سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چارەسەرو رزگار بوون لە هەموو جۆرەکانی وەسوەسە.؟
گۆڕینی فۆنت


چارەسەرو رزگار بوون لە هەموو جۆرەکانی وەسوەسە.؟

چارەسەرو رزگار بوون لە هەموو جۆرەکانی وەسوەسە بە تێگەشتن لە شەریعەت و شوێنکەوتنی فەرمان و کردارو گوفتاری پێغەمبەری خوادەبێ و بە دوور کەوتنەوە لە بیدعەو خەرافیات دەبێ، بۆ نمونە:

1 - لەکاتی دەست نوێژدا پێویستە لەسەر موسڵمان سوربێ لەسەر ئەوە شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ لەسێ جار زیاتر نەبێ،
2 - بوونی دەست نوێژی بەردەوام
3 - کردنی نوێژە سوونەتەکان، بەتایبەتی ئەو سوونەتانەی پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم بەردەوام بووە لەسەریان
4 - زیکری زۆرو بەردەوام بوون لەسەر ئەو زیکرانەی تایبەت کراون بە کات و شوێنی تایبەتەوە، وەک زیکری دوای نوێژە فەرزەکان و زیکری بەیانیان و ئێواران و خەوتن و کاتی نان خواردن و چونە دەرەوەو چون بۆ مزگەوت و چونە ناو مزگەوت و هاتنە دەرەوە لە مزگەوت و کاتی چونە ژوورەوە بۆماڵ و چونە تەوالێت و هاتنە دەرەوە لە تەوالێت و کاتی چونە حەمام و کاتی جل گۆڕین و کاتی سەرجێی لەگەڵ خێزان .... هتد. هەموو ئەم زیکرانەو چەندین زیکری تریش لە کتێبی قەڵای موسڵماندا هەیە.
هاتووە لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە رەزای خوای لێ بێ فەرموویەتی (الشيطانُ جاثِمٌ على قلبِ ابنِ آدمَ ؛ فإذا ذَكَر اللهَ خَنَسَ وإذا غَفَل وَسْوَسَ) رواه البخاري موقوفاً على ابن عباس رضي الله عنهما بدون سند
واتە: شەیتان هەڵنیشتووە بە سەر دڵی نەوەی ئادەمەوە، کاتێک یادی خوا دەکات خۆی دەشارێتەوە، کاتێک لە یادی خوا بێ ئاگادەبێ وەسوەسەی بۆ دروست دەکات.
پێغەمبەر صلی الله عليه وسلم دەفەرموێ: (إذا دخل الرجلُ بيتَه، فذكر اللهَ عند دخولِه وعند طعامِه، قال الشيطانُ: لا مَبيتَ لكم ولا عشاءَ، وإذا دخل فلم يذكر اللهَ عند دخولِه، قال الشيطانُ: أدركتُم المَبيتَ. وإذا لم يذكر اللهَ عند طعامِه، قال: أدركتُم المَبيتَ والعَشاءَ) اخرجه مسلم
واتە: کاتێک کەسێک دەچێتە ماڵەوە، لەکاتی چونە ژوورەوە یا کاتی نان خواردن زیکری خوای کرد، شەیتان دەڵێ: شوێنی مانەوەو نان خواردنتان نیە، ئەگەر کاتی چوونە ژوورەوە زیکری خوای نەکرد، شەیتان دەڵێ: شوێنی مانەوەتان دەستکەوت، ئەگەر کاتی نان خواردن زیکری خوای نەکرد، شەیتان دەڵێ: شوێنی مانەوەو نان خواردنیشتان دەستکەوت
چارەسەرێکی تری وەسوەسە، ئەوەیە، هەرکات شتێکی خراپ یا کوفرێک هات بە دڵدا، یا کاتی توڕ بوون بڵێی (ٲعوذ بالله من الشيطان الرجيم) خوای گەورە دەفەرموێ: [وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّـهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ]
ئیبن کەسیر لە شەرحی ئم ئایەتەدا دەڵێ: واتە: پەنا دەگرم بەخوا لە شەیتانی نەفرین لێکراو، لەوە کە زیانم پێ بگەیەنێ لە ئایینەکەمدابێ یا دونیاکەمدابێ، یا رێگریم بکات لە کردنی ئەوەی فەرمانم پێکراوە، یا پاڵنەرم بێ.

درێژەی ئەم بابەتە لە ماڵپەری دەنگی ئیسلام بخوێنەرەوە
https://www.dangiislam.org/Faq_Detail.aspx?FileID=147&id=3663&MapID=28&FolderID=24 See less



 921

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram