خاچ په‌رستی له ئایینی مه‌سیحیه‌ت دا!! . خاچ ئه‌و دوو داره‌ی له سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤێكی ده‌ست كراوه لێكدراوه به درێژایی مێژووی مرۆڤایه‌تی له نێو زۆربه‌ی شارستانییه‌ته‌كان و ژیاره‌كان بۆ كوشتن له سێداره دان له ناوبردنی مرۆڤه خراپ و تاوان بار و و دز و جه‌رده‌كان به كار هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌یان به‌م خاچانه هه‌ڵئه‌واسی و له به‌ر گه‌رما له كۆتاییدا به هۆی تێنوێتی و برسییەتی گیانیان له ده‌ست ئه‌دا به گوێره‌ی هه‌موو ئینجیله‌كان، یه‌كیك به هاندانی جوله‌كه و به جێ به جێ كردنی ڕۆمانییه‌كان مه‌سیح ئه‌و گه‌نجه جوانه ته‌مه‌ن 33 سالیه‌یان به خاچ هه‌ڵواسی و مردوو گیانی له ده‌ست دا، ئه‌گه‌ر چی زۆر گریا و دوعا و نزا و پاڕانه‌وه‌ی له په‌روه‌ردگاری كرد دادی نه‌دا و هیچ سودی نه‌بوو به خاچ هه‌ڵواسینه‌كه‌ی مرد (ئه‌مه به گوێره‌ی بیروباوه‌ری مه‌سیحیه‌كان ئه‌گه‌ر نا به گوێره‌ی قورئانی پیرۆز وه‌ك چۆن یونس علیه سلام له سكی حوت ڕزگاری بوو، وه‌ك چۆن مو‌سا علیه سلام له ده‌ریا له ژێر ده‌ستی فیرعه‌ون ڕزگاری بوو، وه‌ك چۆن یوسف علیه سلام له نێو بیر و به‌ندینخانه ڕزگاری بوو، وه‌ك چۆن محمد علیه سلام له ئه‌شكه‌وت له كاتی كۆچ كرد ڕزگاری بوو لای خودا زۆر ئاسان بوو مه‌سیحیش له سه‌ر خاچه‌كه ڕزگار كرد و پیلانه‌كانی ئه‌وانی پوچه‌ل كردوه ) له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ئه‌م خاچه ئامرازێكی قێزه‌وون بوو و هۆكاری گریان و ئازاری مه‌سیح بوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له سه‌ر ئه‌م خاچه، به‌ڵام به تێكه‌ڵاو بوونی ئه‌فسانه‌ی درۆینه و تێكه‌ڵاو بوونی بیروباوه‌ری بت په‌رسته‌كان به ئایینی مه‌سیحیه‌ت ئه‌م خاچه بوو به ئامرازی خۆشه‌ویستی و ئامرازی پیلانی خودا بۆ رزگار كردنی مرۆڤایه‌تی له گوناحی باو‌كه ئاده‌م، به هه‌ڵواسینی كوره تاقانه‌كه‌ی خودا له سه‌ر ئه‌م خاچه و به‌مه‌ش خودا ڕق و كینه‌ی له سه‌ر مرۆڤا‌تی دامركا و بڕیاری دا هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به له خاچ دانی كوڕه تاقانه‌كه‌ی بكات ئه‌وا لێی ڕازی ده‌بێت و قبول ده‌كاته‌وه و ئه‌یخاته به‌هه‌شتی خۆی و ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌م له خاچ دانه نه‌كات دۆزه‌خ چاوه‌ڕوانی ئه‌كات و هه‌تا هه‌تایی له نێو دۆزه‌خ ئه‌مێنێته‌وه .. دوور له نا لۆژیكی ئه‌و پیلانه‌ی خودا كه چۆن قبول ئه‌كات تاوانێكی بچوك خواردنی له‌ته سێوێك له لایه‌ن ئاده‌مه‌وه بسڕێته‌وه به تاوانێكی گه‌وره به له خاچ دانی كوره تاقانه‌كه‌ی ؟؟؟ دوور له نا عه‌قڵی كه عه‌قڵ قبوڵی ناكات چۆن خودایه‌ك یان كوڕی خودایه‌ك یان به‌شێك و ئقنومی خودا به خاچ هه‌ڵبواسرێت و هۆكاری ئازار دان و دوای مردنی ئه‌و خودایه‌ش بێت.. بۆ هه‌ڵگرانی ئه‌م بیروباوه‌ڕه ئه‌م خاچ و ئامرازه‌یان لا ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویسته گه‌رده‌نی هه‌موو قه‌شه‌یه‌ك هه‌ڵواسراوه له سه‌ر دیوار و نه‌قشی هه‌موو كلێسایه‌ك نه‌خشێنراوه له سه‌ر گۆڕی هه‌موو مه‌سیحیه‌ك بوونی هه‌یه و سوژده‌ی بۆ ئه‌به‌ن و ته‌نانه‌ت نوێژی بۆ ئه‌كه‌ن له ساڵێك دا دوو جه‌ژن یان هه‌یه به ناوی جه‌ژنی خاچ و له نێو سرود و په‌رستنه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ی ناوی خاچ دێت ناوی خودا نایه‌ت، په‌رستن و پیرۆزی بۆ خاچ زۆر گه‌وره‌تره له په‌رستن و ناو هێنانی خودا... سه‌ره‌تایی پیرۆز كردنی خاچ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می زاینی كه پاشای ڕۆمانی قوسته‌نتین له خه‌ودا خاچێكی له ئاسماندا بینی یه‌كیك پێی ووت تۆ به‌م خاچە له جه‌نگ ئه‌به‌یته‌وه له‌م كاته خاچ بوو به دروشمی ڕۆمانییه‌كان له جه‌نگه‌كانیان و سه‌ره‌تایی پیرۆز كردنی خاچ بوو له لایه‌ن باوه‌ڕدارانی مه‌سیحیه‌ت... له دوای ئه‌وه‌دا مه‌سیحییه‌كان خاچه‌كانیان به زێر و ئه‌ڵماس دروست كرد و له سه‌ر تاجی قه‌شه‌كانیان نه‌خشاند و ووشه‌ی خاچ خرایه نێو نوێژه‌كانیان و له نێو نوێژه به ناوبانگه‌كانیان ئه‌لێن: ((ئاشتی بۆ خاچه‌كه‌مان تاكه ئومێدی ڕزگار بوونمان، نیعمه‌تی خۆت له سه‌رمان زیاد بكه و له گوناحی گوناح بارانمان خۆش ببه )) ڕاڤه‌كار و موفه‌سرینی په‌رتوكی پیرۆز به دوای ده‌ق و ووشه‌ی زۆردا ئه‌گه‌رێن له نێو په‌رتوكی پیرۆز بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه و ووته تا باوه‌رداره‌كانیان ڕێز له‌م خاچه بگرن و به چاوی خۆشه‌ویستی و له دڵا شیرین سه‌یری بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌قیان خستۆته سه‌ر ده‌می مه‌سیح بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئینجیلی لۆقا ئیصحاحی 14 ده‌قی 27 ئه‌لێت: (ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت، ناتوانێت ببێته قوتابی من)، ئه‌م ده‌قه بۆته ده‌روازه‌ی ڕێگای گه‌یشتن به مه‌سیح، كه به هه‌ڵگرتنی خاچ و هه‌ڵواسین و په‌رستن و پیرۆز كردنی ئه‌و كات ئه‌بیته مه‌سیحییه‌كی ڕاسته‌قینه.