تا ئێستا بەم شێوەیە لە ڕۆژی عەرەفە تێگەیشتووی ؟ خوێنەربن پەشیمان نابنەوە 👇 عەرەفە : واتە ڕۆژی دوعاو لێ خۆشبوون ، ڕۆژی گەردن ئازایی ، ڕۆژی سەرفرازی و بردنەوە ، ڕۆژی ئاشت بوونەوەو دڵسافبوون بەرامبەر بەیەكتر لەم ڕۆژەدا مسوڵمانان ئەچنە سەر كێوی عەرەفە داوای لێخۆشبوون و گەردن ئازادی ئەكەن لە ئاگری دۆزەخ و داوای بەخشینی بەهەشت ئەكەن بەئارەزووی خۆیان داوای ڕزق و شیفاو چارەسەری كێشەكانیان و بەختەوەری دنیاو قیامەت ئەكەن لەم ڕۆژەدا ئەوەی دڵی مسوڵمانێكی عاجز كردووە ئەوەی زوڵمی كردووە ئەوەی قسەی نیە لەگەڵ برایەكیا یان خوشكێكیا ، ئەوەی لوتبەرزەو ئامادەیی دڵسافبوونی نیەو لوتبەرزی بواری گەردن ئازاكردنی مسوڵمانان نادات ، ئەوا جێی خۆیەتی كە خوای گەورە دوعای لێ قبوڵ نەكات و گەردنی ئازادنەكات لەم ڕۆژەدا بۆ بەڕۆژووبین ؟ بۆئەوە بەڕۆژوو ئەبین كە خۆمانمان بیربكەوێتەوە ئەگەر خوای گەورە ڕزقی عەقڵ و هۆش و زانست و خۆراك و ئاومان نەدات ئەوا ئەوكات ئەزانین چەند لاوازو بێ دەسەڵاتین وە چەند سەرگەردانین وە بە نیعمەتی خوای گەورە نازانین تا حەمدو سەنای بكەین بۆئەوە بەڕۆژووین كە بیری هەژارانمان بكەوێتەوە و هەست بە نەبوونیان بكەین تا هانمان بدات خۆمان بكەینە شوێنی ئەوان و یارمەتیان بدەین بۆئەوە بەڕۆژووین كە نەفس و حەزو ئارەزووەكانمان لاواز بكەین و بیری تینوو و برسێتیەكەی قیامەتمان بكەوێتەوە بەمەش ئەبینە مرۆڤێكی خۆ بەكەم زان و بەتەوازوع كە ئەتوانین دڵەكانمان ساف بكەین و ڕەگی ڕق و قین و لوتبەرزی لەناخمانا هەڵكێشین بە نەرم و نیانی و خۆشەویستی پڕی بكەینەوە تۆی مسوڵمان لەم ڕۆژو شەوە موبارەك و پیرۆزەدا واز لەلوتبەرزی و كیبر نەهێنی پاشان گەردنی خەڵكان ئازادنەكەیت قابیلیەتی ئەوەت نیە دوعات لێ وەربگیرێت یان گەردنت ئازاد بكرێت چونكە پێویستە بە دڵێكی تەواو ئارام و بێ وەی بگەڕێیتەوە بۆلای پەروەردگارت دوور لە هەموو شرك و كوفرو كیبرو لوتبەرزی و ڕق و قین و دوژمنایەتی و حەسودی ...هتد لەكۆتاییدا لەم ڕۆژەدا ئەگەر بەڕۆژوو بین ئەوا پەروەردگار هێندە بەڕەحمە لە تاوانی ساڵێك پێش خۆی و دوای خۆی خۆش ئەبێت هاوڕێكانت بێ بەش مەكەو تاگیان بكە ئەگەر سودت لێ بینی یان شەیری بكە