بزانن داواکاری زانایان چیبووە لە خەلیفەی موسوڵمانان.؟ زاناکە چۆن داوای مافی میللەتی لە خەلیفە_هیشامی_کوری _عەبدولمەلیک کرد؟! سەرنج بدەن و بە ووردی بیخوێنەوە: عوسمانی کوڕی عەتائی خوراسانی دەڵێ: لەگەڵ باوکم رۆیشتین بۆ لای خەلیفەی ئومەوی هیشامی کوڕی عەبدولمەلیک. کاتێ نزیک بووینەوە لە دیمەشق (پایتەختی خیلافەت) چاوم کەوتە سەر پیاوێکی پیر کە بەسەر گوێدرێژێکی رەشەوە بوو، بە کراس و جبەیەکی تۆزاوی و تەبلەیەکی سادەوە کە لەسەری بوو. منیش پێکەنیم و بە باوکمم ووت: ئەمە کێیە؟! باوکیشم ووتی: بێدەنگ بە، بێدەنگ بە ئەوە گەورەی فەقیهەکانی حیجازە عەتائی_کوڕی_ئەبی_رباح. کاتێ لێمان نزیک بۆوە باوکم دابەزی و چاک و چۆنی لێکرد، ئەویش دابەزی و لە هەواڵی ئێمەی پرسی. پاشان سەرکەوتینەوە تاوەکو لەبەردەم دەرگای دارولخیلافەدا دابەزین. پاش ئەوەی باوکم چووە ژوورەوە و دوای ئەوەی هاتە دەرەوە ووتم: چی بوو؟ چی ڕوویدا؟ ئەویش ووتی: هەر کە خەلیفە هیشام زانی عەتائی کوڕی ئەبی رباح هاتووە، هاتە بەردەرگا بە پیریمانەوەو فەرموو فەرمووی لێکردین هەتا عەتائی بردە سەر تەختەکەیی و لەوێ دەستی خستە سەر ئەژنۆی و پێی ووت: ئەی ئەبا موحەممەد چیت پێویستە؟ 🗝ئەویش فەرمووی: ئەی ئەمیری باوەرداران ئەهلی حەرەمەین پێویستییان بە خۆراک و پێویستییە. 📌خەلیفەش ووتی: ئەی غولام بنووسە بۆ ئەهلی مەککەو مەدینە خۆراک و پێداویستی یەک ساڵیان بۆ رەوانە بکرێت. پاشان ووتی: پێویستی ترت هەیە ئەی ئەبا موحەممەد؟ 🗝ئەویش فەرمووی: بەڵێ ئەی ئەمیری باوەرداران ئەهلی حیجازو نەجد داوای دەکەن لەو سەدەقەیە بەشییان بدرێ. 📌خەلیفەش بە بەردەستەکەی ووت بنوسە: کەوا لەو سەدەقەیە بەشییان بدرێ. ئینجا ووتی: هیچ پێویستییەکی ترت هەیە ئەی ئەبا محمد؟ 🗝ئەویش فەرمووی: بەڵێ ئەی ئەمیری باوەرداران هاوکاری بۆ سەربازە گیان فیداییەکان کە بەوپەڕی لێبرانەوە بەرگرییان لەم دینە کردووە. 📌خەلیفەش ووتی: بنووسە ئەی غوڵام کەوا بەزوویی خۆراک و پێویستییان بگاتێ. پاشان ووتی: پیویستی ترت ئەوێ ئەی ئەبا موحەممەد؟! 🗝ئەویش فەرموەی: بەڵێ ئەی ئەمیری باوەرداران هاوکاری ئەهلی زیممە بکەن، بەڵێ بەرگرییان لێ دەکەن و لەسەر حەق و مافییان دێنە جواب بەڵام هاوکاری ئێوەیان پێویستە تاوەکو دەست لەگەڵ دوژمن تێکەڵ نەکەن! 📌خەلیفەش ووتی: بنووسە ئەی غوڵام کەوا ئەوەی ئەهلی زیممە دەیانەوێ بۆیان بکری لە هاوکاری و یارمەتیدان. پاشان خەلیفە ووتی: هیچی ترت دەوێ ئەی ئەبا موحەممەد؟ 🗝ئەویش فەرمووی: بەڵێ. لەخوا بترسە ئەی ئەمیری باوەرداران کەوا تۆی بە تەنهایی دروست کردو بە تەنهاش دەمری و بە تەنهاش حەشرت دەکا و لێپرسینەوە دەکرێی، وەڵڵایی هیچ کام لە ئێمەت لەگەڵدا نابێت و تەنها خۆتی. 🏵پاش ئەوە هیشام دەستی کردە گریان کەوتە سەر زەوی. عەتائیش بەرزی کردەوەو پاشان جێی هێشت. دوای ئەوەی تا بەر دەرگا هات و بەرێی کرد. ئینجا خەلیفە یەکێکی ڕاسپارد تاوەکو کیسەیەک پارەی پێ بدات بەڵام فەرمووی: هێی هێی "وما اسألكم عليه من اجر ان اجري الا على رب العالمين" ☀پاشان باوکم سوێندی خواردوو ووتی: وەڵڵایی کاتێ هاتە ژوورەوە بۆ لای خەلیفە و تا دەرچوو قومە ئاویکیشی نەخواردەوە. سەرچاوە/ عبدالرحمن رأفت الباشا: صور من حياة التابعين __________________ وەرگیراوە لە پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی