"ره‌هبانیه‌ت، پله‌یه‌كه له پله‌كانی پیاوانی ئایینی مەسيحی" . لەئایینی کڵێسادا بۆ گه‌یشتن به‌م مەقامە ئاییندار پێویستە ئەم خەسڵەتانەی تێدا بێت: ١- ژن نه‌هێنان و شوو نه‌كردن، وه‌ك چۆن مه‌سیح ژنی نه‌هێناوه، یان وەک دەگوترێت خۆی خه‌ساندوه، بڕوانە « ئينجيلى مه‌تتا (19: 13)». ٢- پشتكردن له دونیا و به‌رده‌وام ژیان كردن له خه‌ڵوه‌تگا، بڕوانە «ئینجلی مه‌تتا (16 : 14)». ٣- به‌رده‌وام بوون له په‌رستن و په‌رستن و په‌رستن، هیچ كارنه‌كردن، ژیان كردن وه‌ك مشه‌خۆر له سه‌ر پشتی خه‌ڵكی تر، بڕوانە «مۆرقه‌س (10 : 22)» «مه‌تتا (19 : 25)». ٤- خۆ ئازار دان و خۆ دور گرتن له هه‌موو نيعمه‌تێكی ژیان، خۆ دور گرتن له پاك و خاوێنی، زۆر جار ھەندێک ڕاھیب گەیشتونەتە په‌نجا ساڵ ده‌م و چاویان یان خۆیان نه‌شوشتووە، بڕوانە «په‌یامی رۆمیه(8 : 6)» «(معالم تاریخ الانسانیه:732) (قصة الحضارة 14 : 365)».