سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
   مەشروعیەتی رۆژووی رۆژی عاشوڕا رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم.
گۆڕینی فۆنت


دروستییەتی و مەشروعیەتی رۆژووی رۆژی عاشوڕا رۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەم.

نوسین و ئامادەکردنی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر

الحمد لله ، والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن والاه ، وبعد .

هاوڕێیان و خۆشەویستانم ، ئەوەی ئەتوانێت رۆژی تاسوعا و رۆژی عاشورا ، واتە : رۆژی نۆیەم و دەیەمی مانگی " محرم " بەڕۆژوو بێت كە ئەکاتە رۆژی هەینی و رۆژی شەممەی ئەم ساڵی ( ١٤٤٢ ک) با بەرۆژوو بێت ، چون بەڕۆژووبوون لە ڕۆژی عاشوڕا و لە رۆژی تاسوعادا سوننەتە و فەرموودەی صەحیح و دروست تێیاندا وارد بووە .

وە هەر لە فەرموودەی دروستیشدا هاتووە کە رۆژووی رۆژی عاشورا ئەبێتە کەفاڕەتی ساڵەکەی پێش خۆی .

پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم بەر لە پێغەمبەرێتی و لە ئیسلامیشدا لە رۆژی عاشوڕادا بەرۆژوو بووە و موسڵمانانیشی هان داوە لەسەر بەڕۆژووبوون لەو رۆژەدا و لای شیرین کردوون .

موسی پێغەمبەر علیە السلام وەک شوکرانەبژێری بۆ خودا لەو رۆژەدا بەرۆژوو بووە لەسەر ئەوەی کە خودا لەو رۆژەدا خۆی و قەومەکەی رزگار کردووە لە نقوم بوون و دوژمنەکانیشی فرعەون و قەومەکەی نقوم کردووە .

هەڵبەت لە مەشروعییەتی رۆژووی رۆژی عاشوڕادا فەرموودەیەکی زۆر سابت بووە ، وە لە تاسوعاشدا هەندێک فەرموودەی مەڕفوع و مەوقوف سابت بووە ، جا لە خوارەوە ژمارەیەکیان وەک بەڵگە ئەهێنین لە هەردوو رۆژەکەدا :
١ - حدیث عائشة رضي الله عنها ، قالت : كانت قریش تصوم عاشوراء في الجاهلیة ، وكان رسول الله صلی الله علیه وسلم یصومه ، فلما هاجر الی المدینة صامه وامر بصیامه ...الخ . متفق علیه .
٢ - عن ابن عباس رضي الله عنهما قال : قدم النبي صلی الله علیه وسلم المدینة ، فرای الیهود تصوم یوم عاشوراء ، فقال : " ماهذا؟ " قالوا : هذا یوم صالح ، هذا یوم نجی الله بني اسرائیل من عدوهم ، فصامه موسی . قال : " فانا احق بموسی منكم " ، فصامه ، وامر بصیامه . متفق علیه .
۳ - حدیث ابن عباس رضي الله عنهما قال : " مارایت النبي یتحری صیام یوم فضله علی غیره الا هذا الیوم ، یوم عاشوراء ، وهذا الشهر ، یعني شهر رمضان " . متفق علیه .
٤ - حدیث ابن عباس قال : حین صام رسول الله صلی الله علیه وسلم یوم عاشوراء وامر بصیامه ، قالوا یارسول الله : انه یوم تعظمه الیهود والنصاری ، فقال رسول الله : " فاذا كان العام المقبل انشاء الله صمنا الیوم التاسع " ، فلم یات العام المقبل حتی توفي رسول الله " ، وفي روایة : " لئن بقیت الی قابل لاصومن التاسع " ، والمعنی مع العاشر ، ویفسره قول ابن عباس الاتي : ما ثبت من قول ابن عباس انه كان یقول : صومو ا التاسع والعاشر ، وخالفوا الیهود " .
٥ - حدیث ابي قتادة ، وفیه ان النبي قال : ...صیام یوم عاشوراء احتسب علی الله ان یكفر السنة التي قبله " رواه مسلم .

هاوڕێیان و خۆشەویستانم ، والحاصل لە مەجموعی ئەو فەرمودانەوە لەو بارەیەوە هاتوون ، ئەوە روون ئەبێتەوە کە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم و موسڵمانەکان و قوڕەیش و جولەکە لە رۆژی عاشوڕادا بەروژوو بوون و کە ئیسلامیش هاتووە تەئکیدی لەسەر کردووەتەوە و پێغەمبەریش صلی الله علیه وسلم تێیدا بەڕۆژوو بووە و بەنیازیش بووە کە لە ساڵی ئاییندەدا رۆژی تاسوعاش بەڕۆژوو بێت ، بەڵام کۆچی دوایی کردووە .

جا ئەگەر کەسێک لەگەڵ رۆژی عاشوڕادا رۆژی تاسوعاش بەڕۆژوو بوو ، ئەوە ئیصابەی سوننەتی کردووە .

وە ئەگەر ویستیشی نۆ و دە و یانزدە بەڕۆژوو بێت ، ئەوە کامڵتر و باشترە لەسەر وتەی هەندێک لە ئەهلی علم .

ئاگاداری : ئەوەی باسمان کردووە لەبارەی رۆژووی رۆژی عاشوڕا و رۆژووی رۆژی تاسوعاوە " آخر الامرین " ە لە سوننەتی رسول اللە دا صلی الله علیه وسلم .

هذا وصلی الله وسلم وبارك علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه اجمعین .



 859

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram