سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مەولەوی ئەم قەسیدەیەی بەبۆنەی #جەژنۍقوربانەوە وتووە.
گۆڕینی فۆنت


٭ مەولەوی ئەم قەسیدەیەی بەبۆنەی #جەژنۍقوربانەوە وتووە.

قوربان! قوربانەن، جەژنەن، شادیەن
دەس نە گەردەنەن، رۆی ئازادی یەن
هەی دەس بۆس دەس بۆس وەش نیگارانەن
خەیر، پا بۆس پا بۆس خاتر دارانەن
کۆن کوشتی و، باردێی گوڵ جەمینانەن
هەی سەر، هەی ئەرواح دڵ خەمینانەن
هەرکەس گیان وە کەف پەی نیگارێوەن
هەریەک قوربانی وەفادارێوەن
سیوای سەودایی هەراسانەکەت
مەحرووم جە کەفتەی پای ئاسانەکەت
نە پەی چەم سورمەی گەرد پاڵاتەن
نە پەی گیان قوربان بەژن باڵاتەن
مەرد پەی "ئۆسا دەی"بێ درێغەکەت
بسم اللە تەکبیر دەس بە تێغەکەت
پەی قوربان کەردەی ناڵە نەی رەنگ بەی
چێش مبۆ ئەر بەی؟ وەی پەی من ئەر نەی
سا تویچ من بەرە، وە قوربانی کە
من وە قوربانی رای رەببانی کە
ئەوسا تویچ پەی وێت خەیرێت کەردە بۆ
منیچ کەم تەر زووخ دەردم وەردە بۆ
مەعدوومی بەدبەخت نا تەمامەنی
راسەن بێ دەوڵەت خەیاڵ خامەنی
قوربانی مشیۆ جە عەیب بەری بۆ
فیدایی پەسەند رای دڵبەری بۆ
تۆ پا شکستەی بەرد هەرد دەرد
چەم کۆر مەینەت، تەن زایف، رەنگ زەرد
خەیاڵێت کەردەن جە رووی نادانی
چ لایق وە تۆن روتبەی قوربانی
ــــــــــــــــــــــــــــ ــــ ـــ ــ ــ ـ ـ ـ
واتە: قوربان! وا جەژنی قوربانە وجەژن و شادییە، خەڵكی دەست ئەكەنە گەردنی یەكتری وڕۆژی گەردن ئازادییە لەوانەی كە دڵیان لەیەک ئێشاوە.
وا دەس ماچکردنی خۆش نیگاران و خۆشەویستانە و پێ ماچکردنی ئەو کەسانەیە کە خاتریان لای یەک هەیە و سەردانی یەکتر ئەکەن.
وادەی ئەوەتە کە یارە جوانەکان بپرسن کوا حەیوانی قوربانی؟ بیهێنن با سەری ببڕین، دڵدارانی خەفەتباریش بڵێن فەرموون ئەوە سەرو گیانمان لەبەردەستانایە.
هەر کەس بگری گیانی خۆی ناوەتە سەر دەستی بۆ جوانێک، وە خۆی کردووە بە قوربانی بۆ یارێک، منی نەخۆشی گرفتار نەبێ کە بێ بەش بووم لە کەوتن لەبەر قاپییەکەتا.
نە چاوم تۆزی کەوشەکانی دەس ئەکەوێ بیکا بە کلەی خۆی، وە نە بۆ گیانم ئەلوێ کە ببێ بە قوربانی بەژن و باڵات.
٭ مەولەوی لێرەدا ئیشارەت بۆ ئەوە ئەکا ئوسووڵەن حەیوانی قوربانی پێش سەربڕینی چاوی ئەڕێژن.
مردم بۆ ئەوە بفەرمووی بە قەساب خۆی ئامادەکاو کێردەکەی بگرێ بەدەستییەوەو دەس بکا بە (بسم اللە) و (اللە اکبر) کردن بۆ سەربڕینم
٭ ئوسوڵ وایە لەکاتی سەربڕینی حەیوانی قوربانی دا قەسابەکە ئەڵێ (بسم اللە) و (اللە اکبر).
چی ئەبێ ئەگەر منی ناڵە وەک قامیشی، ڕەنگ وەک بەی زەرد، بکەی بە قوربانی؟ هاوار بۆ من ئەگەر نەیەیت.
سا تۆش منی بەرخ بکە بە قوربانی ڕێگای خوا پەرەستی.
ئەگەر ئەوە بکەیت خێرێک ئەکەیت بۆ خۆت و کارێک ئەکەی منیش کەمتر زووخ و کێمی دەرد بچێژم.
مەولەوی دەست ئەکا بە وەڵامدانەوەی خۆی و ئەڵێ: هەی بەدبەخت تۆ زۆر ناتەواوو بێ کارەی، وە خەیاڵت خاوە.
قوربانی ئەبێ عەیبی پێوە نەبێ و لەڕێی دڵداریدا پێش‌مەرگەیەکی پەسەندکراوبێ.
تۆ بە بەردی شاخ و هەردی دەرد قاچەکانت شکاون، وە چاوت لەبەر مەینەت کوێر بووەو لەڕو لاوازی و ڕەنگت زەردە، ئیتر چۆن بۆ قوربانی دەس ئەدەیت؟
لەڕووی بێ عەقڵییەوە ئەم خەیاڵەت کردووە، کەی تۆ لایەقی ئەوەی پایەی قوربانیت بدرێتێ.

 1099

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram