سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ڕاگرتنی سەگ و لەناوبردنی مناڵ..
گۆڕینی فۆنت


ڕاگرتنی سەگ و لەناوبردنی مناڵ..

بەڕێزان خۆشەویستان، زۆرجار باسی وڵاتانی رۆژ ئاوا دەکرێ و باسی ئەوە دەکرێ کە لەرۆژ ئاوادا زۆر رێز لە سەگ دەگیرێ و بە دەگمەن کەسێک هەبێ هاوڕێیەکی سەگی نەبێ، ئەوەش بە شارستانی و پێشکەوتن و رەحم و سۆزی خەڵکی رۆژ ئاوا لێک دەدرێتەوە، بەداخەوە نازانن ئەو کردەوەیە کاری عەرەبە جاهیلەکانی سەردەمی نەفامی پێش ئیسلام بووە، ئەوان سەگیان رادەگرت و خواردنی باشیان پێدەدان و زۆر خۆشیان دەویستن، بەڵام مناڵەکانیان لەبەر نەبوونی دەکوشت. عەرەبەکانی سەردەمی نەفامی مناڵەکانیان لەدوای لەدایک بوون لەبەر نەبوونی دەکوشت، خەڵکی رۆژ ئاواش خزمەتی سەگ دەکەن و دەیکەنە هاوڕێ و خۆشەویستی خۆیان و چەندین دەستوریان دەرکردووە بۆ پارێزگاری لە سەگ، بەڵام ئەمانیش هەروەک عەرەبەکانی سەردەمی نەفامی کوڕو کچەکانیان دەکوژن، تەنها جیاوازیان لەوەدایە ئەمان لەناو سکی دایکیانە دوای چوار مانگ و پێنج مانگ دەیکوژن، لەبەر نەبوونی یا گوایە دەیانەوێ رێکخستنی مناڵ و پەروەردەکردنیان جاکبێ، ئەگەر مناڵی زۆریانبێ پیا ڕاناگەن، زۆر سەیرە بۆ بەخێوکردنی سەگێگ یا چەند سەگێک پێڕادەگەن و هەیانەو نەبوونین بەڵام توانای دارایی بەخێوکردنی مناڵیان نیە، بەداخەوە ئەم کوشتن و لەبار بردنەی منداڵ و بەخێوکردنی سەگە، کاری کردۆتە سەر خەڵکی رۆژهەڵاتیش، بەهۆی چاولێکەری خەڵکی ڕۆژ ئاواوە، لەکاتێکدا پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێ: ( مَنْ اقْتَنَى كَلْبًا لَيْسَ بِكَلْبِ صَيْدٍ وَلا مَاشِيَةٍ وَلا أَرْضٍ فَإِنَّهُ يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِهِ قِيرَاطَانِ كُلَّ يَوْمٍ) اخرجه مسلم (1575)
واتە: هەرکەسێک سەگێک راگرێ لە ماڵداو سەگی و راوو پاسەوانی مەڕو ماڵات و ئەرزی کشتوکاڵی نەبێ، ئەوە هەموو رۆژێک بەقەدەر دوو کێو لە چاکەکانی کەم دەکات.

نوسینی: مامۆستا مظفر پێنجوێنی



 673

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram