كۆچى پێغەمبەر ﷺ بۆچى و لە پێناوى چى .؟ 1442 ساڵ له‌مه‌وپێش موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا له شاری مه‌ككه‌ی زێدی خۆی له‌پاش هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆر بۆ ئه‌وه‌ی به‌نده‌كان له به‌ندایه‌تیی مرۆڤه‌وه ڕزگار بكات بۆ به‌ندایه‌تیی خودای تاقانه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی له شیرك و بتپه‌رستی و تاریكی به‌ره‌و نوور و ڕووناكی خوداناسی ببات و پاشان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به خوێن و جه‌سته ئاوێته‌ی یه‌ك بكات و وه‌ك برا و كه‌سی یه‌كتری لێبكات و هه‌موو مرۆڤه‌كان پێكه‌وه بتوانن به‌یه‌كه‌وه بژین و كه‌س نه‌توانێت زوڵم و سته‌م له‌وی دى بكات و له‌دوای ئه‌مانه به‌گشتی و به تایبه‌تی تر بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان ته‌نها و ته‌نها ملكه‌چی (رب العالمین) بن به هه‌ر سێ به‌شی خوداناسییه‌وه: "توحیدالربوبیة، توحید الالوهیة، توحید الاسما‌ء والصفات" له‌یه‌ك جیا نه‌كه‌نه‌وه و هه‌موو په‌رستشێكی ڕه‌ها "مطلق" هه‌ر بۆ خودای تاقانه بێت. دواى ئه‌و هه‌موو ماندووبوونه و قه‌بووڵكردنی ئه‌شكه‌نجه و ئازار و ئیهانه و سووكایه‌تیپێكردنه له‌پێناو ئه‌وانه‌ی باس كران، پاشان مه‌رحه‌له‌ی ده‌عوه و بانگه‌واز ته‌واو ده‌بێت و مه‌رحه‌له‌ی هیجره‌ت و به‌جێهێشتنی زێد و كه‌سوكار و ماڵومناڵ ده‌ست پێده‌كات. هیجره‌تیش به مانای ڕاكردن نییه له ده‌ست دوژمن له‌پێناو ئاسووده‌ییی مرۆڤه‌كان خۆیان، به‌ڵكوو هیجره‌ت به مانای پشتكردنه له ناحه‌قیكاران و ڕوووه‌رچه‌رخاندنه له كه‌لیمه‌ی زاڵمان. هیجره‌ت ته‌نها و ته‌نها بۆ ئاسووده‌یی و ئازادیی ڕاده‌ربرینی مه‌نهه‌جی خودای (رب العالمین)ه و به‌س. ئه‌وه بوو پێغه‌مبه‌ری خودا "صلى الله علیه وآ‌له وسلم" شه‌وی ٢٧ی مانگی سه‌فه‌ری ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌رامبه‌ر به ١٢ له‌سه‌ر ١٣ی مانگی سێبته‌مبه‌ری ٦٢٢ی زایینی ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت و ڕووی كرده ماڵی هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئه‌بووبه‌كری سدیق "ڕه‌زای خوای لێبێت". دوای ئاماده‌كردنی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی هیجره‌ت و بڕینی ئه‌و ڕێگا دووره‌ی نێوان مه‌ككه و مه‌دینه، سه‌ره‌نجام ڕۆژی دووشه‌م ٨ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می ساڵی ١٤ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، كه ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌كه‌مین ساڵی كۆچییه، به‌رامبه‌ره به ٢٣ سێبته‌مبه‌ری ساڵی ٦٢٢ی زایینی، پێغه‌مبه‌ر و هاوه‌ڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی گه‌یشتنه "قوبا" و بۆ ماوه‌ی ٤ ڕۆژ له "قوبا"دا مانه‌وه و بناغه و پایه‌ی مزگه‌وتی قوبای لێدا و نوێژی تێدا كرد، كه ئه‌و مزگه‌وته‌یه به یه‌كه‌مین مزگه‌وت داده‌نرێت كه دامه‌زرابێت له‌سه‌ر ته‌قوا و پارێزگاری له‌دوای پێغه‌مبه‌رایه‌تی. پاشان ڕۆژی هه‌ینی ١ی ڕه‌بیعی یه‌كه‌می هه‌مان مانگ به‌رامبه‌ر به ٢٧ی سێبته‌مبه‌ری هه‌مان ساڵی زایینی، پێغه‌رمبه‌ری نازدار و زه‌حمه‌تكێش له‌پێناو سه‌رخستنی دینی خودا و پایه‌داربوونی ته‌وحید و یه‌كتاپه‌رستی گه‌یشته شاری مه‌دینه و به شێوازێكی زۆر جوان و بێوێنه پێشوازییان لێكرا و به‌و شێوه‌یه به‌شێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ری سه‌ركرده ته‌واو بوو كه ده‌وری مه‌ككی بوو و پێی نایه ناو ده‌وری مه‌ده‌نی و ئیتر له‌وێوه ئاواته گه‌وره‌ی خۆی و موسڵمانانی هێنایه دی و یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پێكهێنا. خودایا! جه‌زای پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ت له‌بری ئوممه‌ته‌كه‌ی بده‌یته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه‌ی دوا ئوممه‌ت شاهیدی ئه‌و هه‌موو زه‌حمه‌ت و ئێش و ئازارانه‌ی موحه‌ممه‌د له‌پێناو سه‌رخستنی كه‌لیمه‌ی ته‌وحیددا ده‌ده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی پێی سپێردرابوو به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست گه‌یاندی. عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود پرۆژە بانگەوازييەكانى شێخ ئحمەد كاكە مەحموود www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org 1 ى موحەڕەمى 1442ى كۆچى - 20 / 8 / 2020 ى زايينى