سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لە سایەی هیجرەتی پێغەمبەردا ﷺ. (8)
گۆڕینی فۆنت


🍂🍁لە سایەی هیجرەتی پێغەمبەردا ﷺ 🍂🍁:

بەشی (۸)

نوسینی: مامۆستا سەعید عبدالرحیم

(مژدەی سەرکەوتن لە هەناوی کۆچدا)!!
دوای ئەوەی سێ شەو لە ئەشکەوتی سەوردا مانەوە، بەڕێکەوتن بەرەو شاری مەدینە، لە ڕێگادا لە چەند شوێنیك لایانداو قۆناغ بەقۆناغ ئەو ڕێگا دوورو درێژەیان بڕی، لەو شوێنە دیارانەی کە تێیدا خۆشەویست و هاوڕێکانی وچانێکیان دا، شیوی قەدیدو ماڵەکەی ئوم مەعبەد بوو، دەوارێکی هەڵدابوو، لەبەر وشکی شوێنەکەو نەبوونی لەوەڕگا مەڕەکانی بێ شیر بوون، بەشەرمێکەوە داوای لێبوردنیکرد، کە شتێکیان نییە پێشکەش بە میوانەکانی بکات، پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ فەرمووی کێشە نیەو هەستا مەڕێکیانی گرت و دەستی پیرۆزی هێنا بە گوانیداو پڕ بوو لە شیر، گشتیان تێریان لێخواردو بەڕێزەوە بەڕێکران.
دوای ئەوە، گەیشتنە دەشتی کلیلەو لەوێدا ڕووبەڕووی سوراقە بوونەوە، کە پیاوێکی ئازاو جەربەزەبوو، بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکەی قورەیش شوێن پێغەمبەرو ئەبوبەکر کەوتبوو، کە خەڵاتی ڕادەستکردنی هەر یەکێکیان سەد وشتر بوو، کە بەراورد بەمڕۆی خۆمان دەتوانین بڵێین دووسەد وەنەوشە، سوراقە هاواریکرد ڕاوەستن و پەلاماریدا لێیان بچێتە پێشەوە، بەڵام نەیتوانی، چونکە لەگەڵ هەر پەلامارێکدا قاچی ئەسپەکەی بەناو زیخ و بەردی نێو دەشتەکەدا دەچووە خوارێ، پێغەمبەری خۆشەویست فەرمووی، سوراقە خۆت ماندوو مەکە دەستی تۆ بە ئێمە ناگات، وەرە چیتداوە لە خەڵاتی قورەیش، بۆ نایەی باوەڕ بەخوای تاقانە بێنیت و بازنەکانی دەستی کیسرای شاهەنشای فارست لەدەست بکەین!!، بەڵێ کەزانی دەستێکی مەزنتر لەمرۆڤ لە پشت ئەم زاتە موبارەك و پیرۆزەوەیە، کەوتە پاڕانەوەو بەڵێنیدا کە چیتر شوێنیان نەکەوێت و باوەڕی بەخوای تاقانە هێنا.
کەوتنەوەڕێ تا گەیشتنە شیوی قاحە، لەوێدا گەیشتن بە هەردوو هاوەڵی ئازیز زوبێرو طەلحەو کاروانەکەیان، ڕەزای خوایان لێبێت، ڕۆژی دواتر گەیشتنە شیوی عەقیق، نزیك شاری مەدینەو لە قوباء چەند شەوێك مانەوە، کە گوندێکە دوو میل لە مەدینەوە دوورە، لەوێدا یەکەمین مزگەوتی لە مێژووی ئیسلامدا بەناوی مزگەوتی قوباء دروستکرد، کە قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداوە، هەر لەوێدا عەلی کوڕی ئەبوتالیب ڕەزای خوای لێبێت، گەیشت بە کاروانی نوورین و فاتیمەکانیی لەگەڵدابوو، کە ناسراون بە (الفواطم) ، کە بریتیبوون لە فاتیمەی کچی پێغەمبەرو فاتیمەی کچی ئەسەدی کوڕی هاشم -دایکی عەلی- و، فاتیمەی کچی زوبێری کوڕی عەبدولموتەللیب و فاتیمەی کچی حەمزەی کوڕی عەبدولموتەللیب، ئەوانە جگە لە ئوم ئەیمەن و ئەیمەن و ژمارەیەك لەو باوەڕدارانەی کە نەیانتوانیبوو کۆچبکەن، لە درێژەی کۆچەکەیاندا، لە نێو هۆزی بەنی عەوف جومعەیان بەسەردا هات و لەوێدا یەکەم نوێژی جومعەی کرد، کە ئێستا ئەو جێگایە مزگەوتی جومعەی لەسەر دروستکراوە.
🍂 پەندو ئامۆژگاری ساتەکانی کۆچ :
٭ قەدرو گەورەیی پێغەمبەری خۆشەویست ﷺ لای پەروەردگارو ڕێزلێنانی بە دەیان موعجیزە، لەوانە، هێنانە شیری مەڕە لاتەکەی ئوم مەعبەدو تێرخواردنەوەی ئامادەبووان لێی، ئەمەش وەك ڕێزلینان و دڵنەوایی بۆخۆی و هاوڕێی سەفەری و، نیشاندانی پێگەی پێغەمبەر لای پەروەردگار بە ئامادەبووان.
٭ لە پەلوپۆکەوتنی ئەسپەکەی سوراقەو گۆڕانی سوراقە لە هێرشبردنەوە بۆ پاڕانەوەو داوای لێبوردن و ئەمان لە خۆشەویستی خوا، لەوانەش گەورەتر مزگێنی و مژدەی پێغەمبەری خوابوو بە سەرکەوتنی موسڵمانان و ڕووخانی گەورەترین ئیمپراتۆریەتی ئەو سەردەمە.
٭ بەڵێنی پێغەمبەر ﷺ ، بە سوراقە، بەڵام چ بەڵێنێك؟! بازنەکانی دەستی کیسرا !!!؛ جا مەگەر هەر خوا بزانێ، لەو کاتەدا چ خەیاڵاتێك بە مێشکی سوراقەدا هاتبێت!!، تۆ لە دەست هۆزێکی بچوکی وەك قورەیش هەڵاتووی، ئیتر بەڵێنی چی و کیسرای چی و بازنەی چی!!!
٭ بەڵام ویستی پەروەرووگار وابوو، سوراقە لە ژیاندا بمێنێ تا لەسەردەمی پێشەوای موسڵمانان عومەری کوڕی خەتتابدا فتوحاتی ئیسلامی کۆتایی بە دەسەڵاتی کیسرا بێنیت و بازنەکانی دەستی کیسرا بە غەنیمەت بگاتە مەدینەو خەلیفە عومەر بانگهێشتی سوراقە بکات و بازنەکانی لەدەستبکات!!.
٭ قوربانیدان لە پێناو ئیسلام و ڕزگارکردنی مرۆڤایەتی،، کاتێ عەلی کوڕی ئەبوتالیب خوای لێڕازیبێت گەیشت بە کاروانەکەی خۆشەویست، هێندە ژێرپێکانی ئاوسابوون و تلوقەیان کردبوو، خوێنیان لێدەتکاو نەیدەتوانی چیتر لەسەر پێکانی بڕوات، بۆیە پێغەمبەری خۆشەویست تەشریفی بردە لای و لە ئامێزی گرت و دەستی کرد بەگریان بۆ جوامێری و ئازایەتی و نەبەردیەکانی، کە مەردانە سپادەکانی بەشوێنی خۆیان گەیاندو بووە قەڵغان و قەڵا بۆ منداڵەکانی خۆی و ژمارەیەك لە خزمان و هاوەڵان، لەڕێگای کۆچیشدا، توانی هەشت جەنگاوەری جەربەزەی قورەیش تەمبێبکات کە شوێنی کەوتبوون و، بەسەرشۆڕی ڕەوانەی مەککەیان بکاتەوە.

ماویەتی.



 1761

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram