بەخشەر ئاسودەیە .! هەمیشە لەوەی کە هەتانە بیبەخشن، بەخشندەیی تەنها پەیوەست نیە بە گیرفان و پارەوە، شۆفێری کردن بە ڕەوشتەوە جۆرێکە لە بەخشندەیی، ڕێزگرتنی منداڵ و پیر و پیادە لەسەر شەقام بەخشینی (سەلامەتی)ە بەوانی تر ، فڕێنەدانی پاشماوەی خواردن و کلێنس و توێکڵی گوڵە بەڕۆژە لە جامی ئوتومبێل و نەشکاندنی دار و درەخت و نەکوشتنی ئاژەڵ و باڵندە و قڕ نەکردنی پەلەوەر و ماسی جۆرێکە لە بەخشین ، ڕێزگرتنی مرۆڤ بۆ سروشت ، بەخشینی (ژیانە) بەوانی تر ڕوی خۆش و پێکەنین بە ڕوی ئەوانی تردا جۆرێکە لە بە خشندەیی فێرکردنی خەڵکی لەو زانست و زانیاریەی کە هەتە و نەشاردنەوەی جۆرێکە لە بەخشندەیی بەخشندەیی خۆ تەنها پەیوەندی نیە بە بونی پارەوە ، بەڵێ راستە پارە گەدە تێر دەکات ، پارە دەتوانی هەموو ئەو ئەو (رەمەک) و غەریزە ئاژەڵیانەی کە لە مرۆڤدا هەیە تێر بکات ، بەڵام دڵ نا ، دڵ پێویستی بە بەخشندەییە ، دڵ پێویستی بەوەیە ستایش بکرێت ، هەست بکات خەڵکی خۆشیان دەوێت ، هاوسۆزن لەگەڵی ، هەست بە ئازارەکانی دەکەن ڕستە بەناو بانگەکەی (ستیڤ جۆبز) دێنینەوە یادمان کە دەڵێ :- ( ئێستا لەسەر تەختی نەخۆشخانە کەوتوم و کۆتا ساتەکانی ژیانم بە ڕێ دەکەم ، ئا لەم ساتەشدا بە هۆی پارەکانمەوە دەتوانم خەڵکێکی زۆر بە کرێ بگرم تەنانەت دوای مردنیشم ڕۆژانە پارەم بۆ پەیدا بکەن ، بەڵام بەو هەموو پارەیەی کە هەمە ناتوانم تەنها یەک کەس بدۆزمەوە و بە کرێی بگرم کە لە بری من ئازار بچێژێت) ژیان هەست کردنە بە ئازاری ئەوانی تر ،ئومێد دانە بە نائومێدی ، رێزگرتنە لە پەراوێزی ببەخشن لەوەی کە هەتانە ، لە (ڕێز ، لە زانست ، لە پێکەنین ، لە خۆشەویستی ، لە پارە ، زەردەخەنە ، لێبوردەیی) هەرگیز لە بەخشندەیی مەترسن ، مرۆڤ هیچ کات لە بەخشندەیی زیان ناکات ئەگەر زۆرت هەبوو ناچاری ئەو کارە بکەیت ، چونکە زۆری بابەتێک و نەبەخشین لێێ دەبێتە هۆی خراپ بوونی ، ئەگەر کەمیشت هەیە هەر ناچاریت ببەخشیت ، ئاوێکی کەمیش بۆ ئەوەی سەرچاوەکەی کوێر نەبێتەوە ناچارن بە جام لێێ هەڵگۆزن و لێی ببەخشن ، ئەکارە هەم ناهێڵێت سەرچاوەی روناکیەکە کوێر بێتەوە و هەم بەردەوام ئاوی تر دێتەوە شوێنی ئێمەش بۆ ئەوەی سەرچاوەی ئاسودەگی و خۆشبەختیمان کوێر نەبێتەوە و خاڵی نەبین، ناچارین دەبێت ببەخشین (من لایرحم ، لایرحم) ئەوەی نەبەخشێت نابەخشرێت هەمیشە ببەخشن (سڵا و ، خواردن ، جل ، پارە ، ڕێز ، خۆشەویستی ، پێکەنین ، هاوسۆز بوون ، یارمەتی ، ئومێد ، هیوا) بەوانەی کە دەیانناسن و بە وانەشی کە نایانناسن ، بەوانەی کە چاکەیان لەگەڵ کردوون و بەوانەشی کە خراپەیان لەگەڵ کردوون (أن تقرأ السلام، وتُطعم الطعامَ، على مَن عرفتَ ومَن لم تعرف) لە بەخشیندا هیچ شتێک کەم ناکات نوقتە سەری دێڕ . نوسینی : هێمن عبدالقاد