بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت لەژیانتدا گرنگترین ئەو بنەمایانەی یارمەتیت دەدەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لە ژیانتدا . بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت لە ژیانتدا ئەم بنەمایانەی خوارەوە بکە بەبنچینەی بەرنامەی کارت : یەکەم : مافی خودا اللە جێبەجێ بکە و یارمەتیش لەو بخوازە لە هەر کارێکدا بۆت پێشدێت لە ژیاندا . مافی اللە وەک پەرستنی بەتاک و تەنها و ... هتد . کەواتە جێبەجێکردنی ئەم بنەمایە بەتەحقیقی تەوحید و پەرستن بۆ اللە و یارمەتی لێخواستنی و ... هتد ، وەدی دێت . بیرت دەهێنمەوە لە شەو و رۆژێکدا چەند جار بەڵێن و پەیمانی بەندایەتی بۆ اللە دووپات دەکەیتەوە ؟ واتە : چەند جار دەڵێیت : ( ایاک نعبد وایاک نستعین ) ؟ یان چەند جار دەیڵێیت و دەیڵێیتەوە ؟ بەلای کەمەوە حەڤدە جار ، بێگومانم زۆرتر لەوە جەخت لەسەر ئەم بەڵێن و پەیمانە دەکەیتەوە . دەی بەردەوام بە لەسەری و لەسەری بڕۆ ، سەرکەوتوو دەبیت و مەعییەتی تایبەتی خوداوەندت لەگەڵ دەبێت . دووەم : نێوان خۆت و نێوان خودا چاک بکە ، چونکە تۆ کاتێک نێوان خۆت و نێوان خودات چاک کرد و داوای یارمەتیشت هەر لەویش کرد ، ئەویش یارمەتیت دەدات و کاروبارت بۆ چاک دەکات . سێیەم : زەین و هۆشت لە گەشبینی و پێشبینی و چاوەڕوانی نەجاح و سەرکەوتن پڕ بکە و بەهەمیشەیی دڵت خۆش بێت . چوارەم : خۆت رابهێنە لەسەر دیاریکردنی ئامانجەکانت بۆ هەموو کارێک کە دەتەوێت پێی هەڵسیت ، جا ئامانجەکانیشت دابەش بکە بۆ ئامانجگەلێکی تایبەتی و ئامانجگەلێکی گشتی ، بۆ ئەوەی هەتا ئەو شتەی کە دەتەوێت وەدی بهێنیت ، موتابەعە و بەدواداچونی ئاسان بێت بۆت . پێنجەم : پلانت هەبێ بۆ کارەکانت ، دور بکەوەرەوە لە بێسەروبەری و بڕیاری بەپەلە و کتوپڕی و سەرەڕۆیی و ئیڕتجالییەت لە جێبەجێکردنی کارەکانتدا . شەشەم : کاری ئەمڕۆ مەخە سبەی ، کارێک ئەمڕۆ دەتوانی پێی هەڵسیت مەیخە کاتێکی تر یان رۆژێکی تر و دوای مەخە و لە دواخستنی دوور بکەوەرەوە . حەوتەم : هەڵسە بەبارگرانییەکانی ژیان و کاتەکانت چاک بقۆزەرەوە و بەرهەڵستی رەغبەت و ئارەزوی گاڵتە و گەپ و چێژبینین بکە بەهەڵسان بەبارگرانییەکانی ژیان و چاک قۆستنەوەی کاتەکانت . هەشتەم : مەوعیدەکان و مەهام و کارەگرنگەکانت لە وەرەقەیەکدا بنوسە کە دەتەوێ جێبەجێیان بکەیت ، وە بەسیفەتێکی هەمیشەیی لەبەردەمتدا داینێ . نۆیەم : گرنگترین کار پێش بخە بەسەر گرنگتردا ، گرنگتریش پێش بخە بەسەر گرنگدا ، ئەوەشت لە بیر بێت کە زۆرێک لەوەی ئەنجامی ئەدەین گرنگیش نییە . دەیەم : خۆت لە عادەت و خووە خراپەکانت رزگار بکە ، وەک زۆر بڵێیی و زۆر قسەکردن بەمۆبایل و تەلەفۆن و پەڕەهەڵدانەوەی گۆڤارگەلە سوکەکان و زۆر سوڕانەوە بەبازاڕدا بەبیانوی کڕین و فرۆشتن و گەڕان بەدوای تازە و نوێدا ، بەڵ بیانگۆڕە بەعادەت و خوگەلێکی تازە و جوان . یازدەهەم : دوای حەق بکەوە ، لە هەرکوێیەک حەقیشت بینی وەریگرە و بەئەدەب و پاکێتی و عیفەت و راستگۆییەوە بیخەڕوو . دوازدەهەم : با هەمیشە بەهاگەلە ئیسلامییەکان و موعتەقەدات و بیروباوەڕەکانت لەسەروی هەموو موساوەمەیەکەوە بێت و هەر ئەوانیش ئاراستەت بکەن بۆ هەموو کارەکان و چالاکییەکانت ، وە ئەگەرنا رێزی خۆت و رێزی هاوڕێکانت ، هەروەها رێزی کەسانی تریش بۆت لە دەست دەدەیت . سێیانزدەهەم : پەلە بکە ، خێرا بکە بۆ ئەنجامدانی چاکە لە هەر کوێ دەست ئەدا بۆت ، چونکە ئەوە بزانە کات خێراتر لە خۆت دەڕوات و هەرگیز لەوە و لە چاکە دوووڵ مەبە . چواردەهەم : بەسەبر و سەبات و ئازایەتی و بەرپرسیارێتییەوە روبەڕوی ئەنجامەکانی کارەکانت ببەرەوە ، هەر شتێکیشت توش بوو چاوەڕوانی پاداشتەکەی لە خودا بکە . پانزدەهەم : زۆر نوقم مەبە لە کەمالیاتی ماڵدا ، چونکە کۆتایی و ئەنجامی باش نییە . شانزدەهەم : وریای خەیاڵی سەرکێش و رەشبینی سنوربەزێن بە ، بەڵ وەسەت بە لەو نێوانەدا . حەڤدەهەم : پێغەمبەری رێنماکار صلی اللە علیە وسلم قودوە و پپێشڕەوت بێت ، چونکە بەدوای چارەسەری هەر گرفتێک لە هەر لایەنێک لە لایەنەکانی ژیانتدا بگەڕێیت لە پەیام و شەریعەت و سیرە و رێبازەکەی ئەودا دەستت دەکەوێت . هەژدەهەم : خۆت بەچالاکی و روخۆشی و خۆشحاڵی و گاڵتەچێتی تەیار و ساز بکە دور لەگەڕان بەدوای کاری سوک و قێزەون و زێدەڕۆیی ، جا هەر کاتێک کارێکی گەورە یان گرفت و تەنگ و چەڵەمەیەکت بۆ پێش هات ، زەردەخەنەی بۆ بکە ، چونکە روگرژی و خەمباری نەفس و جەستە لەنێو دەبەن و هۆش و بیرکردنەوە شپرز دەکەن . ئەمە لە گرنگترین ئەو بنەمایانە بون کە هەردوو رەگەز کەم و زۆر تێیاندا هاوبەشن . جا بۆئەوەی سەرکەوتوو بیت لە ژیانتدا بەهەند وەریان بگرە و بیانکە بە بنچینەی کارەکانت . هیوادارین اللە پاداشتی نوسەر و وەرگێڕیان ئەم هاوڕێیەتان بداتەوە و جێگەی سودی هەموان بن بە ئیزنی خودا . تەواو بوو ، للە الحمد والمنة . هاوڕێتان : مصطفی محمد جعفر گوڵپی