فەزڵ و گەورەيى نۆمينەى حاجييان.! 1- #خوای_گەورە_سوێندی_خواردووە_بە #شەوەکانی_ئەم_دە_ڕۆژەی_مانگی_ذي #الحجة هەروەك فەرموویەتی (وَلَيَالٍ عَشْرٍ) ① واتە : وە سوێند بە دەشەوه پیرۆزەكەی سەرەتای مانگی حەج 2 - #بەڕۆژووبون_تێیدا (كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَصُومُ تِسْعَ ذِي الْحِجَّةِ...) ② واتە: پێغەمبەر صلی الله علیە و سلم بەڕۆژوو دەبوو لە نۆ ڕۆژی مانگی ذي الحجة دا #وە_بەڕۆژووبونی_ڕۆژی_عەرەفە #پاداشتێکی_یەکجار_گەورەی_هەیە پێغەمەبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی (صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ، وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ) ③ واتە : (ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە چاوەڕوانم خوا بیکاتە کەفارەت و سڕینەوەی تاوانی ساڵێك لە پێشییەوە و ساڵێك لە پاشییەوە (واتە 2 ساڵ) 3 - #ئەنجامدانی_کار_و_کردەوەی_چاکە #تێیدا پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی ( هیچ ڕۆژانێك نییە کە چاکە تێیدا خۆشەویستر بێت لە لای خوای گەورە وەك ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان فەرموویان جیهادیش فەرمووی بەڵێ جیهادیش مەگەر کەسێك نەبێ بە خۆی و ماڵ و سامانیەوە بچێت بۆ جیهاد لە پێناوی خوادا و هیچیش لەوانە نەگەڕێنەوە) ④ =-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=-=- ① : [📚سورة الفجر : 2] ② : [📚 صحيح سنن ٲبي داود : 2437] ③ : [📚 صحيح مسلم : 1162] ④ : [📚 صحيح البخاري : 969] (واللە اعلم و باللە التوفیق)