سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  نوح لە کتێبی پیرۆزدا..!
گۆڕینی فۆنت


نوح لە کتێبی پیرۆزدا..!

پێغەمبەرێكى ماندوو، پياوێكى تێكۆشەر و دڵسۆز بۆ خوا و بۆ گەلەكەى، كەسێكى ئازا و چاو نەترس و موجاهيد...
لە ماوەى 950 ساڵ بانگەواز كردن بە زمانى هەنگوينى، بە ئاكار و رەوشتى بەرز و جوان، ئامانج رزگار كردنى مرۆڤەكان لە بت پەرستى و رەگەز پەرستى و خۆ پەرستى بۆ پەرستنى خوداي بەرز و تەعالا، بۆ گەيشتن بە ئاسودەى لە دونيا و بەهەشت لە قيامەت.
ئەم پێغەمبەرە جوانە، چيرۆك و سەربوردەكەى لە پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو پڕ كراوە لە ناشيرنى، پركراوە لە خورفات و قسەى هەريت و پەريت، پركراوە لە نەفرەت و كردن و رەگەز پەرستى،
بۆيە پێويست بوو قورئانى پيرۆز جارێكى تر چيرۆكى باوكى دووەمى مرۆڤايەتى بۆ مرۆڤايەتى بە ڕاستى و دروستى دووبارە بكاتەوە، وێنە جوان و پاكەكەى بۆ خەڵكى باس بكاتەوە، شكۆ و بەرزى بۆ نوح عليه سلام بگەرێنێتەوە...
بەڕێزان و خۆشەويستان،
يەكەم/ نوح لە سەر لاپەڕەكانى پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو پێغەمبەر نیيە، بە يەك ووشەش ئاماژە نەدراوە لە پەرتوكى پيرۆز نوح عليه سلام پێغەمبەر بێت و كارى بانگەواز كردن بكات، ئيدى ئەمە گەورەترين ستەمە لەم پێغەمبەر نوح عليه سلام كرا بێت و 950 سال خەبات كردن و بانگەواز كردن و پێغەمبەراتى كردن، نوسەران و دەستكارى كارانى پەرتوكى پيرۆز باسی لێ نەكەن و ئاماژەى پێ نەدەن، ئەى كەواتە چيرۆك و ژيانتان بۆ لە پەرتوكى خودا داناوە و كردوتانە بە قسەى خودا؟؟
دووەم/ لە پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو، خودا بۆيە لافا و تۆفانى بە سەر مرۆڤايەتى هێنا، چونكە
((یه‌زدان بینی كه‌ خراپه‌كاری مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی زۆر بووه‌، هه‌روه‌ها هه‌موو بیروبۆچوونه‌كانی دڵیشی به‌ درێژایی ڕۆژ ته‌نها له‌لای خراپه‌یه‌.6یه‌زدان خه‌فه‌تبار بوو كه‌ مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی دروستكردبوو، هه‌روه‌ها دڵگرانیش بوو.7ئیتر یه‌زدان فه‌رمووی: «مرۆڤ ده‌سڕمه‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی دروستم كرد، مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و بوونه‌وه‌ری خشۆك و باڵنده‌ی ئاسمان، چونكه‌ خه‌فه‌ت ده‌خۆم له‌وانه‌ی كه‌ دروستم كردوون.)) تكوين : 6 : 5-8.
بۆيە لافاوی بەسەر هێنان
چونكە خودا خەفت بار بووە بە خەلق كردنى مرۆڤەكان؟ بۆ پێش تر ئەو خودايە نەيدەزانى خەفت بار دەبێ، كەواتە بۆ خەلقت كردن؟؟
بۆيە لافاوى بە سەر خەڵكى داهێنا چونكە خودا دڵگران بووە لە دروست كردنى خەڵكى!! بۆ پێش دروست كردني خەڵكى نەيدەزانى دڵگران دەبى؟؟ بۆ دروستی كردن؟؟
سێ يەم/ نوح عليه سلام كەسێكى مەشروب خۆر و سەرخۆش بووە، كەسێك بە دواى لارێ بردنى عەقلى خۆى دابووە، بە دواى و هەوەس بازى و خۆ ڕووت كردنەوە دا بووە، پەرتوكى پيرۆزى دەستكارى كراو دەڵێ: ((نوح له‌ به‌رهه‌می خاك كار ده‌كات و ده‌ستی به‌ چاندنی ڕه‌زه‌ مێوێك كرد. 21 ئینجا كه‌ له‌ شه‌رابه‌كه‌ی خوارده‌وه‌، سه‌رخۆش بوو و له‌ناو چادره‌كه‌یدا به‌ ڕووتی ڕاكشا.22)) تكوين ئيصحاحى 9 : 20-23
چوارەم/ نوح عليه سلام لە پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو، كەسێكى دڵ رەق و زمان پيس بووە لە بەردەم هەڵەى مناڵەكانى و ئەو مناڵەى كە نوحيان بە رووتى ديوە نەفرەت و لەعنەتيان لێ ئەكات، نەك تەنها لە مناڵەكانى بەڵكو لە نەوەى مناڵەكانيشی.
((حامی باوكی كه‌نعان، ڕووتی باوكی بینی و له‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ هه‌ردوو براكه‌ی ڕاگه‌یاند.23 به‌ڵام سام و یافه‌ت پۆشاكێكیان هێنا و خستیانه‌ سه‌ر شانیان، ئینجا پشتاوپشت چوون و ڕووتییه‌كه‌ی باوكیان داپۆشی، ڕووشیان به‌ره‌و دواوه‌ بوو، ئیتر ڕووتییه‌كه‌ی باوكیان نه‌بینی.24 كاتێك نوح له‌ سه‌رخۆشییه‌كه‌ی به‌ئاگا هاته‌وه‌، زانی كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ی چی پێكردووه‌.25 ئینجا گوتی: «نه‌فره‌ت لێكراو بێت كه‌نعان! ده‌بێته‌ كۆیله‌ی كۆیله‌كان، بۆ براكانی)) تكوين ئيصحاح 9 : 23-26.
پێنجەم/ نوح عليه سلام هەر لە سەر لاپەڕەكانى پەرتوكى پيرۆزى دەست كارى كراو باوكى ڕەگەز پەرستىيە و هەر لە بەر هەڵەى حام كە دەكاتى باوكى كەنعانى باوكى عەرەب، ئەبێ نەوەى كەنعان ببەن كۆيلەى نەوەى سام باوكى جولەكە.
((هه‌روه‌ها گوتی: «ستایش بۆ یه‌زدان، په‌روه‌ردگاری سام! با كه‌نعان ببێته‌ كۆیله‌ی سام.27 با خودا ده‌رگا بۆ یافه‌ت بكاته‌وه‌ و له‌ چادره‌كانی سام جێنشین بێت. با كه‌نعان ببێته‌ كۆیله‌ی ئه‌و.»)) تكوين ئيصحاح 9 : 27-28. 



 566

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram