سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  پياوان بەسە ئازاردانى دڵى خێزانەكانتان بە باسكردنى ژنى دووەم .؟!!
گۆڕینی فۆنت


پياوان بەسە ئازاردانى دڵى خێزانەكانتان بە باسكردنى ژنى دووەم .؟!!

خۆشەويستان موسوڵمانى مەنهەجى و خاوەن ئەخلاقى بەرز.. دەبێ هەموو وێستگەكانى ژيانى بە قورئان و فەرمودەى شيرينى سەروەرو ئەخلاقى بەرزى سەلەف بچوێنێ و هەوڵى جيددى بدات كە لەو شارێگەيەى سەلەف پيايدا رۆشتوون لا نەدات ، جا چ بوارى بەندايەتى و عيبادەت، يان بوارى ئەخلاقى و رەوشت بەرزى، يان هەر بوارێكى دى لە ژيانى رۆژانە...

ئەوەى من دەمەوێ لێرەدا بە كورتە باسى بكەم باسى دروستى و نا دروستى ژنى دووەم و سێيەم و چوارەم نيە، چونكە چەند ژنى فەرمانێكى خواييەو هەركەس لە توانايدا هەبێت و بتوانێ جەستەيى و ماددى چەند ژنە ببات بەرێوە، بڕوات بيهێنێت و پيرۆزى بێت..

بەڵام ئەوەى من ئەمەوێ لەسەرى بدوێم و چەند وشەيەكى لەسەر بنوسم ئەوەيە كە زۆرێك لە ئێمەى موسوڵمان شەوو رۆژ لە ماڵەوە باسى ژن و ژنهێنان و وەسفى ژنانى عەرەب و ئێران و شوێنانى دى دەدەين و بە زمان بەردەوام ئازارى خێزان و ماڵ و مناڵى خۆمان دەدەين ، لە حاڵێكدا كە ئەم ژنەى ئەم لەگەڵى دەژى مناڵى لێى هەيەو دەربەدەرى و فەقيرى و هەزارو يەك ناسۆريى لەگەڵ ئەم پياوە كێشاوە، جا تاوان و گوناهەكە لێرەوە دەست پێدەكات..

پێغەمبەرى خودا ﷺ لە فەرموودەى سەحيحدا دەفەرموێ: (المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده..) بوخارى ريوايەتى كردووە. واتە: موسوڵمانى تەواو ئەو موسوڵمانەيە كە موسوڵمانان پارێزراو بن لە زمان و دەستى..
جا ئايا لە راستيدا ئێمە توانيومانە خێزانەكانمان بپارێزين لە زمان و قسەو گفتى زبرو تاڵ و ناخۆشى خۆمان.؟
ئێمە بێگومانين لەوەى كە ئافرەت بە فيترەت و كاتێ كە خواى مەزن درووستى كردووە لە رەگ و خوێنيدا هەيە كە زۆۆر بێزارو بە ئازارە بە باسى ژنى دووەم.؟! ئەمە بە فيترەت لە هەموو ژنێكدا هەيه و لە ژنانى پێغەمبەرى خوداشدا هەبووەو تا رۆژي قيامەتيش بەردەوامە..!

بۆيە پياوانى بەرێز ئاگاداربن كە موسوڵمانى تەواو ئەو موسوڵمانەيە كە سەرجەم موسوڵمانان بەخێزانى خۆشييەوە لە قسەو گفتى زبرو ناخۆش پارێزراو بن، خۆ بێگومانين خێزانەكانيشمان بەشێكن لە موسوڵمانان... بۆيە تكايە ئەخلاق بەرز و رەوشت بەرز بن و نەكەن ئازارى دڵى هيچ موسوڵمانێك بدەن نەك خێزانى شەرعى خۆتان..

زانايان دەفەرموون : مرۆڤى خاوەن رەوشت بەرز بە باسكردنى دوو شت لەناو كۆمەڵگە كەسايەتى دەشكێ، يەكەم: باسي ژن و وەسفى ژنان. دووەم: باس و خواستى خواردن و هەميشە بە دووى سكيەوە بێت.

بۆيە ئەگەر دەتەوێ ژن بهێنى پياوانە و مەردانە برۆ بيهێنەو بە زمانت ئازارى خێزانت مەدەو هەموو رۆژێ بەو باس و خواستە زيندو كوژى مەكە..!!

نوقتە سەردێڕ..

عيرفان أحمد كاكه محمود

www.ahmadkaka.org



 625

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram