سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  واتاو مەبەستی قوربانیکردن...؟!
گۆڕینی فۆنت


واتاو مەبەستی قوربانیکردن...؟!

الحمدللە ، والصلاة والسلام علی من لانبي بعده..

خوای‌ گه‌وره‌و میهره‌بان كه‌ به‌نده‌یه‌كی‌ خۆی قه‌بوڵ كرد به‌هاتنه‌ ناو بازنه‌ی‌ ئیمانداران و ئه‌هلی‌ ته‌وحید.، پاشان دوای‌ ئه‌و قه‌بووڵكردنه‌ به‌ هه‌موو جۆرێك له‌ جۆره‌كان به‌نده‌كانی‌ تاقی ده‌كاته‌وه‌و له‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌كیان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژی ته‌نگانه‌و رۆژی ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دارو ده‌سته‌ی‌ شه‌یتان و شه‌یتانییه‌كان، ئه‌و به‌نده‌ بێت كه‌ خودا خۆی ده‌یه‌وێ و پێویستی‌ پێیه‌تی‌.!
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌ش له‌ پێغه‌مبه‌رانه‌وه‌ (علیهم الصلاة والسلام) ده‌ستی‌ پێكردووه‌و سه‌ره‌تا نێردراوانی‌ خودا تاقی كراونه‌ته‌وه‌و له‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌ك دراون.. گه‌وره‌ ترین نموونه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیمه‌ (علیه السلام) كه‌ به‌ خۆشه‌ویسترین و شیرینترین كه‌سی تاقی‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ نه‌وه‌ جوان و قه‌شه‌نگه‌كه‌یه‌تی‌ كه‌ به‌ بریارو فه‌رمانی‌ خوا ده‌بێ سه‌ر ببڕدرێ له‌ پێناو ره‌زامه‌ندی‌ خوای‌ تاقانه‌دا ، پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بوو وه‌ ده‌رچوو..!! دوای‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نازدارو خۆشه‌ویسته‌كه‌ی‌ خۆیشمان محمد (صلی‌ الله علیه وآله وسلم) له‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌كی‌ تاقیكردنه‌وه‌ دراو به‌ چه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌ی‌ قورس و ئازاری‌ سه‌خت تاقیكرایه‌وه‌ ئه‌ویش وه‌ك نممونه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو..!
ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ئێستا ئێمه‌ین .!! ئایا ده‌توانین له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ خوای‌ په‌روه‌رێنمان سه‌ركه‌وتوو بین و له‌م سه‌رده‌مه‌ پڕ له‌ ته‌كنه‌لۆجیاو دونیای‌ عه‌وله‌مه‌دا بتوانین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌وژمه‌ زۆر توندو ڕووداره‌دا بوه‌ستین و له‌م تاقیكردنه‌وه‌دا ئێمه‌ش مه‌ردانه‌و جوامێرانه‌ سه‌ر هه‌ڵبڕین و ڕووسوورانه‌ بڵێین خوای‌ په‌روه‌رێنمان سوپاس بۆ تۆ ئێمه‌ش به‌نده‌ راستگۆكان و راستڕه‌وه‌كانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌رچووین و دونیاو دونیا گه‌رایی نه‌یتوانی‌ به‌سه‌رماندا زاڵ ببێ..!! ئه‌مه‌یه‌ فه‌لسه‌فه‌ی‌ جه‌ژنی‌ قوربان و قوربانی‌ دان له‌ پێناوی‌ خوای‌ تاقانه‌..!! دوعاو نزا ده‌كه‌ین كه‌ له‌ به‌نده‌ ده‌رچووه‌كان بین و سه‌ربه‌رزو سه‌ر بوڵند بین.

بەکورتی لە ماناو مەبەستەکانی قوربانیکردن:

- ئيسلام پێويستى بە قوربانيدانه ، تا لە چوارچێوەى قەتيس بوون بێتە مەيدان و لە هەموو كايەكانى ژيان دەورو كاريگەرى هەبێت.

- گەورەى پێغەمبەران (علیه السلام) بە قوربانيدان بە خۆشەويسترين كەسی تاقيكرايەوە، كە ڕۆڵە شيرينەكەى بوو، دەبێت ئێمەش بە شيرين ترين بوونى خۆمان قوربانى بدەين كە رۆح و ژينمانە.

- جەژنى قوربان نوێكردنەوەى يەكتاپەرستى و بەندايەتى خواى تاك و تەنهايە لە بەندايەتى پەرستش و حوكم و فەرمان ڕەواييدا.

- جەژنى قوربان بەخشينى ماڵ و ڕژانى خوێنە لە پێناوى وشەى تەوحيدو بەرز بوونەوەى وشەى الله.

ده‌ستی‌ دوعاو نزا به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌م گه‌لی‌ كوردستانه‌ كه‌ گه‌لێكی‌ ئیماندارو شوێنكه‌وته‌ی‌ ئه‌هلی‌ سووننه‌ت و جه‌ماعه‌ته‌ خوا له‌ پیلان و دژایه‌تی‌ دوژمنانی‌ ئیسلام و ئه‌هلی‌ ئیسلام بیپارێزی و بۆ هه‌تا هه‌تایی جه‌نگ و كوشتارو نه‌هامه‌تیی و نه‌بوونی‌ له‌م گه‌له‌ به‌ دوور بگریی..

عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

سه‌رپه‌رشتیاری‌ پەیامی پرۆژە بانگەوازییەکانی
شێخ ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org


 685

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram