سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  مانای نوێژ لە تەکبیرەوە بۆ تەسلیم
گۆڕینی فۆنت


مانای نوێژ لە تەکبیرەوە بۆ تەسلیم

نووسین و ئامادەکردنی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر

٭ مانای نوێژ :
٭ نوێژ لە شەرعدا :
نوێژ لە شەرعدا پەرستشێکە بەتەکبیر دەست پێدەکرێت و بەتەسلیم کۆتایی دەهێنرێت .
٭ نوێژ لە زمانەوانیدا : وە لە زمانەوانیشدا بەواتای نزا دوعا هاتووە ، ئەم پەرستشە ناونراوە دوعا لەبەر ئیشتمالی بەسەر دوعادا ، چونکە بەشی هەرە گەورەی نوێژ دوعایە .

٭ اللە اکبر : اللە گەورەترینە .

گەورەترین لە چیدا ؟ گەورەترین لە زاتی و سیفاتی و ناوەکانیدا .

٭ وجهت وجهي للذي فطر السموات والارض حنیفا مسلما وما انا من المشركین : رووی خۆم بەحەنیفی " بەڕێک و راستی " و موسڵمانی کردە ئەو خودایەی ئاسمان و
زەوی دروستکردووە و من لە هاوبەشسازان نیم .
٭ ان صلاتي ونسكي ومحیاي ومماتي لله رب العالمین : بێگومان نوێژم و قوربانیم و ژیانم و مردنم بۆ اللە خواوەندی جیهانەکانە .
٭ لاشریک لە ، وبذلك امرت وانا من المسلمین : شەریکی نییە ، نە لە زاتیدا ، نە لە خوایەتیدا ، نە لە پەرستنیدا ، نە لە ناوەکانی و سیفەتەکانیدا ، بەوەش فەرمانم پێکراوە و من لە موسڵمانانم .

٭ اعوذ بالله من الشیطان الرجیم : پەنائەگرم بە اللە لە شەیتانی دەرکراو . بەواتای تڕۆکراو ، یان لەعین بەواتای مەلعون .

٭ سوڕەتی فاتحە

٭ بسم اللە الرحمن الرحیم : بەناوی اللە خوداوەندی بەبەزەیی مهرەبان . بەناوی اللە... چی ؟ بەناوی اللە ...دەستپێدەکەم .
٭ الحمد لله رب العالمین : هەرچی سوپاسگوزاریی هەیە شایەنی اللە خوداوەندی جیهانەکانە .
واتە : هەرچی ئەلفاظ و مەعانی سوپاسگوزاری هەیە شایەنی اللە یە .
٭ الرحمن الرحیم : بەبەزەیی میهرەبان .
واتە : خاوەنی بەزەیی و میهرەبانی .
٭ مالک یوم الدین : خاوەنی رۆژی پاداشت .
واتە : خاوەنی رۆژی پاداشت بەخێر و پاداشت بەشەڕ و تۆڵە و سزا .
٭ ایاک نعبد وایاک نستعین : هەر تۆ ئەپەرستین و هەر لە تۆش یامەتی ئەخوازین .
٭ اهدنا الصراط المستقیم : رێگا راستەکەمان نیشان بدە .

ئەو رێگە راستە چییە ؟ ئەو راستە ئیسلامە .

٭ صراط الذین انعمت علیهم : رێگەی ئەوانەی چاکەت لەگەڵ کردوون .
ئەوانە کێن ؟ ئەوانە ئەوانەن خودا ئاماژەی بۆ کردوون لە فەرمایشتی خۆیدا : ( اولئک الذین انعم الله علیهم من النبیین والصدیقین والشهداء و الصالحین وحسن اولئك رفیقا ) .
٭ غیر المغضوب علیهم ولا الضالین : غەیری ئەوانەی بەر توڕەبونی خودا کەوتون و نەئەوانەشی گومڕابوون .
ئەوانەی بەرتوڕەبونی خوا کەوتون جووەکان و ئەوانەشی گومڕابوون فەلەکان و هاوشێوەکانیانن .
٭ آمین : وەڵاممان بدەرەوە ، نزاکانمان گیرا بکە .

خوێندنی فاتحە روکنێکە لە ئەڕکانی نوێژ ، وە لە دوای فاتحە لە رەکعەی یەکەم و دووەمدا هەرچی تر بخوێنرێ سوننەتە هەر بۆیە تەنها مانای سوڕەنی فاتحەمان کرد .

٭ سبحان ربي العظیم : پاکانە بۆ خواوەندی گەورەم . پاکانە لەچی ...؟ پاکانە لە هەموو عەیب و کەم و کورتی و لە هەموو ئەوەی کافران و زاڵمان و هاوبەشسازان وەسفی پێدەکەن .
٭ سمع اللە لمن حمدە : اللە نزای ئەو کەسە قەبوڵ بکات ستاییشی کرد .
٭ ربنا لک الحمد : خواوەندا سوپاسگوزاری هەر بۆ تۆیە . واتە : هەرچی ئەلفاظ و مەعانی حەمد هەیە شایەنی تۆیە .
٭ حمدا کثیرا طیبا مباركا فیه : سوپاسگوزارییەکی زۆری پاکی پڕ لە خێر و فەڕ .
٭ سبحان ربي الاعلی : پاکانە بۆ خواوەندی هەرە باڵام . پاکانە لەچی ...؟ پاکانە لە هەموو عەیب و کەم و کورتی و...هتد .
٭ دوعای نێوان دوو سەجدەکە :
٭ رب اغفر لي ، رب اغفر لي : خواوەندم بمبورە ، خواوەندم بمبورە . واتە : چاوپۆشیم لێ بکە ، گوناهەکانم بپۆشە .
٭ التحیات للە والصلوات والطیبات : بەقا و درود ، هەرچی بێژەی بەقا و درود ، و نزا و نوێژ ، و وتە و کردەوەی پاکە بۆ اللە یە . واتە : هەمووی شایەنی اللە یە .

التحیات : کۆی التحیة یە ، ئەویش بەمانای بەقا و مان و درود هاتووە ، واتە : بەقا و مان و درود بۆ خودا . جا هەر لەفزێک مانای تەحییەی تێدا بێت بۆ خودا جائیزە ، هەر بۆیە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم بەلەفزی کۆ فەرمویەتی : التحیات للە ... الخ .

٭ السلام علیک ایها النبي ورحمة الله وبركاته : سەلام و بەزەیی و بەرەکاتی اللە لە تۆ بێت ئەی نەبی ، ئەی پێغەمبەر .
٭ السلام علینا وعلی عباد اللە الصالحین : سەلام لە خۆمان و لە بەندەچاکەکانی اللە بێت .
٭ اشهد ان لا الە الا اللە ، واشهد ان محمدا عبدە ورسولە : گەواهی ئەدەم کە هیچ خودا و پەرستراوێک نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە .
یان گەواهی ئەدەم کە هیچ خودا و پەرستراوێکی بەحەق نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە اللە .
٭ واشهد ان محمدا عبدە ورسولە : وە گەواهی ئەدەم کە محمد بەندە و نێردراوی اللە یە .

نێردراوی اللە ، واتە : پێغەمبەری خودا .
٭ اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد : يا اللە هەڵبدە بەسەر محمد و بنەماڵەی محمددا .
٭ کما صلیت علی ابراهیم وعلی آل ابراهیم انك حمید مجید : وەک ئەوەی بەئیبراهیم و بنەماڵەی ئیبراهیمدا هەڵتداوە ، بێگومان تۆ سوپاسکراوی شکۆداریت .
٭ اللهم بارک علی محمد وعلی آل محمد : یا اللە محمد و بنەماڵەی محمد فەڕدار بکە .
٭ كما باركت علی ابراهیم وعلی آل ابراهیم انك حمید مجید : وەک ئەوەی ئیبراهیم و بنەماڵەی ئیبراهیمت فەڕدار کردووە ، بێگومان تۆ سوپاسکراوی شکۆداریت .
٭ اللهم اني اعوذ بك من عذاب جهنم ، ومن عذاب القبر ، ومن فتنة المحیا والممات ، ومن شر فتنة المسیح الدجال : یا اللە ئەمن پەنات پێدەگرم لە سزای دۆزەخ و لە سزای گۆڕ و لە ئاشوبی ژیان و مردن و لە شەڕی ئاشوبی مەسیحی دەجال .

مەسیح : سیفەتی دەجالە تاک چاوە کۆرە درۆزنە فێڵبازەیە .

هاوڕێیان ، نزا و دوعای دیکە هەیە ئەگەر کەسێک حەز بکا لە کتاب الصلاة و لە کتێبەکانی فەرموودە و لە صفة صلاة النبي شێخ ئەلبانی و زانایانی دیکەشدا دەست دەکەوێت .

٭ تەسلیم یان سەلامدانەوە بەلای راست و بەلای چەپدا :
٭ السلام علیکم ورحمة الله وبركاته : سەلام و رەحمەتی اللە و بەڕەکاتیتان لێبێت .
سەلام : واتە: ئەمان ، سوڵح ، ئاشتی ، سەلامەتی و بەرائەت لە عەیب و نەنگ ، هەروەها سەلام ناوێکە لە ناوەکانی خودا ، وە سەلام تەسلیم و سڵا و و تەحییەی موسڵمانانە و مەبەست نزا و دوعایە بەسەلامەتی و ئەمان و پارێزراوی لە شەڕ و خراپە لە نوێژ و لە سڵاوکردندا .



 130

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus