سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا زانیوتە ( سەربڕین ) ئەوپەڕی ڕەحمەتە.!
گۆڕینی فۆنت


ئایا زانیوتە ( سەربڕین ) ئەوپەڕی ڕەحمەتە

پرسیار / بۆچی ئاژەڵ پێویستە سەرببڕدرێت و بۆری خوێنی بدڕێندرێت و خوێنەكە بێتە دەرەوە لە ڕێگەی ملیەوە ؟

وەڵام / چونكە بە وەستان و نەڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشكی ئاژەڵەكە یەكسەر بێ هۆش ئەبێت (واتە ئەچێتە كۆماوە) ، دەست بەجێ نێرڤ و نیورۆنەكانی مێشكی ئاژەڵەكە بەنەبوونی خوێن لە ئیش دەكەون بۆیە هیچ نیشانەیەكی كارەبایی بۆ ئازار نامێنێ و ئەكوژێتەوە بەمەش ئەو ئاژەڵە هەست بەئازاری چەقۆكە ناكات تەنها لە كەمتر لە چركەی یەكەم نەبێت

بەڵام لە وڵاتان فیشەك ئەنێن بە حەیوانەكەوە بەمەش ئەو حەیوانە ئەتلێتەوە بە ئازارەوە هەتا ڕۆحی دەرەچێ چونكە بەردەوام خوێن هاتوچۆ ئەكات بۆ مێشك و وە نێرڤەكانی (دەمارەكانی) شوێنی پێككرانی فیشەكە بەردەوام نیشانەی كارەبایی تایبەت بە ئازارو پلەی گەرمی و ژەهراوی بوونی خوێن لە ناوچەی فیشەكەكەوە ئەنێرن بۆ مێشك
مێشكیش لەوەڵامدانەوەیا بەردەوام خانە بەرگریەكان و خانە لەناوبەرەكان ئەنێرێ بۆ شوێنی ڕووداوەكە واتە شوێنی بەركەوتنی فیشەكەكە بەمەش ئازار لەسەر ئازار دروست ئەبێ توندتر ئەبێ تا ڕۆحی دەرەچێ كە جاری وایە ٢ سەعات زیاتر ئەخایەنی

دروستبوونی ئەم ئازارانە بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنات و ئینفلامەیشن و ئینفێكشن و فیزیۆلۆجی لەهەموو لەشی حەیوانەكەدا دروست ئەبێ

كەواتە تێگەیشتین كە سەربڕینی حەیوان و دڕینی بۆری خوێنی قوڕگی ئاژەڵەكە ئازارەكەی كەمتر لە چركەیەكە ئەو پەڕی ڕەحمەتە بۆ خودی ئاژەڵەكە

كوشتنی ئاژەڵ بە فیشەك لەوڵاتان ماوەی ئازارەكەی هەتا ٢ سەعات ئەڕوات توندتر ئەبێت لەسەری تا ڕۆحی دەرەچێ

دكتۆرەكان لەم میكانیزمە باش تێ ئەگەن



 27

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus