کورتە چیرۆکێکى خۆش ((خواز بێنى پەری)). هێواش هێواش تەمەن خۆى غلۆر ئەکاتەوە ... خوێندم تەواو کرد.. هەندێ رۆژ کارم هەیە و هەندێ رؤژیش کار نى یە ... ئیدى ئەمە ژیانە ... بەلام خەمي هەر گەورەم چۆن ئافرەتێک پەیدا بکەم ... بیکەمە هاوسەر و هاوڕۆح و هاوتەمنى خۆم ... ئاخر زەمەنەکەیان زۆر ئالۆز کردوە لە گەنجێکى وەک من... لە دەرگاى هەر مالێک ئەدەم .. دیندارى و جوانى و گەنجی و شەهادەکەم هیچیان شەفاعەت کار نین تا خەلکى کچکەى خۆیان بدەن بە من ... ڕۆژێک وەک باقى ڕۆژەکانى تر نەبوو ... رۆژى بەختى من بوو... دەست نوێژم گرت و هەنگاوەکانم بەرەو مزگەوت بردمی ... نوێژم کرد و سەلامم دایەوەو دوو رکعات نوێژى سوننەتم کرد... لە پڕ لە ناو ئاپۆرەى خەلکە نوێژ کارەکان پیاوێکى تەمەن پەنجا ساڵی وەستاو .. هاوارى کرد:- - موسڵمانینە گوێم بۆ بگرن ... بە تایبەت گەنجەکان ... من چۆن خەمى کورەکانمە ئاواش خەمى کچەکەمە... بۆیە شەرم ناکەم ... من کچم هەیە بۆ بە شودان کێ لە خۆى ڕائەبینى با بیتە لام و کچی خۆمى پێ ئەدم... من لە نێو ئاپۆرەى خەلکەکە وەستام و هاوارم کرد .. - من کاکە من ئامادەم - فەرموو کورى خۆم نزیک بەرەوە با بچینە دەرەوە ... کە هاتینە دەرەوە من ووتم - بەلام خاڵۆ من مەرجم هەیە...من ئەبێ کچەکەت ببینم - بێ گومان کورى خۆم ... ئەمە مافى خۆتە .. کچەکەم لە ناو ئۆتۆمبێلەکە دانیشتوە.. با برۆین سەیرى بکە ... کە نزیک بوینەوە لە ئوتومبێلە گران بەهاکەى باوکى... کچە لە ناوى دانشتبوو باوکى رووى کردە كچەكەىي و فەرموو - کچی خۆم سەر هەلبرە شەرم مەکە ئەم کورە ئەیەوێ ببێتە هاوسەرت مافى خۆیەتى بتبینێ ... کە کچە سەرى خۆى بەرز کردەوە ... ئایى خوایە گیانە ... ئەمە پەری یە یان کچ؟؟ ... ئەمە مانگە یان ژن؟؟ ئەمە چۆن توانیویەتى هەموو جوانى دونیا لە خۆى کۆبکاتەوە ... - من بە شاگەشکەى و بە دەم لەرزینەوە ... خاڵۆ من رازیم ... - زۆر باشە کورى خۆم منیش مەرجم هەیە... مەرجی من ئەوەیە کچەکەم لە نزیک خۆم بێت .. چونکە ئەمە تاقانەى من و دایکیەتى ... ئەو باڵاخانەیەش ئەبینیت ... هەمووى هى منە ... بۆ مارەیى کچەکەشم تەنها یەک گەلام ئەوێت ... لە ناکاو برا بچوکەکە بە سەرە پێ کانى لێى دام و هاوارى کرد ... هەستە لە خەو دایکم ئەلێ با بچێتە لاى مام علی ماستمان بۆ بهێنێت ... لە خەونە خۆشەکە خەبەریان کردمەوە نەیان هێشت بوک گواستنەوەکە تەواو بێت ..