سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  هەر حوكمێك لە سوننەتدا هاتبێت وەكو ئەوەیە لە قورئاندا هاتبێت.!
گۆڕینی فۆنت


هەر حوكمێك لە سوننەتدا هاتبێت وەكو ئەوەیە لە قورئاندا هاتبێت.!

ئەگەر گومڕایەك  نكۆڵی لە حوكمێكی ئیسلامی چەسپاو بكات و ئینكاری بەبەڵگەبوون و حوججیەتی سوننەت بكات، بە زمانی حاڵی پەشێواوی بڵێت قورئانمان بەسە، سوننەتیش مەگەر ئەوەی وەربگرین كە لە گەڵ قورئاندا یەكبگرێتەوە، ئەو كەسە موسوڵمانێتی خۆی بەو قسەیە خستووەتە ژێر پرسیارەوە ولە لێواری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی موسوڵمانێتی خۆی نزیك بووەتەوە، لە ڕاستیشدا شتێكی سەیر و سەمەرە لەوەدا نییە، چونكە گومڕاكان چاوەڕوانی قسەی لەوە باشتریان لێ ناكرێت!
بەڵام كارەسات و نیشانەی لادانی هەرە گەورەی باشەكان یان بەناو باشەكان ئەوەیە:
دوای ئەو لادان و ناماقوڵییەی كە ئەو گومرایە دەیكات، هێشتا وەكو موسوڵمانێك بگرە وەكو كەسایەتی و بانگخوازێكیش سەیر دەكرێت و مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، و وەكو ئەوەی هیچ شەكرێكی هەر نەشكاندبێ، ئەوەش -بە بۆچوونی من -  بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە:
یەكەم زۆرینەی خەڵكی جەهلێكی ئەوتۆ گەورەیان بە دینەكەیان هەیە تەنها مەگەر سەجدە بردنیان بۆ بتێك بەلاوە تاوان و هەڵە بێت! ئەگینا هەر لادانیكی تر لەبیروباوڕ - بەتایبەتی ئەگەر زمان لووسێك بیرازێنیتەوە - بەلایانەوە ئاساییە و كێشەیەكی تێدا نابینین!
دووەم خەڵكی غیرەتیان بۆ زۆر شت دەجوڵێت وەكو نەتەوە و میللەت و خزمایەتی و هاوسەر و ماڵ و منأڵ وشتی تر، بەڵام بە دەگمەن غیرەتیان بۆ دینەكەیان بجوڵێت، بەزمانی حاڵیان دەڵین ئیمە كارمان بەسەر ئەو باسانەوە چییە، ڕێزیش لە هەموو گومڕا و بێ دینیكیش دەگرین چونكە برای نەتەویمانن! جگە لە مافی نەتەوایەتی مافی هاوشاری و هاوحیزبی وخاڵی هاوبەشی تریشمان لەگەڵیدا هەیە كە هەموو ئەوانە لە ئیسلام گرنگترن بەلامانەوە، ئەم قسەیەش بە زمانی كردار نەك گوفتار دەكرێت، بۆیە ئیسلام لە جیهاندا و لە كوردستانی خۆماندا بە قۆناغێكی نامۆیی و غەریبیدا تیدەپەڕێت.
بەوەش بۆت دەر دەكەوێت كەسەكانی تریش كە ئەو و هاوشێوەی ئەویان بەو قسەو بە قسەی لەوە ناشیرینتر و ناماقوڵتریشەوە هەر قبوڵە و دڵیان نایەت بۆ شتی وا دڵی بشكێنن و لە گوڵێك كاڵتری پێ بڵێن! لەوە بۆت دەرد دەكەوێت خەلكی بە شێوەیەكی ڕاستەقینە ملكەچی ئیسلامی كیتاب و سوننەت نین و بە شێوە كۆنە كلاسیكیەكەی ئیسلام قبوڵ ناكەن و ڕەتیدەكەنەوە، لەبەرانبەریشدا ئیسلامێكی تریان بۆخۆیان داتاشیوە و پێیان قبولە، پەیوەندییەكە لە نێوان  پەروەردگار وبەندەكانیدا ئەوان عیبادەتی بۆ بكەن، ئەویش لەبەرانبەردا هیچ دەستێوەردانێك لە كاروباری ژیانیان نەكات، خۆیان چۆنیان پێ باشە بەو شیوە بیبەن بەڕێوە.

إحسان برهان الدین
25 ذو الحجة 1441
15 آب 2020

 536

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram