سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەخوێندنەوەی ئەم ئایەتە ئاوێك بكەن بە دڵ و دەروونی كوڵاوتاندا.!
گۆڕینی فۆنت



بەخوێندنەوەی تەدەبوری ئەم ئایەتە شیرینە ئاوێك بكەن بە دڵ و دەروونی كوڵاوتاندا و سینەتان فێنك بكەنەوە چونكە سوێند بە الله ئەمە حەقەو دێتە دی

تەدەبورێك لەم ئایەتە شیرینە

قال تعالی

وَجَعَلُوا لِلَّهِ أَندَادًا لِّيُضِلُّوا عَن سَبِيلِهِ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى النَّارِ (30)

لەم ئایەتەدا ئەگەر ورد ببینەوە هەموو ئەوانەی كە كوفر ئەكەن یان شرك ئەكەن و بێ دینی بڵاو ئەكەنەوە هۆكارە گەورەو سەرەكیەكە ئەوەیە كە چێژی پارەو موڵك و زەوی و تەكەبورو دەسەڵات دڵ و دەروونیانی داگیركردووە

بەجۆرێكە هۆكارو سەرچاوەی بڵاوكردنەوەی كوفرو شرك و بێدینی لەپێناوی مانەوەی سەروەت و سامانەكەیانە كە بە داگیركردن و داپڵۆسین و زوڵم و زۆرداری بەدەستیان هێناوە و حەقی سەدان و ملیۆنان خەڵكیان زەوت كردووە لەم سەرزەوی و جیهانەدا لە پێناو بەدەست هێنانیدا

بۆچی ؟

چونكە ئیسلام ڕێگا نادات هیچ تاكێك لە خەلیفەوە تا ئەگاتە كەناسێك بە زوڵم و دزی سەروەت و سامان كۆبكاتەوە و زەوی و وڵاتان داگیربكات لەبەرامبەر ئەم كارەشدا حوكمی دەست بڕینی داناوە ئەساسی ئەم حوكمەش لەسەر تەوحیدە واتە بەتەنها خواپەرستی دوور لە كوفرو شیرك و ئیلحاد

تەنانەت ئەوەی كە بەڕێگەیەكی حەڵاڵ پارە كۆبكاتەوەو دەوڵەمەند بێت پێویستە یەكێك لە پایەكانی ئیسلام جێبەجێ بكات كە ئەویش بریتیە لە زەكات دان واتە دوای پایەكانی ئیمان كە بریتیە لە تەوحید ئەوا پێویستە پایەكانی ئیسلام جێبەجێ بكات ئەگینا لە ئیسلام دەرئەچێت و ڕووبەڕووی دادگای ئیسلام ئەبێتەوە ئەگەر بێتو زەكات نەدات

هەربۆیە ئەوانەی كوفرو شرك و بێ دینی و فەسادی بڵاوئەكەنەوە برەو ئەدەن بەو موڵك و سامانەی كە بە ناحەق و زوڵم بنیاتیان ناوە

لەدەرەنجامی ئەمەشدا لەئایەتەكە وردبینەوە ئەوانەی شەریك و هاوەڵیان بۆ خوا ئەنجامدا بۆئەوەی خەڵك لە تەوحید و خوا بەتەنها پەرستی دووربخەنەوەو لە پایەكانی ئیمان و ئیسلام سەرلێشێواو گومڕا بن وە نەزان بن پێیان و تێنەگەن كە حوكمەكانیان چین

پاش ئەوەش ئەگەر وردبیتەوە لە ئایەتە شیرینەكە پەروەردگار ئەفەرمێ (ئەی محمد پێیان بڵێ بەو خەڵكانە) كە كوفرو شرك و بێدینی بڵاوئەكەنەوە لەپێناوی ئەو دنیایەی بەناحەق و زوڵم و زۆرداری كۆیان كردۆتەوەو ئەو زەوییانەی داگیریان كردووە ئێوەی زاڵم ماوەیەك بژین و كەمێك ڕابێرن لەم دنیایەتاندا چونكە دڵنیابن چارەنوس و پاشەڕۆژتان بریتیە لە ئاگری توندو بەتین كە پێی ئەسوتێنرێن و ئەبرژێنرێن پاشان بەردەوام لاشەتان بۆ دروست ئەكرێتەوە وە مردنیش نیە لەم تەعزیبدان و سوتاندنەدا لاشەشتان هێندەی شاخێك و بگرە زیاتریش گەورە ئەكرێت بۆی ئازارەكەتان هێندەی گەورەیی و زۆری ئەو زوڵمانە بێت كە لە هەزاران وسەدان هەزارو بگرە ملیۆنان مرۆڤ بێت كە ئەتانكرد لەم جیهانەدا ، هەروەها بۆ ئەو مەتاعە كەمەی دنیا بڕۆن و بچێژن پاشان عەزابی هەتا هەتایی چارەنوستان ئەبێت و ئەیچێژن لەناو بەندینخانەكانی جەهەنەمدا

مانای ئایەتەكە { ئەوانەی هاوبەشیان بۆ الله پەیداكرد تەنها لەپێناوی ئەوەی خەڵكان دەربكەن لە ڕێگای پەرستنی خوا بەتەنها ئەی محمد پێیان بڵێ ئێوە كەمێك خۆشگوزەرانی بژین لە ژیانی دنیاتان چونكە بەدڵنیاییەوە چارەنوستان بریتیە لە ئاگر }

وەرگیراوە



 759

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram