سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  زنجیرە بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕی موسوڵمانان. (7)
گۆڕینی فۆنت


زنجیره بابەتی عەقیدەو بیروباوەڕی موسوڵمان ،ئەوەی پێویست و واجیبە بیزانی.

موجمەلی بنەماکانی عەقیدەی تەوحید

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر

بەشی حەوتەم :

جەماعەت و ئیمامەت

١ - جەماعەت - لەم بابەدا - یاوەرانی پێغەمبەر ، صلی الله علیه وسلم ، و پێڕەوکارانیانن بەچاکە و ئیحسان ، دەستگرتووانن بەئاساری ئەوان هەتا رۆژی قیامەت ، ئەوانیشن کۆمەڵی رزگاربوو . هەر کەسێک پابەند بێت بەمەنهەجی ئەوانەوە ، ئەوە لە جەماعەیە ، ئەگەرچی لە هەندێک جوزئییاتدا هەڵەش بکات .
٢ - تەفەڕوق و کۆمەڵ کۆمەڵ بوون لە ئاییندا و فیتنە و ئاژاوەگێڕی لە نێوان موسڵماناندا جائیز نییە ، و ئەوەی موسڵمانان ئیختلاف و راجیاییان تێیدا هەیە ئەبێ بگێڕدرێتەوە بۆ کتابی خودا و سوننەتی پێغەمبەرەکەی صلی الله علیه وسلم ، و ئەوەی سەلەفی ساڵحی لەسەر بووە .
٣ - ئەوەی لە جەماعە دەرچوو ، نوسح و دەعوە و موجادەلە لەگەڵیدا بەجوانترین شێواز و ئیقامە حوججە لەسەری واجب ئەبێت ، جا ئەگەر تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ جەماعەت ئەوە باشە ، وە ئەگەرنا شەرعەن سزا ئەدرێ بەوەی شایستەی بێت .
ئاگاداری : ئەوەی سزای ئەدا ئیمامی موسڵمانان یان جێگرەکەیەتی .
٤ - هەڵنانی خەڵک لەسەر رستەگەلی جێگیر بەکتاب و سوننەت و ئیجماع " واجب " ە ، و تاقیکردنەوەی رەشەخەڵک و عاممەی موسڵمانان بەکاروبارگەلی ورد و ماناگەلی قوڵ " لە دیندا " جائیز نییە . واتە : جائیز نییە عاممەی موسڵمانانیان پێ تاقی بکەیتەوە .
٥ - ئەسڵ لە هەموو موسڵماناندا سەلامەتی قەست و موعتقەدە ، هەتا خیلافی ئەوە بەدیار ئەکەوێ ، وە ئەسڵ لە قسە و پەیڤینیشیاندا حەملکردنیەتی بۆسەر مەحمەلێکی جوان ، واتە قسەو پەیڤینیان ئیعتبار بەباش و شایستە بەخۆی بۆ دەکرێ ، وە ئەوەی عنادی و قەستی خراپی لێوە بەدیارکەوت ، جائیز نییە تەکەلوفی تەئویلاتی بۆ بکرێ .
٦ - کۆمەڵەکانی ئەهلی قیبلە ئەوانەی لە سوننەت و رێگەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەرچوون ، هەڕەشەیان بەتیاچوون و بەدۆزەخ لێکراوە ، حوکمیان حوکمی تێکڕای ئەهلی وەعیدە ، ئیللا ئەوەیان نەبێ كە لە باتن و ناخدا کافر بێت .
ئەو کۆمەڵانەی لە ئیسلام دەرچوون تێکڕا " في الجملة " کافرن و حوکمیان حوکمی موڕتەدینە . واتە : حوکمی ئەو عەرەبانەیان هەیە موڕتەد بوونەوە و ابوبکر سوپای ناردە سەریان و جەنگی لەگەڵیاندا کرد هەتا دایمرکاندنەوە .
٧ - جومعە و جەماعەت لە گەورەترین شەعائر و دروشمگەلی ئیسلامیی زاهیری و رواڵەتییە ، و نوێژ لە دوای " مستور الحال " لە موسڵمانان دروستە ، و تەرک و وازلێهێنانی بەدەعوای جەهالەتی حاڵی بدعەیە .
مستورالحال : ئەو ئیمامەیە بەڕواڵەت عادل و خاوەنی عەقیدەیەکی دروست بێت ئیتر لەوە بەولاوە علم و زانیاریمان بە حاڵی نەبێت .
٨ - نوێژ لە دوای ئیمامێکەوە جائیز نییە ئیزهاری بدعە ، یان خراپەکاری بکات ، واتە : نوێژ لە پشتی ئیمامێکەوە دروست نییە بەدیارچاوی خەڵکەوە بدعە بکات یان بەدیار چاویانەوە خراپە بکات ، لەگەڵ ئیمکان و گونجانی لە دوای کەسێکی ترەوە ، وە ئەگەر کەسێک نوێژی لە دوای ئیمامێکی لەو شێوەیەوە کرد بوو نوێژەکەی دروست بووە ، و ئەنجامدەرەکەی ، واتە : نوێژخوێنەکە گوناهبار ئەبێ ئیللا مەگەر قەستی دەفعی زیان و مەفسەدەیەکی گەورەتر بوو بێت ، جا ئەگەر کەسێک نەبوو ئیللا وێنەی ئەو نەبێ ، یان هەبوو بەڵام لەو خرابتر بوو ، ئەوکات لەپشتییەوە جائیزە ، و تەرک و وازلێهێنانی جائیز نییە .
وە ئەوەی حوکم بەکوفری کرابێ نوێژ لە پشتییەوە دروست نییە .
٩ - ئیمامەتی کوبڕا ، پێشەوایەتی گەورە بەئیجماع و کۆدەنگی ئوممەت ، یان بەبەیعەتی ئەهلی حەل و عەقد لە موسڵمانان سابت ئەبێ ، وە ئەوەی لە موسڵمانان بەهێز و قەهر تەغەلوبی کرد ، و کاروباری موسڵمانانی بەدەست گرت هەتا موسڵمانان کەلیمەیان لەسەری کۆبوویەوە و رێککەوتن لەسەری ، طاعەت و گوێڕایەڵی بە چاکە و مەعروف و موناصەحە و ئامۆژگاری واجب ئەبێت ، و دەرچوون لەسەری حەڕام ئەبێ مەگەر کاتێک نەبێ کوفرێکی بەواح و دیاری لێوە بەدیارکەوێ ، و بوڕهان و بەڵگە لە خوداوە تێیدا هەبێت .
١٠ - نوێژ و حەج و جیهاد ، شان بەشانی ئیمامگەلی موسڵمانان واجبە ئەگەرچی ستەمیشیان هەبوو .
١١ - جەنگ و کوشتار لە نێوان موسڵماناندا لەسەر دنیا ، یان لەسەر حەمییە و دەمارگیری جاهلییەت حەڕامە و لە گەورەترینی کەبائیر و گوناهە گەورەکانە ، بەڵام جەنگ و کوشتاری ئەهلی بدعە و یاخیبووان و هاوشێوەکانیان جائیزە ئەگەر دەفع کردنیان بەکەمتر لەوە گونجاو نەبوو ، وە هەندێک جار بە پێی حاڵ و بەرژەوەندی واجب ئەبێ .
١٢ - یارانی بەڕێزی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و رضي اللە عنهم هەموویان " عدول" دادگەر بوون ، و باشترینی ئەم ئوممەتە بوون ، شاهێدی بۆدانیان بەئیمان و فەزڵ ئەسڵ و بنەمایەکی قەتعی زانراوە لە ئاییندا بەزەرورەت ، و خۆشەویستیان دین و ئیمانە ، بوغز و رقلێبوونیان کوفر و نفاقە ، لەگەڵ زمان گرتن و وازهێنان لەوەی رووی داوە لە نێوانیاندا لە شەڕ ، و تەرکی رۆچوون تێیدا بەشتێک قەدح و توانج بدات لە قەدر و رێز و عەدالەتیان .
وە باشترینیان ابوبکر ، پاشان عمر ، پاشان عثمان ، پاشان علي یە رضي الله عنهم ، و ئەوانیشن خولەفای راشدین . وە خیلافەت و جنشینایەتی هەر یەکێکیان بەپێی ریزبەندییان سابت و جێگیر ئەبێت .
١٣ - وە خۆشەویستی ئالی بەیت و بنەماڵەی رسول اللە صلی اللە علیە وسلم ، و دۆستایەتییان ، و گەورەڕاگرتنی قەدر و رێزی هاوسەرەکانی دایکانی ئیمانداران ، و زانینی فەزڵیان ، و خۆشەویستی ئیمامانی سەلەف ، و عولەمای سوننە و تابعین و شوێنکەوتوانیان بەچاکە و ئیحسان ، و کەنارگیری و دوور کەوتنەوە لە ئەهلی بیدەع و هەواکان لە ئایینە .
١٤ - جیهاد لە رێگەی اللە دا چڵەپۆپە و لوتکەی ئیسلامە ، و بەردەوام ئەبێ هەتا رۆژی قیامەت .
١٥ - ئەمر بە چاکە " مەعروف " و نەهی لە خراپە " مونکەر " لە گەورەترین شەعیرەکان و دروشمەکانی ئیسلام ، و هۆیەکانی پاراستنی جەماعە و کۆمەڵی موسڵمانانە ، و هەردووکیان واجبن بەپێی تاقەت و توانا ، وە بەرژەوەندی موعتەبەرە لەوەشدا .

چاوەڕوانی بەشی کۆتایی و گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەهلی سوننەت و جەماعەت و سیمات و نیشانەکانیان بن ان شاء الله .



 47

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus