چیرۆکێکى بە سوود .. تەوبە کردنى گەنجێکى سەرگەردان ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ من زۆر دەوڵەمەندم .. وە زۆریش جوانم .. یەک دوو شەهادەشم هەیە ... خێزانەکەشم ئافرەتێکى زۆر رووخۆش و دەم خۆش و مامەڵە خۆشە .. بەس من زۆر دڵ تەنگم ... زۆر پەریشانم .. زۆر سەرگەردانم .. هۆکەشى ئەوەیە پێشتر گەنجێکى دیندار و پیاوی مزگەوت بووم .. قورئان خوێن و دەم بە زیکر و پارانەوە بووم .. تا ئەو کاتەى بومە خاوەن سامان و پارەیەکى زۆر بە هۆى کار کردنم لە شوێنێکى چاک ... ئەو پارەیە لە جیاتى ئەوەى ببێتە نیعمەت بوو بە نیقمەت ... لە جیاتى کامەرانى بوو بە سەرگەردانی .. لە جیاتى ئەوەى ببێت بە خۆشى بوو بە نەخۆشی .. من ئێستا زۆر بێزارم .. دڵتەنگم .. سەرلێشێوامم .. ئێوارە عەصرێک لە سەر گەرادنى خۆم رووم لە پارک کرد .. بۆ ئەوەى تۆزێک حەسانەوە لەم سەوزاویە دەست بکەوێت تۆزێک هەناسەى فێنک لەم شوێنە فێنکە هەڵبمژم ... لە ژێر دارێک دانیشتبوم ... لە دوورەوە گەنجێک دەستى مناڵێکى گرتبوو .. سەر و سیماى هاوارى ئەکرد کە ئیسلامیە ... لە ڕیشى جوانى .. لە خەندەى سەر لێوانى ... لە بۆنی مسک و لە جل و بەرگ ئوتوو کراوى .. من چاوم خستبوە سەر ئەو گەنجە خەیاڵاتى خۆم ئەکرد کە کاتى خۆى منیش وەک ئەو بوم ... لە تۆقى سەرى تا بنى پێی سەیرم ئەکرد ... هەنگا و بە هەنگاوى ئەوم ئەژمارد ... کە نزیک بۆیەوە قەدەر واى کرد چاوى کەوتە ناو چاوم ... خەندەیەکى قوڵى هەڵهێناو .. ووتى سەلام و علیکم ... منیش ووتم و علیکم السلام ... ئەو بەردەوام بوو لە ڕۆیشتنى خۆى ... منیش بەردەوام بوم لە سەیر کردنى ... راستى خۆم پێ نەگیرا بە دواى دا ڕۆیشتم ... چونکە من دەزانم ئەوەى من وونم کردوە لاى ئەوە ... من تەنها پێویستم بە کەسێکى وەک ئەوە ئامۆژگاریم بکات بمگەرێنێتەوە دونیا خۆشەکەى جارانم ... پاش ئەوەی بە هۆى پارە و پولەوە هەموو جۆرەکانى گوناهم لە ووڵاتان کردوە ... بە هیواى ئەوەى خۆشیم بۆ بێنن بەڵام هەموو هەر نەخۆشى و مەرگە سات و روح کێشانى شەوانم بوو ... ئەو لە ناو سەوزایەکە لە گەڵ مناڵەکەى دانیشت ... خەریکى یارى کردن بوو ... لێیان نزیک بوومەوە ... مناڵەکەم کردە هەنجەت بۆ کردنەوەى گفت و گۆ لە گەڵ ئەو گوڵە ریش دارە ... من : ئەوە کورى تۆیە؟! ئەو: بەڵى ... من: خوا لێت نەستێنىێ .. هەر ئەوەت هەیە ... ئەو : نەخێر یەکێکى تریشم هەیە بەڵام ئەو بچوکە لە ماڵەوەیە .. من: خواى گەورە صالحیان بکات .. ئینجا بە تۆزێک شپرزەیی ... پرسیاریک بکەم ئاسایە ؟! ئەو : فەرمو براکەم زۆر ئاسایە ..\ من پرسیاریکى دینیم هەیە ... گەر شارەزایت هەبێت ؟؟!! ئەو : فەرموو براکەم پرسیار بکە .. من : ئەمەوێ تەوبە بکەم .. ئەو: ئاها .. و الله برام ئەو هەویرە ئاوێکى باشى ئەوێت ... ((ڕووى لە منالەکەى کرد ووتى ڕۆڵە برۆ بۆخۆت لەو ناوە یارى بکە من کەمێکى تر دێمە لات ... مناڵەکە رۆیشت بۆ لاى یاریەکان ... )) ئینجا ئەو برادەرە دەستى کرد بە قسە کردن ... ووتى نوێژ ئەکەیت؟؟١ من : نەخێر نوێژ ناکەم ... پێشتر ئەم کرد ... بەڵام کە گوناهم زۆر بوو لە دڵى خۆم ووتم منافق بوون شتێکى خراپە ... بۆیە وازم لە نوێژ هێنا .. ئەو : باش .. هەرچەندە ئەمە فێڵى شەیتانە ... بەڵام براکەم خواى گەورە ئەفەرموێت ((هل جزاء الإحسان إلا الإحسان)) واتە: پاداشتى چاکە هەر چاکەیە .. خواى گەورە نیعمەتى زۆرى لە گەل کردووى بۆ پاداشتى نیعمەتەکانى خواى گەورە بە خراپە ئەدەیتەوە؟؟ من : نازانم ... ڕەنگە وەک خۆت وتت هۆکارەکەى شەیتان بێت ئەو : باش براکەم شورەیى و عەیب نى یە .. یەکێک چاکە و خێرى لە گەڵت هەبێت . تۆش گوێ رایەلى دوژمنى ئەو کەسە بیت .. خوا نیعمەتى لە گەل کردووى تۆش بە دواى دوژمنى خوا کە شەیتانە کەوتویت .. من : سەرم لە بەر خۆم نا .. و الله راست ئەکەیت ... دەى تخوا زیاتر ئامۆژگاریم بکە ئەو : براکەم من و تۆ و هەموو خەلکی ئەگەرێنەوە لاى الله کە بێ ژمار چاکەو نیعمەتى لە گەل کردوین ... دەبێ چ رووەکى قایم و توندمان هەبێت کە گەراینەوە لاى الله ... دەفتەری کردەوە کانمان هەمووى گوناه و گوناه و گوناه بێت ؟؟!! ئایا ئەمە شەرمەزارى نى یە ؟؟ . من: بێگومان راست ئەکەى ... ئەو:باش براکەم ... تۆ بۆ ئەتەوێ تۆبە بکەیت ؟؟!! من : بێزارم ... بێ خەوم ... بێ حەسانەوەم ... ئەمەوى وەک ئێوە بە خۆشى بژیم ... ئەو: ئەزانى براکەم بۆ ئاوات بە سەر هاتووە ؟؟!!! من : بۆ چى ؟؟!! ئەو: چونکە ئیمەى مرۆڤ بۆ کارێک خەلق کراوین ... کە پەرستن و بەنداتى کردنى الله یە ... هەر شتێک تر بکەین لە چوار چێوەى ئەو بەنداتیە و پەرستنە دا نەبێت ئاوامان لێ ئەکات ؟؟؟ چونکە کاری سەرەکى یەکەى خۆمان لە دەست داوە .. براکەم گوێ بگرە ... گەر کەسێک توش نەخۆشی شێرپەنجە بێت ... دکتۆر پێى بڵیت پاش دوو هەفتەى تر ئەمریت ... خەلکى چۆن سەیرى ئەم نەخۆشە ئەکەن ... من : بە چاوی دڵ پێ سوتان و شەفەقەتەوە .. ئەو: ئەى جزاک الله راست ئەفەرموێت .. بەڵام براکەم و الله و بالله و تالله گوناه باران حالیان لەو کەسەى نەخۆشى شێرپەنجەى هەیە خراپ تر و ناخۆش ترە ... دڵت بە خۆت بسوتێ ... براکەم پەلە بکە لە تۆبە کردن ... دوو دڵى مەکە ... بریار بدە ... براکەم ئێمە لە ژیانى دوونیا ... کار بۆ هەموو شت ئەکەین .. کە تەمەنێکى کاتى و کورتە .. ئەى بۆ کار نەکەین بۆ تەمەنێکى درێژ و نەبراوە ؟؟!! بۆ ئەو تەمەنە کورتە بکەینە قوربانى ئەو تەمەن درێژ و نەبراوە ؟؟ من : باش چۆن تۆبە بکەم... ئەو: براکەم .. تۆبە بریارە ... هەستە برۆ دەست نوێژێک بشۆ .. دەستەکانت بۆ ئاسمان بەرز بکەوە لە ناو ناخی دڵت هاوار بکە ... یا الله پەیمان ئەدەم ... مل کەچى هەموو فەرمانەکانى تۆ بم ... جارێکى تر نەگەرێمەوە سەر سەرپێچى کردنى تۆ ... نەفەرتیش لە شەیتان ئەکەم هەتا هەتاى ... بە دوژمنى خۆمى ئەزانم و شەرى لە گەڵ ئەکەم ... من: ئیستا قسەکانى ئەو برایەم جێ بە جێ کرد و گەوهەرە وون بوەکەى ئیمان و ئیسلامم گەراندۆتەوە ناو دڵی خۆم .