سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  (كۆچ) قوتابخانەى قوربانيدان.!
گۆڕینی فۆنت



(كۆچ) قوتابخانەى قوربانيدان.!

كۆچ قوتابخانەيە.. پێغەمبەرێك مامۆستايەتى.. صيديقێك قوتابيەتى..
وانەى ئەم قوتابخانەيە جێ هێشتنى ئەستێرەكانى نيشتمانە، پشتكردن لە ماڵ و كۆڵان و شەقامى وڵاتە، با ئەم نيشتمانە مەككەى پيرۆز بێ.. با ئەم وڵاتە ماڵى خوداى لێ بێ، با ئەم ئەرزە ئەرزى چراخانى فريشتەكانيش بێ..
مامۆستاو قوتابى ئەم مەدرەسەيە خاك و خۆڵيان جێ هێشت بۆ بەرزە فرەى رۆح.. خۆيان و ئەو وڵاتەيان ئازاد كرد لە سێ سەدو شەست بتى نەگريس.. شەمعدانى شومى بێ باوەرييان داگيرساندەوە بە مۆم و خۆرى خوداپەرستى .. كوچەو كۆڵانە پيس بوەكانى مەككەيان پاككردوە بە فرمێسكى تەقواو خۆپارێزى..
وانەى ئەم قوتابخانەيە.. لە هەروڵاتێك ستەم هەبوو ئەوە وڵاتى موسڵمان نيە.. لە هەر نيشتمانێك فيرعەون باڵا دەست بوو ئەوە نشتمانى ئيماندار نيە.. لە هەر مەملەكەتێك ئەبو جەهل سەركردە بوو ئەوە مەملەكەتى ئەصحاب نيە..
هەر خاكێك ناڵەى سومەيەو عەمارى لێ بەرز بێتەوە . خاكى باوەڕدار نيە.. ئەو شوێنەى نوزە و گريانى بيلالى لێ بێ، شوێنى خوداپەرستان نيە.. ئەو شارەى مەصعەب و صوهەيبى تيا بەند بكرێ شارى پێغەمبەران و صديقان نيە.!
لەم قوتابخانەيە فێر بوين:
تا كۆيلە بونى هەبێ.. ئەبێ كۆچ كردن بونى هەبێ.
تا گوناح و تاوان بونى هەبێ.. ئەبێ كۆچ كردن بونى هەبێ.
تا شەرعى نەگريسى ئيبلس هەبێ.. ئەبێ كۆچ كردن بونى هەبێ.

پڕۆژە بانگەوازییەکانی شێخ احمد کاکە محمود  رحمه الله.
www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org




 811

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram