سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  گرنگیدان بە،بەرواری کۆچی ئەرکێکی ئیسلامییە..!
گۆڕینی فۆنت


گرنگیدان بە،بەرواری کۆچی ئەرکێکی ئیسلامییە..!

گرنگی دان بە ڕۆژمێری کۆچی پارێزگاری کردنە لە شوناسنامەی ئیسلامی کە پێویستە هەموو موسلمانێک شانازی پێوە بکات.
لەسەرەتاوە مەبەستم ئەوە نیە کە یادی سەری ساڵی کۆچی ئاهەنگ بگێڕین وەکو ئاهەنگ دەگێڕدرێ بەبۆنەی سەری ساڵی زایینی لەسەر بنەمای (إجعل لنا إلها كما لهم آلهة) وەکو جولەکەکان کاتێک بەلای قەومێک تێپەڕین بینیان بت دەپەرستن ، ئیتر وایان بە موسا (علیه السلام) گوت و ئەمیش پێ ی فەرمون (إنكم قوم تجهلون) ، نەخێر بەڵکو ئێمەی موسلمان خاوەن مەنهەجین کە بریتی یە لە قورئان و سوننه و کەسانێکی بێ مەنهەج نین تەنها چاو لە غەیری خۆمان بکەین.
ئەوەی کە مەبەستمە گرنگی بە ڕۆژمێری (قمری) بدەین و هەوڵ بدەین خۆمان و منداڵەکانمان لێڕابهێنین لەسەر کارکردن بەو رۆژمێرە ئیسلامیە و چاومان لە ئاسمان بێت و تەماشای مانگ بکەین بۆ زانینی بەرواری رۆژەکانمان کە بەداخەوە زۆرێک لە موسلمانان ناوی مانگەکانی ساڵی (قمری) نازانن ، بەڵکو هەیانە نازانێ ساڵی چەندی کۆچی یە ، وە ناویان لەو رۆژمێرە ناوە ڕۆژمێری عەرەبی تاوەکو ئێمەی کورد و نەتەوەکانی تری غەیرە عەرەب بە هیچ شێوەیەک ئینتمامان بۆی نەبێت و بە کلتورێکی عەرەبی بزانین ، لە کاتێکدا کە ئەمە رۆژمێرێکی ئیسلامیەو پەیوەندی بەو عیباداتانەوە هەیە کە کۆڵەکەی دینن وەکو بەرۆژووبونی مانگی رەمەزان و حەج کردن و زەکات دان و هەروەها حسابی چەندین ئەحکامی شەرعی وەکو عیدەی ئافرەتی تەلاقدراو و ئافرەتی مێردمردوو ....هتد ، وە موسلمانان لە (خیر القرون) لە هاوەڵان خوایان لێ بێت و دوای ئەوانیش کە خاوەن دەسەڵات بوون کاریان بەرۆژمێری (قمری) دەکرد ، دواتر کە دەولەت روخاو و کەوتینە دواوەی ئومەتەکانی تر وامان لێهات کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەبینین.
( والى الله المشتكى).



 980

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram