کوڕی خاك تێكهه‌ڵكێشكردن بریتییه له تێخستنی پیتێك بۆ ناو پیتێكی تر به‌جۆرێك به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌رببڕێن و ده‌نگیان له‌هی دووه‌م بچێت به شه‌دده‌داری. دوو جۆره: یه‌كه‌م/ تێكهه‌ڵكێشكردنی گه‌وره(الإدغام الكبیر). تێخستنی پیتێكی جووڵاو به‌جووڵاوێكی تر(إدغام متحرك فی متحرك)، وه‌كلا مُبَّدلَ لِكَلِمَاته. جێی سه‌رنجه له‌ڕیوایه‌تی حه‌فس له‌عاسیمه‌وه ئه‌م جۆره ئیدغامه‌مان نییه مه‌گه‌ر ته‌نها ئه‌م چوار نمونه‌یه نه‌بێت: فَنِعِّما هي كه خۆی( فَنِعمَ مَا هي) بووه، أتِحَآجُّونِّي كه خۆی (أتُحَاجِجُونِي) بووه، مَا مَكنِّي که خۆی (مَا مَكنِنِي) بووه، لا تأمَنَّا كه خۆی(لا تأمَننا) بووه. دووه‌م/ تێكهه‌ڵكێشكردنی بچووك(الإدغام الصَغیر). تێكخستنی پیتێكی زه‌ننه‌دار له پیتێكی جووڵاو ده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ك رَبِحَت تِجارَتُهُم . جۆره‌كانی تێكهه‌ڵكێش كردن: له ئه‌نجامی به‌یه‌كگه‌یشتنی پیته‌كان و ده‌رچه‌و سیفاته‌كانیان سێ جۆر تێكهه‌ڵكێشكردنمان ده‌بێت. یه‌که‌م: تێكهه‌ڵكێشكردنی لێكچوو(الإدغام المتماثلين). له‌ئه‌نجامی به‌يه‌كگه‌يشتنی دوو پيت دروست ده‌بێت كه هه‌ردووكيان هاوده‌رچه و هاوسيفه‌ت بن، واته هه‌ر يه‌ك پيت بن. وه‌ك/ ب ـ ب : إضْرِبْ بِّعَصَاك. ت ـ ت : رَبِحَتْ تِّجَارَتُهُم. د ـ د : وَقَدْ دَّخَلُوا. ذ ـ ذ : إذْ ذَّهَبَ. ر ـ ر : واذْكُرْ رَّبَّك. ك ـ ك : يدْرِكْكُّمُ المَوت. و ـ و : آوَوْا وَّنصَرُوا. ی ـ ی : بأييكم المَفْتُون. تێبینی/ 1. له نمونه‌ی وه‌كالذي يُوسوِسُ وآمَنُوا وَهَاجَرُوا دا ئه‌م حاڵه‌ته ڕوونادات چونكه هه‌ر كام له دوو (ی) و دوو(و)ه‌كه هاوده‌رچه نین، به‌ڵكو (ی)ی یه‌كه‌م مه‌ددی و دووه‌میش ده‌رچه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی زمانه. بۆ دوو (و)ه‌كه‌ش هه‌ر هه‌مان هۆكاره. 2. هه‌موو ئه‌م نموونانه‌ی سه‌رێ ئیدغامه‌كه‌یان بێ مینگه‌یه ته‌نها له به‌یه‌كگه‌یشتنی (م ـ م) وَكَمْ مِن و (ن ـ ن) فَلَنْ نَزيدَكُم ئیدغامه‌كه‌یان به مینگه ده‌بێت. دووه‌م: تێكهه‌ڵكێشكردنی هاوڕه‌گه‌ز(إلإدغام المتَجانِسَین). له ئه‌نجامی به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو پیت دروست ده‌بێت كه هه‌ردووكیان هاوده‌رچه بن به‌ڵام له سیفه‌ته‌كانیان جیاوازییان هه‌بێت، گرنكیش نییه كه ئه‌و جیاوازییه له یه‌ك سیفه‌ت بێت یان دووان یان چوار سیفه‌ت كه ئه‌وه‌ش زۆرترین جیاوازییه له نێوان سیفه‌ته‌كانی دوو پێت. نمونه: د ـ ت : كِدْتَ ، قَدْتَبَيَّن. ت ـ د : أثْقَلَتْ دَعَوا اللهَ ، أُجيبَتْ دَّعْوَتُكُمَا. ت ـ ط : فَآمَنَتْ طَآئِفَةٌ ، وَدَّتْ طَّآئِفَةٌ. ذ ـ ظ : إذْ ظَلَمْتُم ، إذْ ظَّمُوا. ث ـ ذ : يَلهَثْ ذَّلك. ب ـ م : يَا بُنَيَ اْرْكَبْ مَّعَنَا. ئه‌مانه‌ی سه‌رێ هه‌مووی تێكهه‌ڵكێشكردنی ته‌واون، واته پیته‌كانی یه‌كه‌م كه زه‌ننه‌دارن به‌ته‌واوی هه‌ڵكێش ده‌بن له‌گه‌ڵ دوای خۆیان. به‌ڵام له به‌یه‌كگه‌یشتنی (ط) له‌گه‌ڵ (ت) ئیدغامی ناته‌واو ڕووده‌دات له‌به‌رئه‌وه‌ی خودی (ط)ه تێكهه‌ڵكێش ده‌بێت له (ت) به‌ڵام سیفه‌ته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه كه بریتییه سیفه‌تی پێوه‌نووسان (الإطباق) و هه‌ڵكشانالإستعلاء). (ط) پیتێكی به‌هێزه ناكرێت تێبخرێته ناو پیتێكی لاوازی وه‌ك (ت)، وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هاوده‌رچه‌ییان نه‌بووایه ئه‌وا هه‌رگیز ئه‌و تێكهه‌ڵكێشكردنه ڕووی نه‌ئه‌دا! نموونه/ فَرَّطْتُم في يُوسف ، لَئِن بَسَطْتَ ، أحَطْتُ ، فَرَّطْتُ. سێیه‌م: تێكهه‌ڵكێشكردنی لێكنزیكبوو(الإدغام المتقاربين). له ئه‌نجامی به‌یه‌كگه‌یشتنی دوو پیت ده‌بێت كه ده‌رچه‌و سیفه‌تیان له‌یه‌كه‌وه نزیك بێت. ئه‌م حاڵه‌ته سێ ڕووی هه‌یه: • ئه‌گه‌ر ده‌رچه و سیفه‌تیان لێك نزیك بێت، وه‌ك(ل ـ ر) و ( ت ـ ث). • ئه‌گه‌ر ده‌رچه‌یان لێك نزیك بێت و به‌ڵام سیفه‌تیان لێك دوور بن، وه‌ک(د ـ س) و (ض ـ ر). • ئه‌گه‌ر سیفه‌تیان لێك نزیك بێت و به‌ڵام ده‌رچه‌یان لێك دوور بن، وه‌ك(ك ـ ت) و (ل ـ م). له لای ئیمام حه‌فس به ڕێگه‌ی شاتیبی هه‌موو ئه‌مانه پێویسته ئاشكرا بكرێن مه‌گه‌ر ته‌نها له‌به‌یه‌كگه‌یشتنی(ل ـ ر) نه‌بێت وه‌ك له‌بَلْ رَفَعَهُ الله ووقُلْ رَبِّ زِدْني عِلْمَاً. له‌گه‌ڵ تێبینی ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تیكَلا بَلْ. رَانَ علىقُلُوبِهِم دا پێویسته ئاشكرا بكرێت چونكه له‌سه‌ر لامی (بَلْ) وه‌ستانمان (سَكتَه)هه‌یه. هه‌روه‌ها له‌به‌یه‌كگه‌یشتنی (ق ـ ك) له نمونه‌یألَم نَخْلُقْكُم مِّن مَّاءٍ مَّهيندا پێویسته تێكهه‌ڵكێشكردنی ته‌واو بكرێت. هه‌روه‌ها له‌به‌یه‌كگه‌یشتنی نونی زه‌ننه له‌گه‌ڵ پیته‌كانی(ینمو) تێكهه‌ڵكێشكردنی له‌م جۆره‌یه و مه‌گه‌ر ته‌نها له نمونه‌یوَقيلَ مَنْ. رَاقْدا نه‌بێت كه پێویسته ئاشكرا بكرێت چونكه له‌سه‌ر نونی(مَنْ) وه‌ستانمان (سَكتَه)هه‌یه. هه‌روه‌ها له به‌یه‌كگه‌یشنتی لامی(ال التَّعریف)ی شوناس له‌گه‌ڵ پیته شه‌مسییه‌كان بریتین له‌م جۆره تێكهه‌ڵكێشكردنه كه ژماره‌یان(14) پیته و له داهاتوودا باسیان ده‌كه‌ین، نمونه‌یان وه‌كالطَّير ، الشَّمس ، التَّائِبون مه‌گه‌ر ته‌نها له به‌یه‌كگه‌یشتنی (ل ـ ل) نه‌بێت كه تێكهه‌ڵكێشكردنی له جۆری لێكچووه وه‌كالَّيل ، الَّذي. تێكهه‌ڵكێش كردنی پێویست و ڕێدراو(الإدغام الواجِب و الجائز). پێویست: ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خوێنه‌ره‌كان(القُرّاء) هاوده‌نگن له‌سه‌ری، ئه‌ویش له‌هه‌ر سێ جۆره‌كه‌دا نمونه‌ی هه‌یه، وه‌ك فَلا يَسْرِف فـي القَتْل ، ودَّتْ طَّائِفَة ، بَلْ رَفَعَهُ الله . تێكهه‌ڵكێشكردنی ڕێدراو: ئه‌وه‌یه كه هه‌موو خوێنه‌ره‌كان(القُرّاء) هاوده‌نگ نین له‌سه‌ری، به‌ڵكو جیاڕاییان هه‌یه له نێوان ئاشكراكردنی یاخوود تێكهه‌ڵكێشكردنی، ئه‌مه‌ش له هه‌ردوو جۆری تێكهه‌ڵكێشكردنی هاوڕه‌گه‌زو لێك نزیكبوودا هه‌یه. نموونه: قُلْ نَعَم ، لاتُزِغْ قُلُوبَنَا ، يُرِدْ ثَواب الدُّنيا ، أُرِثْتُمُوهِا. له لای حه‌فس به ڕێگه‌ی شاتیبی هه‌موو له‌م جۆره نمونانه ئاشكرا ده‌كرێن مه‌گه‌ر ته‌نها له‌م سێ جێگه‌یه‌دا نه‌بێت كه‌تێكهه‌ڵكێشكردن تیایاندا پێویسته. 1. طسم: طا سين ميم، له دوو سووره‌تی (الشعرا‌ء، القصص). 2. يلهث ذلك[الأعراف: 176]. 3. إركبْ مَّعنا[هود:42]. چواره‌م: تێكهه‌ڵكیشكردنی لێكدووربوو(الادغام المتباعدین) زۆر له‌زانایان باسی ئه‌م جۆره تێكهه‌ڵكێشكردنه‌یان له‌كتێبه‌كانیاندا كردووه، مه‌به‌ستیان له‌م جۆره ئه‌وه‌یه كه به‌یه‌كگه‌یشتنی دووپیته له‌ده‌رچه و سیفه‌تیاندا لێك دووربن. ناوهێنانی ئه‌م جۆره له كتێبه ته‌جویده‌كاندا ته‌نها له ڕووی عه‌قڵیه‌وه باس كراوه، واته چۆن ده‌ڵێین تێكهه‌ڵكیشكردنی لێكچوو و هاوره‌گه‌ز و لێكنزیكبوو هه‌یه هه‌روه‌ها لێكدووربووش هه‌یه. ئه‌م جۆره به‌یه‌كگه‌یشتنه‌ی پیته‌كان ئیدغام یاساغ (من‌ع)ده‌كات و به‌ڵكو له‌لای هه‌موو خوێنه‌ره‌كان پێوسیته ئاشكرا بكرێت (وجوب الاظهار). نمونه‌ش وه‌ك حاڵه‌تی به‌یه‌كگه‌یشتنی نونی زه‌ننه له‌گه‌ڵ پیته‌كانی قورگإن هِي، يَنْهَون، أنْعَمت هه‌روه‌ها له‌حاڵه‌تی لامی قه‌مه‌ری له‌گه‌ڵ پیته قه‌مه‌رییه‌كانداالْأوَل، الْمُهَيمِن، الْجَبل كه‌ئه‌مه‌ش له‌داهاتوودا باسی لێوه ده‌كرێت.