بۆچی دەوڵەتی ساسانییەکان ڕوخا.؟! تکایە بەرپرسەکان بیخوێننەوە..!! کە ئیمپراتۆریەتی ساسانیەکان ڕوخا (بوزورگمێهر) سەری خۆی هەڵگرت و ڕۆیشت بۆ ووڵاتی (تەتەرستان) لەوێ لێیان پرسی هۆکاری روخاندنی ئیمپراتۆریەتێکی گەورەی وەک ساسانیەکان چی بوو ؟ لە وەڵامدا (بوزورگمێهر) ووتی :- (لەبەر ئەوەی کاری گەورەیان بە خەڵکی بچوک دەسپارد و کاری بچوکیشیان دایە خەڵکی گەورە ، بۆیە گەورەکان بە کاری بچوک ڕازی نەبون و هەمیشە هەستیان بە زوڵم دەکرد و ئیشەکانیان بە باشی نەدەکرد ، بچوکەکانیش دەرەقەتی کاری گەورە نەدەهاتن چونکە هیچیان لێنەدەزانی ، سەرەنجام هەموو شتێک ڕوخا) ........................................... * جان جاک ڕۆسۆ نزیکەی (٣٠٠ساڵ) پێش ئێستا ووتیەتی (هەر کاتێک ئیش بە گوێرەی توانا و بەهرە و لێهاتووی دابەشنەکرا ، لە ڕاستیدا هەمووان بێ کار دەبن ) ** هەر کاتێک ویستت ئیمپراتۆریەتێک بەبێ کێشە بروخێنی تەنها ئەوەندە بەسە (ئیش و کار بە گوێرەی بەهرە و توانا دابەش نەکەیت ) ، ئیتر هەمووشتەکانی تری وەک (#کارگێڕی ،#خێزان ،#ڕاگەیاندن ، #یاسا ، #بەها ، #رەوشت ، #سنور ، #دامەزراوەکان ... هتد) هەر هەموویان یەک بە دوای یەکدا دەکەون و دە ڕوخێن نوقتە سەری دێڕ . هێمن عبدالقادر