سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرە بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕی موسوڵمانان. (6)
گۆڕینی فۆنت


زنجیرە بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕی موسوڵمان ، ئەوەی پێویست و واجیبە بیزانیت.

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر

موجمەلی بنەماکانی عەقیدەی تەوحید

بەشی شەشەم :

قەدەر
١ - روکنێک لە ئەڕکان و روکنەکانی ئیمان ، ئیمانە بەوەی قەدەر خێر و شەڕی لە " اللە " وەیە ، ئەویش ئیمان بەهەموو دەقەکانی قەدەر و پلەکان و مەرتەبەکانی " زانست و نوسین و ویست و ئافراندن " ئەگرێتەوە ، و هیچ گێڕەرەوە و پوچکەرەوەیەک نییە بۆ قەزا و حوکم و بڕیاری ئەو . واتە : هیچ کەسێک نییە بتوانێ قەزا و حوکمی کەونی " اللە " رەد و پوچ بکاتەوە چ بەگۆڕین و چ بەنەقص و کەم و کورتی دروست کردن تێیدا .
٢ - ئیرادە و ئەمری وارد و هاتوو لە قوڕئان و سوننەدا دوو جۆرە :
ا - ئیرادەی کەونی قەدەری " بەمانای ویست ، مەشیئەت " ، ئەویش وەک ئەوەی ویستی لەسەر هەر شتێک ببێ بیکا ئەیکا ، وە ئەمری کەونی قەدەری ، ئەویش وەک ئەوەی بەشتێک بفەرموێ ببێ دەستبەجێ ئەبێ " کن فیکون " .
ب - ئیرادەی شەرعی ، هەڵبەت لەم جۆرەدا مەحەببەتی خودا لازم دێت بۆ ئەوەی ویستویەتی لە بەندەکان ، ئەویش وەک ویست و مەحەببەتی خودا بۆ عەدل ، خودا خۆشی بەعەدل دێت و حەزی پێیەتی ، وە ئەمری شەرعی ، ئەویش وەک ئەمر بەعەدل و ئیحسان و ... هتد .

ئافرێنراو " مەخلوق " خاوەنی ئیرادە و مەشیئەتە ، بەڵام ئیرادە و مەشیئەتەکەی تابعی ئیرادە و مەشیئەتی ئافرێنەر " خالق " ە .
٣ - هیدایەت و گومڕاهی بەندەکان بەدەستی خودایە ، جا لەناویاندا کەسانێک هەن خودا بەفەزڵی خۆی هیدایەتی داون یان هیدایەتیان ئەدا ، وە لەناویشیاندا کەسانێک هەن لەبەر لاسارییان و هەڵبژاردنیان بۆ گومڕایی خودا بەعەدلی خۆی وێڵی کردوون یان وێڵیان ئەکات .
٤ - خودا بەندەکان و کردارەکانیانی خولقاندووە ، هیچ خولقێنەرێک غەیری ئەو نییە ، هەر ئەو خولقێنەرە بۆ کردارەکانیان ، و بەندەکان بکەر و ئەنجامدەریانن لەسەر حەقیقەت .
٥ - ئیسپاتی حیکمەت لە کردارەکانی " اللە " دا ، و ئیسپاتی کاریگەری و تەئسیری هۆیەکان بەویستی " اللە " یە سبحانە وتعالی .
٦ - ئاکامەکان " آجال " و ئەڕزاق و هەر یەکە لە " سەعادەت " سپیچارەیی و " شەقاوەت " سیاچارەیی نوسراوە و ئەڕزاقیش بەشکراوە بەر لە ئەفراندنیان . واتە : خودا ئەجەل و ئاکام و سپیچارەیی و سیاچارەیی و رزق و بژێوی خەڵک و هەموو شتێکی زانیون بەر لەوەی خەلقیان بکات ، واتە : خودا زانیویەتی بەندەکان چەند ئەژین و کەی ئەمرن و چی و چەند ئەخۆن و چی و چەند ئەنۆشن و چی و چەند ئەپۆشن و کێ سپیچارە و کێ سیاچارەیە پاشان نوسیویەتی بەر لە ئافراندنیان . بەڵ علم و زانستی تەواوی بەوە و بەورد و درشت و هەموو شتێکیان بووە پاشان نوسیویەتی بەر لە ئافراندنیان .

هەڵبەت ئەمە دژبەیەکی نییە لەگەڵ ئەوەی کە خەڵک هەندێکیان ستەم لە هەندێکیان ئەکەن و مافەکانیان زەوت ئەکەن و...هتد ، وە خودا لەسەر ئەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا ئەکات و سزای ستەمکاران ئەدات .
٧ - ئیحتجاج بەقەدەر لەسەر تووشهات و ئازارەکان جائیزە ، واتە : بە حوجە و بەڵگە کردنی قەدەر لە بەڵاکان و ئازارەکاندا جائیزە ، یانی جائیزە بڵێی بەڵا ئازار و نەخۆشی و موسیبەت قەدەرە ، بەڵام ئیحتجاج بەقەدەر لەسەر نەنگییەکان و گوناهەکان جائیز نییە ، واتە : جائیز نییە تاوان و گوناە بکات و بڵێ ئەوە لە چارەم نوسرابوو هەر ئەبوو ئەنجامم بدابایە ، بەڵ تەوبەلێکردنیان " واجب " ە ، و لۆمەی بکەر و ئەنجامدەریشیان لەسەری ئەکرێ .
٨ - دابڕان " انقطاع " بۆ هۆیەکان شرکە لە تەوحیددا ، و رووەرچەرخان لە هۆیەکانیش بەکوللی ، قەدح و تانوتدانە لە شەرع ، و نەفی کاریگەری هۆیەکان موخالفە بۆ شەرع و عەقڵ ، تەوەکول و ئیعتماد لەسەر " اللە " پێچەوانە نییە لەگەڵ گرتنەبەری هۆیەکاندا .

چاوەڕوانی بەشی حەوتەم و گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت بن ان شاء الله .



 30

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus