قەرزارن..! ئەوانەی دەستیان هەبوو لە سەرخستنی ئەم دەسەڵاتدارە زاڵم و خراپەکارانە، تەوبەی ئەوەیان لەسەرە کە پشکیان هەبووە لە پشتیوانی ستەمکاراندا، ئەمەش تاوانێکە، تێکەڵ بە مافی خەڵک بووە، قوڕ بەسەر ئەوەی ئەو هەموو مافەی خەڵکی بەسەردا کەوتووەو تا ئێستا تەوبەی نەکردووەو هەوڵی نەداوە قەرەبووی ئەو ستەمەی بکاتەوە، ئەمە بۆ ئەو کەسانە چەند قاتە کە بەناوی مەنهەجی سەحیح، یان حیکمەت و لێزانی، یاخود زەروورەتی ڕۆژگارەوە، دەست و دەمی خۆیان و خەڵکیان لە ستەمکاران شلکرد هەتا خراپە و گەندەڵییان لەسەر زەوی بەرپاکرد، دین و ژینی هاوڵاتی ئەم کوردستانەیان شێواند، حاڵ گەیشتۆتە سک گوشینی هەژارەکان، بیرتان نەچێت، هەژارەکان ئەگەر بێکەس بن، بێ خوا نین، خواش بەسە بۆ پشتیوانی ستەملێکراوان و ڕسواکردنی ستەمکاران. (ولا تركنوا ٳلی الذين ظلموا فتمسكم النار). نووسینی: م. نهاد جلال حبیب اللە