سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مـــحمدی مهدی ڪــێ یە؟ چ کات دەردەکەوێ ؟ پێش هاتنی چی ڕوودەدات؟
گۆڕینی فۆنت


مـــحمدی مهدی ڪــێ یە؟ چ کات دەردەکەوێ ؟ پێش هاتنی چی ڕوودەدات؟

دەستپێک:-

لە فەرموودە صەحیححەکاندا ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێت کە لە ئاخری زەماندا لە کاتێکدا کە زوڵم و ستەم زۆرە و ئیسلام غەریب بووە خەڵکی بێ هیوابوونە و هیچ ئەمەلێکیان نیە
لەو کاتەدا ، کەسێک پەیدادەبێت بەناوی محمدی مهدی کە سەرکەوتنی ئیسلام لەسەر دەستی محمدی مهدی دەگەڕێتەوە ،
ئیمامی مەهدی خوای گەورە لە یەک شەودا دەیسازێنێت بۆ ئەو کارە و سەرخستنەوەی ئیسلام ، بەبنەماڵە دەگڕێتەوەسەر بنەماڵەی
پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم ، ئیمام مەهدی ، ناوی تەواوی محمد عبدواللە یە کە دەناسرێت بە محمدی مەهدی ، پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێ (زەوی پڕ دەبێت لە زوڵم و ستەم ، وە کە پڕ بوو لە زوڵم و ستەم خوای گەورە پیاوێک دەنێرێت کە لە نەوەی منە ، ناوی وەک ناوی منەو ناوی باوکیشی وەک ناوی باوکی منە ، زەوی پڕدەکات لە دادپەروەری ، ئیمام مهدی بۆ ماوەی ٨ ساڵ لەناو مسوڵمانان دا دەبێت ، ئەگەر زۆر زیاتر بمێنێتەوە ۹ ساڵ دەمێنێتەوە .
زۆر بەی حەدیثەکان ئەو ڕاستەیە باس دەکات کە ئیمامی مەهدی لە نەوەی فاتیمەی کچی پێغەمبەرە صل اللە علیە وسلم .

شێوە و ڕوخساری
ئیمام مهدی ناوچەوانی پانە و کەمێک قژی لەئاستی ناوچەوانیدا تەنک بۆتەوە یان ڕووتاوەتەوە .

ئیمامی مهدی لە چ شوێنێکەوە دێت؟

خەڵکی شاری مەدینە و لە نێوان ناوچەکانی رکن و مقام دا لە شاری مەککە بهیعەتی پێدەدرێت لە لایەن کەسانێکی ژمارەکەم و بێ چەک .

ئەو ڕووداوانە چین کە پێش هاتنی ئیمام مەهدی ڕوودەدەن ؟

۱. گرتنەوەی ئاوی فوڕات
ئێستە هەموومان دەزانین تورکیا ڕووباری فوڕاتی گرتۆتەوە ٦۰ ساڵ زیاترە کاری لەسەر دەکات بە پڕۆژەی گاپ ناو دەبرێ .
کە چیایەکی ئاڵتوونی تێدا دەردەکەوێ
ئیمامی مهدی لەو کاتەدا دەردەکەوێ .

۲.هاتن و دەکەوتنی سوفیانی
پیاوێک پەیدادەبێت پێی دەوترێت سوفیانی لە قوڵایی دیمەشق پیدادەبێت و لە خێڵێکن پێ دەوترێت (کلب)ن .
ئەم سوفیانیە کوشتارێکی زۆر دەکات و تەنانەت سکی ئافرەتی دووگیانیش هەڵدەدڕێت . سوفیانی ناویی کەس نیە بەڵکو لەقەبە یاخوود نازناو ، هەروەها بەشار ئەسەد کەسایەتی لەم سوفیانیەوە زۆرنیکە و ماوەی ۷ ساڵە شەڕ و کوشتاری بێ بەزەیانە دەکات و خەڵک دەکوژێ بەناهەق بەڕای من سوفیانی بەشار ئەسەدە ←ئامادەکار

۳.مردنی پاشایەک .
ناوکۆکی ئاژاوە ڕوودەدات لە کاتی مردنی پاشایەکدا ، ئەم حەدیثە ئەم ساڵ ڕوویدا
بە جۆرێک سەرۆکی ئێستەی حیجاز
کوڕەکەی خۆی خستۆتە شوێنی خۆی و کوڕی براکەی تری دورخستۆتەوە ، بە مردنی شەڕ ڕوودەدات لە نێوانیاندا لەسەرگرتنە دەستی دەسەڵات ئەگەرێکی زۆرە ئەوە ئەم ساڵ ڕوو بدات ۲۰۱٨ ←ئامادەکار
لەوکاتە دا ئیمامی مەهدی دەردەکەوێ ،
چونکە ئیمام مەهدی ئەو کاتە لە مەدینەوە هەڵدێت بۆ مەککە ، بە هۆکاری ئەوەی نکۆکیە لە مەککەمو مەدینە ڕوودەدات .

٤. ڕۆچونی لەشکرێک .

کاتێک ئیمامی مەهدی ئاشکرا دەبێت و دەنگ دەداتەوە ، لەوکاتەدا لەشکرێک لە عێراقەوە دەڕوات بۆ مەککە بۆ شەڕکردن لەگەڵ ئیمام ، بەڵام ڕۆدەچێت ، ئەمەش بەڵگەیەک دەبێت بۆئەوەی خەڵکی تەواو بۆیان ڕوون ببێتەوە کە ئەوە ئیمامی مەهدیە ، ئەو لەشکرەب حەشدی شەعبی شیعەیە واللە علم .

٥.دەرکەوتنی نیشانەیەک لە ئاسماندا .

پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێ مەهدی نایەت تا نیشانیەک لەگەڵ خۆردا هەڵنەیەت و خەڵک نەی بینێت ، نیشانەکە ئەستێرەیەکی کلک دارە . لەساڵی ۱۹۹۷ ئەستێرەیەکی کلک دار دەکەوت کە بۆ ماوەی ۲ مانگ بەئاسمانەوە بوو زۆر جوان درەوشاوە بوو .

٦. خۆرگیران و مانگ گیران کە لەمانگی ڕەمەزاندا ڕوودەدەن

۷. کوشتنی پیاو چاکێک کە بە النفس الزکیە ناودەبرێت لە مەککە .

٨. ڕۆچوونی شوێنک لە دیمەشق کە ناوی حرستا یە ئێستە لە سوریا گەڕێکە و سوپایی بەشار ئەسەدی لێ جێگیر کراوە.

هاتنە دی ئەم ڕووداوانە زۆر نزیکە

ئامادەکار و نوسینی شەهرام_بەرزنجی
..............................................
وەرگيراوە لە پەیجی ڕاستییە شاراوەکان


 32

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus