سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چيرۆكى (كيَك).!
گۆڕینی فۆنت


كيَك..!

کەلوە بەفرەکان وەک لەتە پەرۆى کۆن خۆیان دەخستە سەر زەوى ... جگە لەو بەرگە سپیەى کە بە شاریان بەخشیوە ساردیەکى بێ وێنەشى کردۆتە دیارى بۆ شتە بە گیان و بێ گیانەکان ... بە پەلە خۆم کردە ناو نانەواخانەوکە بە فو کردن لە ناو لەپەکانم و لەرزین ووتم:
- سلام علیکم کاک حەسەن ... تخوا هەندێ نانم بدەرێ...
کاک حەسەنى نانەوا...
- و علیکم السلام بە خێرهاتى ... بەس و الله نانمان نەماوە ئیستا وا لە ناو فرنی دا هەیە کەمێک چاوەڕێ بکە کە برژا چەندت ئەوێ بۆت ئامادە ئەکەم...
- دە باشە براکەم چاوەڕێ دەبم ...
لەم کاتە دا .. پیاوێکى پیر کە ڕۆژگار سەر و ریشى وەک کەلوە بەفرەکان سپی کردوە ... پشتیش بە تەواوەتى چەماوەتەوە ... وەک من خۆى کردە ناو نانەواخانەکە ووتى :-
- سەلام و عەلەیکم کاک حەسەن .. ئەرێ هەندێ نانم بدەرێ
کاک حەسەن خۆى چەماندەوە .. پەرۆى سەر مێزەکە کە تا سەر زەوى مێزەکەى داپۆشیى بوو.. هەلیدایەوە ... هەندێ لەتە نانى کۆن و سوتاو پارچە پارچە بوى دەرهێناو لە ناو کیسەیەکى دانا ...
منیش پێم سەیر بوو ..چومە بن گوێچکەى نانەواکە ووتم :
- کاک حەسەن ئەى نالیت ئیستا نان دەبرژێت و ئامادە دەبێت ؟؟ بۆچی ئەم نانە خراپ و کۆنانەى پێ ئەدەیت ..
کاک حەسەن
- برام ... ئەو خۆى ئەو نانەى دەوێت چونکە من بە نیوە نرخ پێ ئەدەم ...
منیش بە سەر سامیەوە ..
- بۆ ئەم پیاوە پیرە چی یەتى ؟؟
- ئەو دەستى کورتە ... کۆمەلێک نەخۆشى هەیە ... دوو منال جمکى کورەکەشى کە بە ڕودا و خۆى هاوسەرەکەى گیانیان لە دەست داوە ... ئیستا ئەم پیاوە پیرە بە مەرگە ساتى ئەو دوو جمکە بە خێو ئەکات و ڕۆژانە دێت لێرە نانى کۆنیان بۆ ئەبات ...
نانەواکە کە ئەم قسانەى کرد خەریک بوو دڵم بتەقێت بە تەواوى توشى شۆک بوم لە حالى ئەم پیاوە پیرە .. بۆیە ووتم
- کاک حەسەن ... ئیمرۆ نانى جوان و پاک و گەرم و نەرمی پێ بدە گرینک نى یە من پارەکەى ئەدەم..
ئینجا دواى کە نانى گەرم ئامادە بوو ... کاک حەسن کیسەیەک نانى گەرم و جوانى بۆ پیاوەکە داناو پێشکەشى کرد و ووتى ...
- فەرموو خارە گیان ... ئیمرۆ ئەم نانە گەرمانە بۆ منالەکان ببەرە .. ئەم نانە دەلێ کێکە کێک ...ئەو برادەرەش پارەکەى داوە ..
پیاوە پیرەکە سەیریێکى منى کرد وەک بڵیت بە چاوەکانى سوپاسى ئەکردم و منیش خەندەیەکم بۆ هەلهێناو سەرێکم بۆ لەقاند..
پیاوە پیرەکە فەرموو ..
- خواى گەورە لێت رازى بێت و پاداشتى خێرت بداتەوە ... بەلام تۆ چۆنت زانى ئیمرۆ ڕۆژى لە دایک بونى منالەکانە تا نانى وەک کێکیان پێ ببەخشیت؟؟!!


 523

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram