چه‌ند ئه‌حكامێكی پێویست سه‌باره‌ت به مانگی موحه‌ڕڕه‌م مانگی موحه‌ڕڕه‌م یه‌كێكه له چوار مانگه حه‌رامكراوه‌كان (رجب، ذو القعدة، ذو الحجة، محرم) و چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك له‌باره‌ی ڕێز و گه‌وره‌ییی ئه‌و مانگه‌وه هاتووه، وه‌ك: ئه‌بووهوره‌یره ده‌یگێرێته‌وه و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: أفضل الصیام بعد شهر رمضان؛ شهر اللَّه الذی تدعونه المحرم. رواه مسلم. واته: به‌ڕێزترین و به‌نرخترین ڕۆژوو له‌دوای مانگی ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی موحه‌ڕڕه‌مه و زۆرێك له هاوه‌ڵان و زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه ١٠ ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی مه‌حەڕڕه‌م پیرۆزترینی ڕۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌یه. له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار و ڕووداو كه ئێستا له‌م كورته باسه‌دا باس ناكرێن. ئیمامی بوخاری و موسلیم له ئیبن عه‌باسه‌وه ڕیوایه‌ت ده‌كه‌ن: قدم النبی صلی الله علیه وسلم المدینة فوجد الیهود صیامًا یوم عاشورا‌ء. فقال: «ما هذا الیوم الذی تصومونه» ؟، قالوا: هذا یوم أنجی اللَّه فیه موسی وقومه، وأغرق فرعون وقومه، فصامه موسی شكرا فنحن نصومه، فقال صلی الله علیه وسلم : «نحن أحق بموسی منكم» . فصامه وأمر بصیامه. كه پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" كاتێ كه هاته مه‌دینه بینی یه‌هووده‌كان له ڕۆژی ١٠ی موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو ده‌بن، پرسیاری كرد و فه‌رمووی: بۆچی له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو ده‌بن؟ وتیان: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكه كه خودای گه‌وره مووسا و گه‌له‌كه‌ی له فیرعه‌ون ڕزگار كرد و فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی له ئاودا غه‌رق كرد، پاشان مووسا "علیه السلام" له شوكرانه‌بژێریدا به‌ڕۆژوو بوو، بۆیه یه‌هووده‌كانیش ئه‌مڕۆ به‌ڕۆژوو ده‌بن. دواتر پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رمووی: ئێمه شایسته‌ترین به مووسا له ئێوه‌ی یه‌هوود. كه‌وابوو بۆ موسڵمان شایسته‌یه له ١٠ی موحه‌ڕڕه‌مدا به‌ڕۆژوو بێت. هه‌روه‌ها ئه‌بووقه‌تاده له پێغه‌مبه‌ری خودا "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" ده‌گێڕێته‌وه كه: أن رجلا سأل النبی صلی الله علیه وسلم عن صیام عاشورا‌ء فقال: «أحتسب علی اللَّه أن یكفر السنة التی قبله». رواه مسلم. پیاوێك پرسیاری كرد له پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" سه‌باره‌ت به ڕۆژووی عاشوورا واته ١٠ی موحه‌ڕڕه‌م، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی: هیوام وایه كه به‌هۆی ڕۆژووگرتنی ئه‌و ڕۆژه‌وه خوای په‌روه‌ردگار له تاوانی سالێكی پێشوو خۆش ببێت. وه سه‌باره‌ت به ڕۆژووگرتنی ٩ی موحه‌ڕڕه‌م ئیبن عه‌باس ڕاسته‌وخۆ له پێغه‌مبه‌ره‌وه ڕیوایه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر "صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم" فه‌رموویه‌تی: لئن بقیت إلی قابل لأ‌صومن التاسع. واته: ئه‌گه‌ر مام و ته‌مه‌نم درێژ بێت ساڵی داهاتوو ڕۆژی ٩ی موحه‌ڕڕه‌میش به‌ڕۆژوو ده‌بم. كه‌وا بوو بۆمان ده‌ركه‌وت كه مانگی موحه‌ڕڕه‌م خۆی بۆ خۆی مانگێكی پیرۆزه و به‌تایبه‌ت ١٠ی یه‌كه‌می ئه‌و مانگه و هه‌ر جۆره عیباده‌تێك تیایدا گه‌وره و پیرۆزه و به‌تایبه‌تی تر ڕۆژووی ڕۆژی ٩ و ١٠ی موحه‌ڕڕه‌م. خودایا! ئێمه‌ش له‌م مانگه‌دا و به‌تایبه‌تی له ڕۆژی ٩ و ١٠ ی موحه‌ڕڕه‌م به‌ڕۆژوو ده‌بین و تۆش لێمان خۆش ببه. ئامين! عيرفان ئەحمەد كاكە مەحموود www.ahmadkaka.org -- www.dangiislam.org