سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پێغەمبەران لە کتێبی پیرۆزدا
گۆڕینی فۆنت



پێغەمبەران لە کتێبی پیرۆزدا

‏‎پێغەمبەران «عليهم السلام»، پياوانى سەر مەشقى مرۆڤايەتى، مرۆڤە پيرۆز و جوان و هەلبژاردراوەكانى پەروەردگار، ئافرێنراوە پڕ رەوشت و چاكەكار و عيرفانيەكانى بەنى ئادەم، لە ئەدەبياتى هەموو گەلاندا پيرۆزن، لە شيعرى هەموو شاعيراندا ئەوان مۆم و مانگە شەو و چراى مرۆڤایەتین، لاى مرۆڤە سادەكان و عەوامەكان ئەوان دەرگەوانى بەهەشت و پاسەوانى ئەخلاق و راست كەرەوەى رێگا خوارەكانن،
‏‎بەلام لە پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراودا، پێغەمبەران زينا كار و بەد رەوشت و بێ ئەرزشن، لاى باوەڕدارانى پەرتوكى پيرۆزى دەستكارى كراو، پێغەمبەران ميرات گرى ئيبلس و دەستە ڕاستى ئەهريمەنن، لاى هەڵگرانى پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو.
پێغەمبەران پياو وكوژ و جەلاد و هاوبەش دانەرو و جنێو فرۆش و سەرچاوەی هەموو خراپيەكن.
‏‎ئەزانم هەندێكتان بە بوختانچيم لە قەلەم ئەدەن، وا تێ ئەگەن من بوختان بە پەرتوكى پيرۆزى دەستكارى كراو ئەكەم، ‎بۆيە بە داواى لێبوردونەوە پەرتوكى پيرۆز بە قسە دەهێنم با خۆی باسى پێغەمبەرانتان بۆ بكات، ئەو كات بە چاوى خۆتان ببينن و بزانن ئەم پەرتوكە بە قەد ئەندازەى هەموو بێ باوڕان و بەرد پەرستان و دوژمنانى خودا بێ ئەدەبى ئەكات بە پێغەمبەران و بەرگى حشمەت و حەيايان لێ دائەماڵێ و بە خراپ ترين شێوە باسيان ئەكات.
‏‎ لە سيفرى ئەرميا ئيصحاحی 23 دەقى 10 تاكو 16 (چونكه‌ خاكه‌كه‌ پڕ بووه‌ له‌ داوێنپیسان، خاكه‌كه‌ له‌به‌ر نه‌فره‌ت ده‌ناڵێنێت، له‌وه‌ڕگاكانی چۆڵه‌وانی وشك بوون. پێغه‌مبه‌ران له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی خراپه‌ ده‌ڕۆن وده‌سه‌ڵاتیان بۆ سته‌م به‌كارده‌هێنن.«پێغه‌مبه‌ر و كاهین هه‌ردووكیان گڵاوبوون، ته‌نانه‌ت له‌ په‌رستگاكه‌شم خراپه‌ی ئه‌وانم به‌رچاوكه‌وت.»ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.12 «له‌به‌ر ئه‌وه‌ ڕێگاكانیان خلیسكه‌ بۆیان، بۆ ناو تاریكی ده‌رده‌كرێن وله‌وێ ده‌خزێن، چونكه‌ به‌ڵایان به‌سه‌ردا ده‌هێنم له‌ ساڵی سزادانیان» ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.13«له‌نێو پێغه‌مبه‌ره‌كانی سامیره‌دا قێزه‌ونییه‌كه‌م بینی، به‌هۆی به‌عله‌وه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن وئیسرائیلی گه‌لی من گومڕا ده‌كه‌ن.14 له‌نێو پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئۆرشه‌لیمیش ئه‌وه‌ی بینیم موچڕكه‌ به‌ له‌شدا ده‌هێنێت:داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووه‌ته‌به‌ر، خراپه‌كاران هانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س له‌ خراپه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌.ئه‌وان بۆ من وه‌ك سه‌دۆمیان لێهاتووه‌، خه‌ڵكی ئۆرشه‌لیمیش وه‌ك عه‌مۆرا.» 15له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدانی سوپاسالار سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ره‌كان ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت:«ئه‌وه‌تا من زه‌قنه‌بووتیان ده‌رخوارد ده‌ده‌م و ئاوی ژه‌هراوییان پێ ده‌نۆشم، چونكه‌ له‌لای پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ گڵاوی بۆ هه‌موو زه‌وی بڵاو بووه‌وه‌.» 16 یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: «گوێ له‌ قسه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ مه‌گرن كه‌ پێشبینیتان بۆ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ته‌فره‌تان ده‌ده‌ن.له‌ خه‌یاڵی بیری خۆیانه‌وه‌ ده‌دوێن، نه‌ك له‌سه‌ر زمانی یه‌زدانه‌وه‌.)
‏‎ئەم چەند دێرە هەموو شتە ناشيرنەكانى كۆكردۆتەوە داويەتە پاڵ پێغەمبەران !! هيچى بۆ شەيتان و ئيبلس نەهێشتۆتەوە، جا كەسانێك ئاوا بوونە ئايا چۆن ئەتوانن سەرمەشقى مرۆڤاتى بن بۆ رێگاى صالح بون و بەرەو خوا چون ؟؟؟
‏‎لە دەقێكى تر ئەلێيت : (( له‌ بچووكیان هه‌تا گه‌وره‌یان،هه‌موویان په‌رۆشی قازانجن،له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هه‌تا كاهین،هه‌موو ساخته‌ ده‌كه‌ن )) ئيرميا 6 : 13
‏‎ئەمە لە پەيامى كۆن ... فەرمون پەيامى نوێش سەير بكەن .. مەسيحى دەم شيرين و پاك و بێ گوناح و تاوان چۆن وەصفى پێغەمبەران ئەكات .. وەصفێك مووى سەر ئەوەستێنێ و مووچرك بە لاشەى مرۆڤى ژير و ئاقڵ ئەهێنى و چاوو ئەبلەق ئەكات چۆن ئاوا بێ رێزى بە پێغەمبەران ئەكات
‏‎يۆحەنا : ئيصحاحى 10 دەقى 7 تاكو 10 (((( له‌به‌ر ئه‌وه‌ دیسان عیسا فه‌رمووی: «ڕاستی ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، منم ده‌رگای مه‌ڕه‌كان.8هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش من هاتوون دز و جه‌رده‌ بوون، به‌ڵام مه‌ڕه‌كان گوێیان لێ نه‌گرتن.9منم ده‌رگاكه‌. ئه‌وه‌ی له‌ منه‌وه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ ڕزگاری ده‌بێت، ئازادانه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌ و ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌وه‌ڕگا ده‌دۆزێته‌وه‌.10دز نایه‌ت بۆ دزین و كوشتن و له‌ناوبردن نه‌بێت. به‌ڵام من هاتووم تاكو ئه‌وان ژیانیان هه‌بێت، ژیانێكی پڕ و ته‌واو.))
‏‎ئەمەى باس كرا بە شێوەيەكى گشتى بوو .. واتە هەموو پێغەمبەران بەم چاوە سوك و بێ رێزيە سەير ئەكرێت لە پەرتوكى پيرۆزى دەستكارى كراوە
‏‎جا گەر بێت و يەك بە يەكى ژيان نامەى ئەو پێغەمبەرانە لە سەر لاپەرەكانى ئەم پەرتوكە بخوێنينەوە دەبێ چۆن بێت؟ .. نوح ، ابراهيم ، لوت ، يەهوزا ، يعقوب ، داود ، سولەيمان ، باقى ئەنبياء !! لە بەشەكانى داهاتوو باسى هەندێ لەو پێغەمبەرانە ئەكەين كە لە پەرتوكى پيرۆزى دەستكارى كراو باسى كردون ...



 598

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram