نیاز و نیازپاکی موحه‌ممه‌د بیلال تأليف: الأمام ابي زكريا يحيى بن شرف النووي الدمشقي وه‌رگێڕانی: م. نوری فارس حه‌مه خان بياچونه‌وه و سه‌رپه‌رشتی له چاپدانی: محمود ئه‌حمه‌د محمد به‌رگی یه‌که‌م ١.باسی نیاز و نیازپاکی و نییه‌تهێنان له هه‌موو کردار و گوتار و کاروبارێکی ئاشکرا و نهێنی دا. باب الأخلاص في جميع الأعمال و الأقوال و الأحوال البارزة و الخفية ____________________________________ قال الله تعالى وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ حُنَفَاء وَيُقِيمُوا الصَّلَاةَ وَيُؤْتُوا الزَّكَاةَ وَذَلِكَ دِينُ الْقَيِّمَةِ (سورة البينة) ئایه‌تی (٥). واته: خوای گه‌وره و مه‌زن ده‌فه‌رموێ : به‌نده‌کان ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌یان پێ کراوه که به‌س خوای گه‌وره بپه‌رستن و یه‌زدان په‌رست بن، به دڵێکی پاک و نیازێکی بێ گه‌رده وه ئایین داری و دینداری بۆ خوا بکه‌ن، وه لا بده‌ن له هه‌موو بیر‌و باوه‌ڕێکی خوار و خێچی، وه به ڕێک و پێکی نوێژ بکه‌ن و به جوانی زه‌کات بده‌ن، وه ئه‌مه‌یه دینی میلله‌تی ڕاستی خوا پێداوه. قال الله تعالىلَن يَنَالَ اللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَاؤُهَا وَلَكِن يَنَالُهُ التَّقْوَى مِنكُمْ الحج ئایه‌تی (٣٧) واته: گۆشت و خوێنی ئه‌و قوربانی و خێرانه‌ی که ده‌یانکه‌ن ئه‌وه ئاگا به خوا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌گاته‌وه به خوا و پێیخۆشه ته‌قوا و کرده‌وه‌ی چاکی بێ گه‌ردتانه که مه‌به‌ست لێی ڕه‌زای خوایه. قال الله تعالى قُلْ إِن تُخْفُواْ مَا فِي صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ اللّهُ ال عمران ئایه‌تی (٢٩) واته: ئه‌ی (محمد) صلی الله علیه وسلم! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی من ! بفه‌رموو: هیچ له خوا وون نابێ، ڕازی ناو ده‌روونتان و قسه‌ی ناو دڵتان و گوتاری سه‌رزارتان لای خوا چونیه‌که، هه‌موو شتێ چون یه‌ک ده‌زانێ. ١.وعن أمير المؤمنين أبي حفص عمر بن الخطاب بن نفيل بن عبد العزى بن رياح بن عبد الله بن قرط بن رزاح بن عدي بن كعب بن لؤي بن غالب القرشي العدوي رضي الله عنه قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله ومن كانت هجرته لدنيا يصيبها أو امرأة ينكحها فهجرته إلى ما هاجر إليه متفق على صحته رواه إماما المحدثين أبو عبد الله محمد بن إسماعيل بن إبراهيم بن المغيرة بن بردزبه الجعفي البخاري وأبو الحسين مسلم بن الحجاج بن مسلم القشيري النيسابوري رضي الله عنهما في صحيحيهما اللذين هما أصح الكتب المصنفة واته: فه‌رمانڕه‌وای موسوڵمانان، ئه‌میرلوئمینین عومه‌ری کوڕی خه‌ططاب خوای لێ ڕازی بێ. ده‌فه‌رمووێ: له پێغه‌مبه‌رم بیست(صلى الله عليه وسلم) _ ده‌یفه‌رموو: هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یێ به پێی نیاز و نییه‌که‌یه‌تی و هیچ کارێ به بێ نیاز و خواستی دڵ دانا مه‌زرێ، وه هه‌موو که‌سێکیش به پاداشتی نیاز و نییه‌تی خۆی ده‌گا (چ چاک چ خراپ) که‌وا بوو هه‌ر که‌سێ مه‌به‌ستی له کۆچ کردن و هیجره‌ته‌که‌ی له مه‌ککه وه بۆ مه‌دینه ڕه‌زای خوا و پێغه‌مبه‌ر بێ ئه‌وه کۆچی کردنه‌که‌ی قه‌بووڵه و به پاداشتی گه‌وره ده‌کا، وه هه‌ر که‌سێکیش کۆچکردنه‌که‌ی له به‌رکارێکی دنیایی بێ که ده‌ستی پێی نیازه‌که‌یه‌تی و هیچ خێری ناکا له سه‌ری (متفق علیه). واته: ئه‌م حه‌دیثه پیرۆزه‌یه ئه‌م دوو ئیمام و پێشه‌وا گه‌ورانه گێڕاویانه‌ته‌وه، ئیمام بوخاری له صه‌حیحی بوخاریدا و ئیمامی موسلیم له صه‌حیحی موسلیمدا، وه ئه‌م دوو کتێبه‌ی ئه‌م دووپێشه‌وایه‌ش جوانترین و ڕاستترین کتێبن که له بابه‌تی که له بابه‌تی حه‌دیث و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا دانراون، ڕه‌زای خوایان لێ بێ، خوا به که‌ره‌می خۆی له په‌نا ئه‌م مه‌ردانه‌دا په‌نامان بدا ئامین). ٢. وعن أم المؤمنين أم عبد الله عائشة رضي الله عنها قالت قال رسول الله صلى الله عليه وسلم يغزو جيش الكعبة فإذا كانوا ببيداء من الأرض يخسف بأولهم وآخرهم قالت قلت يا رسول الله كيف يخسف بأولهم وآخرهم وفيهم أسواقهم ومن ليس منهم قال يخسف بأولهم وآخرهم ثم يبعثون على نياتهم متفق عليه هذا لفظ البخاري خاتوو عائیشه، خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) کچی ئه‌بو به‌کری صه‌دیق، که ئوممول موئمینین و دایکی موسوڵمانانه و نازناوی ئوممو عه‌بدوڵڵایه ، ده‌فه‌رمووێ : پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: له شکرێ دین بده‌ن به‌سه‌ر* که‌عبه*دا ، که ده‌گه‌نه (به‌یدا)، که ناوی بیابانێکی چۆڵه له ناوه‌ندی مه‌ککه و مه‌دینه دا له‌وێ هه‌موویان ڕۆ ده‌چن به ناخی زه‌ویدا مینش وتم: قوربان! ئه‌ی ڕه‌وانه‌کراوی خوا! چۆن و بۆچی گشتیان چون یه‌ک ڕۆ ده‌چن، خۆ هه‌یانه بۆ شه‌ڕ نه‌هاتووه و ته‌نیا بازاڕیان بۆ سازده‌کا ، یا خود به‌رده‌ستی یان ده‌کا و ووڵاخیان بۆ لێ ده‌خوڕێ ، وه‌هه‌شیانه له‌وان نییه و به‌زۆر هێناویانه؟ فه‌رمووی (صلى الله عليه وسلم): هه‌موویان وه‌ک یه‌ک ڕۆ ده‌چن به ناخی زه‌ویدا به‌ڵام له پاشا هه‌رکه‌سه‌یان له‌سه‌ر نیازی خۆی زیندوو ده‌کرێته‌وه و چاکیان و به چاکه پاداشتی ده‌درێته‌وه و خراپیان به خراپه ( شێخان . متفق علیه). ٣. وعن عائشة رضي الله عنها قالت قال النبي صلى الله عليه وسلم لا هجرة بعد الفتح ولكن جهاد ونية وإذا استنفرتم فانفروا متفق عليه ومعناه لا هجرة من مكة لأنها صارت دار إسلام دیسان له خاتوو عائیشه _خوای لێ ڕازی بێ_ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: ئیتر ئه‌وا مه‌ککه‌ی پیرۆزیش له پاش فه‌تح کردنی بووبه ووڵاتی ئیسلام و کۆچکردن له مه‌ککه‌وه بۆ مه‌دینه ئه‌و خێر و پاداشه باشه‌ی پێشووی نه‌ما، به‌ڵام خه‌بات گێڕان و نیازی پاک - که هه‌موو کاتێ ده‌بن به هۆی پاداشتی گه‌وره - هه‌تا هه‌تایه هه‌ر ده‌مێنن، وه هه‌ر کاتێ ده‌نگ کران و داواتان لێ کرا که بچن بۆ غه‌زا و خه‌بات بڕۆن (شێخان). ٤. وعن أبي عبد الله جابر بن عبد الله الأنصاري رضي الله عنهما قال كنا مع النبي صلى الله عليه وسلم في غزاة فقال إن بالمدينة لرجالا ما سرتم مسيرا ولا قطعتم واديا إلا كانوا معكم حبسهم المرض وفي رواية إلا شركوكم في الأجر رواه مسلم ورواه البخاري عن أنس رضي الله عنه قال رجعنا من غزوة تبوك مع النبي صلى الله عليه وسلم فقال إن أقواما خلفنا بالمدينة ما سلكنا شعبا ولا واديا إلا وهم معنا حبسهم العذر ئه‌بو عه‌بدوڵڵا جابیری کوڕی عه‌بدوڵڵای ئه‌نصاری _ خۆشنوودی خوایان لێ ڕازی _ ده‌فه‌رمووێ : له غه‌زایه‌کا ، له خزمه‌تی حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ردا(صلى الله عليه وسلم) بووین، فه‌رمووی : له شاری مه‌ینه پیاوگه‌لێ له خۆمان به جێ ماون بێ به پێی ئێوه خێریان بۆ ده‌نووسرێ، وه‌کوو بۆ هه‌رکوێ بڕۆن ئه‌وانیشتان له‌گه‌ڵ بێ ئاوا چونکه به دڵ له گه‌ڵتانن، به‌ڵام نه‌خۆشی په‌کی خستوون و گلی داونه‌ته‌وه له ماڵه‌وه (مسلم) ئیمامی بوخاری به‌م شێوه‌یه ده‌یگێرێته‌وه: له ئه‌نه‌سه‌وه خوای لێ ڕازی بێ _ ده‌فه‌رمووێ: له خزمه‌تی حه‌زره‌تدابووین (صلى الله عليه وسلم) له غه‌زای ته‌بووک ده‌گه‌ڕاینه‌وه، فه‌رمووی (صلى الله عليه وسلم) : چه‌ن که‌سێ له پاش ئێمه له مه‌دینه‌مانه‌وه و نه‌هاتن له گه‌ڵمانا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا ئێمه بۆ هه‌رکوێ چووین و هه‌ر شیوو دۆڵێکمان بڕی ئه‌وانه‌یش به دڵ له گه‌ڵمانا بوون، له‌به‌ر ئه‌وه له پاداشیشا هاوبه‌شمانن، ئه‌وانه‌ش به هانه‌ی ڕه‌وا له ماڵه‌وه گلی داونه‌ته‌وه. ٥. وعن أبي يزيد معن بن يزيد بن الأخنس رضي الله عنهم وهو وأبوه وجده صحابيون قال كان أبي يزيد أخرج دنانير يتصدق بها فوضعها عند رجل في المسجد فجئت فأخذتها فأتيته بها فقال والله ما إياك أردت فخاصمته إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم فقال لك ما نويت يا يزيد ولك ما أخذت يا معن رواه البخاري ئه‌بوو یه‌زید - مه‌عنی کوڕی یه‌زیدی کوڕی ئه‌خنه‌س - ڕه‌زای خوایان لێ بێ، که خۆی و باوکی و باپیره‌ی له هاوڕێیانی پێغه‌مبه‌ر بوون (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی : باوکم چه‌ن دینارێکی زێڕ له لای پیاوێ له مزگه‌وت داده‌نێ که بۆی بکا به خێر، منیش چووم پاره‌که‌م برد بۆ خۆم و هێنام بۆ لای باوکم، باوکم فه‌رمووی: به خوا نابێ، من مه‌به‌ستم تۆ نه‌بووه ، منیش بۆ دادخوایی و سکاڵاکردن بردم بۆ لای پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: تۆ به نیازی خۆت گه‌یشیت ئه‌ی یه‌زید ! وه تۆیش ئه‌وه‌ی بردووته هی خۆته ئه‌ی مه‌عن! (بوخاری). ٦. وعن أبي إسحاق سعد بن أبي وقاص مالك بن أهيب بن عبد مناف بن زهرة بن كلاب بن مرة بن كعب بن لؤى القرشي الزهري رضي الله عنه أحد العشرة المشهود له‌م بالجنة رضي الله عنهم قال جاءني رسول الله صلى الله عليه وسلم يعودني عام حجة الوداع من وجع اشتد بي فقلت يا رسول الله إني قد بلغ بي من الوجع ما تر‌ى وأنا ذو مال ولا يرثني إلا ابنة لي أفأتصدق بثلثى مالي قال لا قلت فالشطر يارسول الله فقال لا قلت فالثلث يا رسول الله قال الثلث والثلث كثير أو كبير إنك إن تذر ورثتك أغنياء خير من أن تذرهم عالة يتكففون الناس وإنك لن تنفق نفقة تبتغي بها وجه الله إلا أجرت عليها حتى ما تجعل في في امرأتك قال فقلت يا رسول الله أخلف بعد أصحابي قال إنك لن تخلف فتعمل عملا تبتغي به وجه الله إلا ازددت به درجة ورفعة ولعلك أن تخلف حتى ينتفع بك أقوام ويضر بك آخرون اللهم أمض لأصحابي هجرتهم ولا تردهم على أعقابهم لكن البائس سعد بن خولة يرثى له رسول الله صلى الله عليه وسلم أن مات بمكة متفق عليه سه‌عدی کوڕی ئه‌بو وه‌قاص خوای لێ ڕازی بێ- که یه‌کێکه له‌وده‌که‌سه ، له یارانی پێغه‌مبه‌ر، که مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ دراوه، وه ناودارن به عه‌شه‌ره‌ی موبه‌ششه‌وه - فه‌رمووی: ساڵی حه‌جی ماڵ ئاوایی، که مه‌شهوور و ناوداره به حه‌ججه‌تولوه‌داع، زۆر نه‌خۆش بووم، پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) هات بۆ سه‌ردانم و سه‌رخۆشی لێ کردم. عه‌رزیم کرد: قوربان! ده‌بینی که نه‌خۆشین چی لێ کردووم ، ماڵێکی زۆریشـم هه‌یه، تاقه کچێکیشـم هه‌یه، که که‌له‌پوورو میراتم لێ بگرێ، ده‌مه‌وێ دوو به‌ش له سێ به‌شی ماڵه‌که‌م بکه‌م به خێر و وه‌صییه‌ت، فه‌رمانت به چییه؟ فه‌رمووی: نابێ وتم: ده‌نیوه‌ی ؟ فه‌رمووی : نابێ وتم: ده سێ یه‌کێكی؟ فه‌رمووی: سێ یه‌ک ده‌بێ، سێیه‌کیش زۆره، که‌متر بێ باشتره ، چونکه تۆ میراتبه‌ره‌کانت به ده‌وڵه‌مه‌ندی به جێ بهێڵی ئه‌وه گه‌لێ باشتره له‌وه‌ی که به هه‌ژاری به‌جێ یان بێڵی له‌پ له‌م و له‌و پان بکه‌نه‌وه و چاویان له ده‌ستی مه‌ردوم بێ! ئه‌وه‌ش بزانه هه‌رشتێ به‌خت بکه‌یت و بێ به‌خشیت و نیازت پێی ڕه‌زای خودا بێ پاداشتی باشی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی که ده‌یکه‌ی به ده‌م ژن و خێزانی خۆشته‌وه، به مه‌رجێ به نیازی پاک بێ فه‌رمووی: وتم: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم)! ده‌ترسم له هاوڕێکانم به‌جێ بمێنم و له‌م نه‌خۆشییه‌دا له مه‌ککه بمرم و نه‌گه‌ڕیمه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بۆ ره‌وگه‌ی کۆچ و داری هیجره‌تم؟! فه‌رمووی: بابه‌جێش بمێنی ، گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ به نیازی پاکی خۆت ده‌که‌ی ، هه‌ر کارێ بکه‌ی، له هه‌ر کوێ بێ ، به‌مه‌رجێ مه‌به‌ستت ڕه‌زا و خۆشنوودی خوا بێ پێ ی ئه‌وه پایه و پله‌ت بێ ی به‌رزتر ده‌بێته‌وه، ئومێد ده‌که‌م که جارێ نه‌مری و بمێنی و خوا بتکا به بۆ هۆزی کافران، ئه‌ی خوایه! کۆچی هاوڕێکانم گیرا بکه و پاشگه‌زیان مه‌که‌ره‌وه و ئاخر شه‌ڕیان مه‌که. به‌ڵام داخه‌که‌م هه‌ژاره سه‌عدی کوڕی خه‌وله له مه‌ککه مرد، بۆیه پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) به زه‌وی پیادا هاته‌وه و دڵی پێ ی سووتا (متفق علیه = شێخان). ئه‌م سه‌عده جیایه له سه‌عدی کوڕی ئه‌بو وه‌قاص. ٧. وعن أبي هريرة عبد الرحمن بن صخر رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم إن الله لا ينظر إلى أجسامكم ولا إلى صوركم ولكن ينظر إلى قلوبكم وأعمالكم رواه مسلم ئه‌بو هوره‌یره _ خوای لێ ڕازی بێ _ که ناوی عه‌بدووڕه‌حمانی کوڕی صه‌خره _ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا(صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: ته‌ماشای جه‌سته و شێوه وماڵتان ناکا، به‌ڵام ته‌ماشای نیازی دڵ و ده‌روون و کرده‌وه‌ی پاکتان ده‌کات (موسیلم-تاج) . واته: ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه‌یه موسلیم ڕیوایه‌تی کردووه له تاجول ئوصوڵیشدا هه‌یه، زیاده‌کانی ته‌رجه‌مه‌که له ڕیوایه‌ته‌که‌ی تاج وه‌رگیراوه، خوایاربێ ئه‌م زیاده سوودانه له‌سه‌راسه‌ری کتێبه‌که‌دا له‌سه‌ر ئه‌م شێوه‌یه ئاماژه و ئیشاره‌تی بۆ ده‌کرێ. ٨. وعن أبي موسى عبد الله بن قيس الأشعري رضي الله عنه قال سئل رسول الله صلى الله عليه وسلم عن الرجل يقاتل شجاعة ويقاتل حمية ويقاتل رياء أي ذلك في سبيل الله فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم من قاتل لتكون كلمة الله هي العليا فهو في سبيل الله متفق عليه ئه‌بو موسای ئه‌شعه‌ری _ خوای لێ ڕازی بێ _ که ناوی عه‌بدوڵڵای کوڕی قه‌یسه - فه‌رموی: عه‌رزی پێغه‌مبه‌ری خوام کرد(صلى الله عليه وسلم): پیاوی وا هه‌یه له شه‌ڕا خۆی ده‌نوێنێ تا بڵێن ئازایه، هه‌یه ده‌جه‌نگێ چونکه غیره‌ت ده‌یگرێ، هه‌یه بۆ ناو و چاوه و ڕووپایی ده‌جه‌نگێ جا ئه‌مانه کامیان له ڕێگه‌ی خوادایه؟ فه‌رمووی(صلى الله عليه وسلم): ئه‌وه‌ی تێ کۆشێ و خه‌بات بگێڕێت له پێناوی به‌رزه‌وه‌بوونی ووشه و فه‌رمانی خوا و سه‌رکه‌وتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ته‌نها ئه‌وه بۆ خوایه و له ڕێگه‌ی خوا دایه (شێخان). ٩. وعن أبي بكرة نفيع بن الحارث الثقفي رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال إذا التقى المسلمان بسيفيهما فالقاتل والمقتول في النار قلت يا رسول الله هذا القاتل فما بال المقتول قال إنه كان حريصا على قتل صاحبه متفق عليه ئه‌بو به‌کر _ خوای لێ ڕازی بێ . که ناوی نوفه‌یعی کوڕێ حاریثی ئه‌قه‌فییه ـ فه‌رموی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: کاتێ که دوو موسڵمان ده‌سته‌و شمشێر به‌رامبه‌ر له یه‌ک ده‌گرن ئه‌وه کوژه‌ر و کوژرا و هه‌ر دووکیان جێگه‌یان دۆزه‌خه عه‌رزم کرد: قوربان گیان! بکوژه‌که جێی خۆیه‌تی که دۆزه‌خییه، ئه‌ی کوژراوه‌که بۆچێ؟ فه‌رموی(صلى الله عليه وسلم): چونکه ئه‌ویش مرخی خۆشکردووه هه‌وڵی کوشتنی براکه‌ی داوه! (شێخان) ١٠. وعن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم صلاة الرجل في جماعة تزيد على صلاته في سوقه وبيته بضعا وعشرين درجة وذلك أن أحدهم إذا توضأ فأحسن الوضوء ثم أتى المسجد لا يريد إلا الصلاة لا ينهزه إلا الصلاة لم يخط خطوة إلا رفع له بها درجة وحط عنه بها خطيئة حتى يدخل المسجد فإذا دخل المسجد كان في الصلاة ما كانت الصلاة هي التي تحبسه والملائكة يصلون على أحدكم ما دام في مجلسه الذي صلى فيه يقولون اللهم ارحمه اللهم اغفر له اللهم تب عليه مالم يؤذ فيه ما لم يحدث فيه متفق عليه وهذا لفظ مسلم وقوله صلى الله عليه وسلم ينهزه هو بفتح الياء والهاء وبالزاي أي يخرجه وينهضه ئه‌بو هوره‌یره_ خوای لێ ڕازی بێ ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی: نوێژه‌ی پیاو به کۆمه‌ڵی - واته: به جه‌ماعه‌ت - بیست و پێنج جار پاداشتی و خێری زیاتره له نوێژی ماڵه‌وه و بازاڕی، که به ته‌نها خۆی ده‌یکات، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر ئه‌مه‌یه چونکه هه‌ر کاتێ که ده‌سنوێژێکی جوان بگرێ و ده‌رچێ و بچێ بۆ مزگه‌وت و له‌و چوونه‌ی ته‌نها مه‌به‌ستی نوێژ بێ ئه‌م به‌هره گه‌وره‌یه‌ی بۆ هه‌یه: ئه‌وه هه‌تا ده‌چێته ناو مزگه‌وت هه‌ر هه‌نگاوێ ده‌نێ پله‌یی پێ به‌رز ده‌بێته‌وه و گوناهێکی پێ هه‌ڵده‌وه‌رێ، که نوێژه‌که‌یشی ده‌ستی کرد ئیتر فریشته‌کان هه‌ر دووعا و نزای خێری بۆ ده‌که‌ن و ڕه‌حمه‌تی بۆ داوا ده‌که‌ن ، هه‌تا له‌و شوێنه‌دا بێ که نوێژه‌که‌ی تێدا ده‌کات، وه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌ستنوێژه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، فریشته‌کان خۆش خۆش ده‌ڵێن: خوایه! ڕه‌حمه‌ت بڕژێنه به سه‌ریا، خوایه! میهره‌بانی له‌گه‌ڵ بنوێنه، وه ئێوه هه‌تا چاوه‌ڕوانی نوێژ بکه‌ن به ئیعتبار له ناو نوێدان و پاداشتی باشی نوێژکردنتان بۆ هه‌یه. (شێخان- تاج). ١١. وعن أبي العباس عبد الله بن عباس بن عبد المطلب رضي الله عنهما عن رسول الله صلى الله عليه وسلم فيما يروى عن ربه تبارك وتعالى قال إن الله كتب الحسنات والسيئات ثم بين ذلك فمن هم بحسنة فلم يعملها كتبها الله عنده تبارك وتعالى عنده حسنة كاملة وإن هم بها فعملها كتبها الله عشر حسنات إلى سبعمائة ضعف إلى أضعاف كثيرة وإن هم بسيئة فلم يعملها كتبها الله عنده حسنة كاملة وإن هم بها فعملها كتبها الله سيئة واحدة متفق عليه ئه‌بولعه‌بباسی _ خوای لێ ڕازی بێ ، که ناوی عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بباس کوڕی عه‌بدولوططه‌لیبه و ئامۆزای پێغه‌مبه‌ری خوایه(صلى الله عليه وسلم) و به‌ناوبانگه به ئیبنو عه‌بباس، فه‌رمووی: له فه‌رمووده‌یه‌کی قودسی دا که پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌یگێڕێته‌وه له خوای گه‌وره، پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی: خوا هه‌موو چاکه‌یه‌ک و هه‌موو خراپه‌یه‌کی له (لوح المحفوظ) نوسیوه و به‌م شێوه‌یه ڕوونی کردوونه‌ته‌وه بۆ هه‌موو که‌سێ: ئه‌گه‌ر که‌سێ ویستی چاکه‌ییه‌ک بکا به‌ڵام بۆی ناکرا، ئه‌وه خوا له‌لای خۆی به چاکه‌یه‌کی ته‌واو بۆی ده‌نوسێ، وه ئه‌گه‌ر که‌سێ ویستی چاکه‌یه‌ک بکاو له هه‌مان کاتدا کردی ئه‌وه خوا گه‌وره له‌لای خۆی به ده چاکه تا حه‌وت سه‌د چاکه یان زیاتر بۆی ده‌نوسێ وه ئه‌گه‌ر که‌سێ ویستی خراپه‌یه‌ک بکات به‌ڵام نه‌یکرد ئه‌وه خوا له‌لای خۆی به چاکه‌یه‌کی ته‌واو بۆی ده‌نوسێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێ ویستی خراپه‌یه‌ک بکات وه کردی ئه‌وه خوا گه‌وره به یه‌ک خراپه ده‌ینوسێ (شێخان - تاج). ١٢. وعن أبي عبد الرحمن عبد الله بن عمر بن الخطاب رضي الله عنهما قال سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول انطلق ثلاثة نفر م‌من كان قبلكم حتى آواهم المبيت إلى غار فدخلوه فانحدرت صخرة من الجبل فسدت عليهم الغار فقالوا إنه لا ينجيكم من الصخرة إلا أن تدعوا الله تعالى بصالح أعمالكم قال رجل منهم اللهم كان لي أبوان شيخان كبيران وكنت لا أغبق قبلهما أهلا ولا ما‌لا فنأى بي طلب الشجر يوما فلم أرح عليهما حتى ناما فحلبت لهما غبوقهما فوجدتهما نائمين فكرهت أن أوقظهما وأن أغبق قبلهما أهلا أو ما‌لا فلبثت والقدح على يدى أنتظر استيقاظهما حتى برق الفجر والصبية يتضاغون عند قدمى فاستيقظا فشربا غبوقهما اللهم إن كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك ففرج عنا ما نحن فيه من هذه الصخرة فانفرجت شيئا لا يستطيعون الخروج منه قال الآخر اللهم إنه كانت لي ابنة عم كانت أحب الناس إلي وفي رواية كنت أحبها كأشد ما يحب الرجال النساء فأردتها على نفسها فامتنعت منى حتى ألمت بها سنة من السنين فجاءتنى فأعطيتها عشرين ومائة دينار على أن تخلى بينى وبين نفسها ففعلت حتى إذا قدرت عليها وفي رواية فلما قعدت بين رجليها قالت اتق الله ولا تفض الخاتم إلا بحقه فانصرفت عنها وهى أحب الناس إلي وتركت الذهب الذي أعطيتها اللهم إن كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك فافرج عنا ما نحن فيه فانفرجت الصخرة غير أنهم لا يستطيعون الخروج منها وقال الثالث اللهم إني استأجرت أجراء وأعطيتهم أجرهم غير رجل واحد ترك الذي له وذهب فثمرت أجره حتى كثرت منه الأموال فجائنى بعد حين فقال يا عبد الله أد إلي أجري فقلت كل ما تر‌ى من أجرك من الإبل والبقر والغنم والرقيق فقال يا عبد الله لا تستهزي بي فقلت لا أستهزي بك فأخذه كله فاستاقه فلم يترك منه شيئا اللهم إن كنت فعلت ذلك ابتغاء وجهك فافرج عنا ما نحن فيه فانفرجت الصخرة فخرجوا يمشون متفق عليه ئه‌بو عه‌بدوڕه‌حمان، عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ری کوڕی خه‌ططاب که به‌ناوبانگه به ئیبنو عمر _ خوای لێ ڕازی بێ ، فه‌رموی: له پێغه‌مبه‌رم(صلى الله عليه وسلم) بیست ده‌یفه‌رموو: جارێ سێ که‌س - له پێشینان - به ڕێگه‌یه‌کا ده‌ڕۆشتن باران دای کرد لێیان، جا شه‌وێ په‌نایان برده ئه‌شکه‌وتێ، له ناکاودا تاوێرێک له کێوه‌که گل بوویه‌وه به‌ر ده‌م ئه‌شکه‌وته‌که‌ی گرت، جا له ناو خۆیان دا وتیان: سه‌یر بکه‌ن بزانن چی کرده‌وه‌یه‌کی باشتان کردووه بۆ خوا به‌و کرده‌وانه له خوا بپاڕێنه‌وه به‌ڵکو سا خوای گه‌وره ده‌روومان لێ بکاته‌وه و له‌م ناڕه‌حه‌تیه ڕزگارمان بکات، یه‌کێکیان وتی: خوایه! خۆت ئاگاداریت که‌من باوک و دایکێکی پیرو ئیختیار و چه‌ند منداڵێکی ووردیشم هه‌بوون شوانیم بۆ ده‌کردن، هه‌موو جارێ که ده‌گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه ڕانه‌که‌م ده‌کرده په‌چه‌وه و شیرم ده‌دۆشی و له پێشدا ده‌رخواردی باوک و دایکه‌که‌م ده‌دا، ئه‌وجا به‌شی منداڵه‌کانم ده‌دا، تا ڕؤژێک به شوێن له‌وه‌ڕی باش‌دا دوورکه‌وتمه‌وه و دره‌نگم به سه‌رهات و که هاتمه‌وه شه‌و بوو، ڕوانیم باوک وا دایکم خه‌وتوون، منیش وه‌ک جاران شیرم دۆشی و بۆم بردن و به دیار سه‌ریانه‌وه ڕاوه‌ستام تا که‌ی خه‌به‌ریان بویه‌وه شیره‌که‌یان بخۆنه‌وه، به‌ڵام حه‌زم نه‌کرد خه‌به‌ریان بکه‌مه‌وه پێشم ناخۆش بوو که به‌ر له‌وان شیر بده‌مه منداڵه‌کان منداڵه‌کانیشم له‌وماوه‌یدا له‌به‌ر پێما له برساندا هه‌ر ده‌زرروکانه‌وه تا شه‌به‌قی دا ئه‌مه حاڵمان بوو، جا ئه‌ی خوایه! تۆ ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی تۆ کردووه ئه‌وا ده‌روویه‌کمان لێ بکه‌ره‌وه که‌له‌به‌رێکمان بۆ بکه‌ره‌وه که ئاسمانی لێوه ببینن؟ جا خوای گه‌وره که‌له‌به‌رێکی بۆ کردنه‌وه تاوێره‌که تۆزێک خزا به‌ڵام نه‌یان توانی ده‌ربچن، یه‌کێکی تریان وتی: خوایه! خۆت ئاگاداری که کچێکی ئامۆزام هه‌بوو، چه‌نده پیاو حه‌ز له ئافره‌ت ده‌کا ئه‌وه‌نده حه‌زم لێی بوو، که داوای ئیشی خراپ لێ بکه‌م به‌ڵام خۆی نه‌ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، هه‌تا ساڵێکیان دووچاری گرانی و قات و قڕی بوو، وه به ناچاری هات بۆ لام، سه‌د و بیست دیناری زێرم داپێ له باتی ئه‌وه‌ی که خۆیم ته‌سلیم بکات، ئه‌ویش وای کرد، جا کاتێ ده‌ستم لێ گیر بوو، وه له ناوکۆشیا دانیشتم ویستم به ده‌ستی بگرم، کچه‌که وتی: ئه‌ی عه‌بدوڵڵا! ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! له خوا بترسه و ئه‌م مۆره ناڕه‌وا مه‌شکێنه، ئیتر منیش هه‌ڵسام و وازم لێ هێناو پاره‌که‌یشم دایه به خۆڕایی بۆ خۆی، وه له حاڵه‌ته‌دا زۆر زۆریش حه‌زم لێ بوو جا ئه‌ی خوایه! تۆ ده‌زانیت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م له به‌ر ڕه‌زامه‌ندی تۆ کردووه ئه‌وا ده‌روویه‌کمان لێ بکه‌ره‌وه له‌م سه‌خڵه‌تییه ڕزگارمان که، ئیتر خوای گه‌وره ده‌روویه‌کی تر لێ کردنه‌وه تاوێره‌که که‌مێکی تریش به‌ر ده‌م ئه‌شکه‌وته‌که‌ی به‌ردا، سێهه‌میان وتی : ئه‌ی خوای گه‌وره! تۆ خۆت ئاگاداریت که من جارێ به قزناخێ برنج کرێکارێکم به کرێ گرت، که ئیشه‌که‌م بۆ بکات به‌ڵام که ئیشه‌که‌ی ته‌واو کرد وتی: کرێکه‌مم بده‌رێ منیش وتم: کرێکه‌ت ئه‌وتانێ> که چی به دڵی نه‌بوو، وه‌ری نه‌گرت، منیش که ئه‌و ڕۆیی پاره‌وکرێی کرێکاره‌کانی ترم هه‌موو دا، وه‌چه‌ڵتوکه‌که‌ی ئه‌ویشم هه‌موو وه‌رزێ ده‌چانده‌وه به‌رهه‌مم هێنا تاوا زۆر بوو گاگه‌لێک و وشتر و مه‌ڕ و چه‌ند به‌نده‌یه‌کی شوانم پێ کڕی، تا ڕۆژێ کرێکاره‌که هاته‌وه بۆلام و وتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! له خوا بترسه کرێکه‌م بده‌رێ، منیش وتم: بڕۆ ئه‌و ڕانه و شترو گاگه‌ل و ڕانه مه‌ڕ و شوانه‌کانیان ببه بۆ خۆت، هه‌موو هی کرێکه‌ته، وتی: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا! له خوا بترسه و گاڵته‌م پێ مه‌که، منیش وتم: به ڕاستمه، گاڵته‌ت پێ ناکه‌م هه‌مووی هی خۆته بیبه، ئیتر ئه‌ویش هه‌موو برد بۆ خۆی . جا ئه‌ی خوایه! تۆ ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ کردووه ئه‌وا ده‌رگای ئه‌شکه‌وته‌که‌مان به ته‌واوی بۆ بکه‌ره‌وه، جا خوای گه‌وره ڕه‌حمی پێ کردن و تاوێره‌که‌ی به ته‌واوه‌تی لابرد له به‌رده‌م ئه‌شکه‌وته‌که هاتنه ده‌ره‌وه ڕۆشتن _(شێخان - تاج) ---------------------------------------------------------- هه‌فته‌ی داهاتوو به پشتیوانی خوا به‌شی دووه‌م پێشکه‌ش ده‌که‌ین که پێکهاتوه (باسی ته‌وبه و په‌شیمانی).