سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئایا ئیسلام لە قەیران دایە یان فەڕەنسا؟
گۆڕینی فۆنت


ئایا ئیسلام لە قەیران دایە یان فەڕەنسا؟

سەرۆکی فەڕەنسا، کە بەم دواییانە بە شێوەیەکی ناڕەوا هێرشی کرده سەر ئایینی ئیسلام و ڕایگەیاند: "ئایینی ئیسلام لە هەموو جیهان لە قەیران دایە نەک تەنها لە فەڕەنسا" لەگەڵ ئەوەشدا پلانی حوکمەتی ڕاگەیاند دژ بە جودا خوازی ئیسلامی، وە ھەروەھا ڕایگەیاند: ئێمە دەبێت یاساک دەربکەین کە سیکۆلاریزم بچەسپێت لە فەڕەنسادا، لێرە دا و بەپێی ئامارەکانی خۆیان ئەوە دەخەینە ڕوو بۆ خوێنەر، کە فەڕەنسا لەسەرجەم لایەنەکانی ژیاندا لە چی قەیرانێکدایە.

قەیرانی دژ بە مرۆڤایەتی

لەساڵی 2017 دا، ماکرۆن پێش ئەوەی ببێت بەسەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکدا دانی بەوەدانا کە فەڕەنسا داگیرکاری کردووە لە جەزائیر. وە ئەمەش دەقی قسەکەیەتی

"داگیرکاری بەشێکە لە مێژووی فەرەنسا و تاوانێکی دژ بە
مرۆڤایەتییە"

سەرچاوە
https://youtu.be/fZZyN9tcjhs

بەڵام لەم کۆتاییانەدا ماکرۆن وەک ئەوەی پەشیمان بووبێتەوە لە قسەکانی ڕابردووی، بەهۆیی فشارێکی زۆری فەڕەنسییەکان بەتایبەت شوعی گەراکان، کە رێگرییان کرد تەنانەت داوایی لێبوردن لە گەلی جەزائیری بکرێت بەهۆی ئەم داگیرکاریەی کە فەڕەنسا بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەنجامی دابوو.
سەرچاوە
https://www.i24news.tv/.../1593959776-l-algerie-attend...

قەیرانی خۆکوژی لە فەڕەنسادا

قەیرانێکی تر کە لە گرینگترین کایەکانی ژیاندا بوونی ھەیە، بریتییە لە قەیرانی خۆکوژی تاکەکانی فەڕەنسا. ئامارەکان ئاماژە بە ڕێژەیەکی ترسناکی خۆکوشتن دەکەن لە فەڕەنسا، کە بەشێکی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ بێکاری و بێ ئومێدی لەو وڵاتەدا.

وه‌رگیراوە له‌ وتارێك بە ناونیشانی: (گه‌لی فه‌ره‌نسی ڕزگار بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت)

ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی هه‌وڵدان بۆ خۆكوشتن لە فه‌ره‌نسادا دەکاتە (200.000)هه‌وڵ له‌ ساڵێكدا وە خۆکوشتنی ساڵانە دەگات بە 10524 حاڵەت

https://www.planetoscope.com/.../1371-nombre-de-suicides...

هەر لەسەرەتای دەست بەکاربوونی ماکرۆن، لەماوەی 4 مانگی ساڵی 2019 خۆکوژییەکی زۆر لەناو پۆلیسی فەڕەنسا بڵاوبووەوە کە ژمارەکە 28 پۆلیسە، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەت قسە و باسێکی زۆری بەدوادا بێت ئاستی ناوەخۆی فەڕەنسادا.

سەرچاوە

https://www.google.com/.../%25D8%25A7%25D9%2586%25D8%25AA...

فەڕەنسا لە قەیرانی ئەخلاقیدایە

بە گوێرەی یەکێک لە توێژینەوەکانی ساڵی 2018، لە ھەر دە ژنێک لە وڵاتی فەڕەنسا، یەکێکیان یان زیاتر دەستدرێژی کراوەتە سەریان. لەو توێژینەوەیەدا کە 2167 ژن تێیدا بەشدار بوون، لە سەدا 50% وتویانە کە زیاتر لە جارێک دەستدرێژیان کراوەتە سەر، لەو ڕێژەیەش 31% لەلایەن ھاوکارێکیانەوە و 19% کەسانی دیکەی ناسراوە وە 17% لەلایەن کەسانی نە ناسراوەوە دەستدرێژیان کراوەتە سەر.
ھەروەھا یەک لەسەر پێنجی ئەو ئافرەتانە بەھۆی ئەو دەستدرێژییەوە ھەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

‏https://amp.theguardian.com/.../more-than-1-in-10-french...

بەگوێرەی ئامارێکی تر لە ساڵی 2018 دا، نزیکەی 28,000 ھەزار ئافرەت سکاڵایان تۆمارکردوە بە ھۆی ئەوەی دەستدرێژیان کراوەتە سەر. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی دەستدرێژی کردنە سەر ژنانی ئەو وڵاتە بە ڕێژەی %18 ساڵانی ڕابردوو زیادی کردوە.

https://www.nytimes.com/.../france-sex-crimes.amp.html

قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی لە فەڕەنسا لەسەردەمی (ئیمانوێڵ ماکرۆن) دا

لەچەند مانگی رابردوو دا، بەهۆی بوونی فشارێکی زۆر لەلایەن هاوڵاتیان و ئەندام پەرلەمانانی فەڕەنسییەوە، ماکرۆن ناچارچوو کە وتارێک پێشکەش بکات لە کۆشکی ئیلیزیە، دەبارەی قەیرانەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی

ناونیشانی بابەتی کەناڵەکانی فەڕەنسا بەم شێوەیەی خوارەوە بوو، کە سەرجەمیان ئاماژەن بۆ ھەبوونی قەیرانی قوڵ لە زۆربەی بوارەکانی ژیان لە فەڕەنسا

"وتاری داهاتوو ئێمانوێل ماکرۆن لە نێوان قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەندروستی"

سەرچاوە
https://www.france24.com/.../20200614-france-macron...

قەیرانی ڕاستگۆیی و ئازادی ڕادەربرین لە فەڕەنسادا

ڕۆژنامە نووسی فەڕەنسی Maurice Sinet موريس سینيت لە ڕۆژنامەی شاڕلی ئیبدو دەرکرا بەهۆی ئەوەی کاریکاتێری لەسەر کوڕی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە دروستکردبوو.
لەگەڵ ئەوەی ماوەیەک بەر لە ئێستا دووبارە لەلایەن ڕۆژنامەی شارلی ئیبدووە کاریکاتێر لەسەر پێغەمبەرمان ﷺ دروستکرا، وە تێیدا بێ ڕێزی بەرامبەر پێغەمبەرمان ﷺ کرابوو، بەڵام کاتێک بەسەرۆکی فەرەنسا ڕاگەیەندرا ئەم بێ رێزیە چۆن دەبێت بەرامبەر پێغەمبەری موسڵمانان بکرێت؟ لە وەڵامدا ڕایگەیاند: ئازادی ڕادەربرینە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامە نووسی فەڕەنسی (Maurice Sinet ، موريس سرنيت) لە ڕۆژنامەی شارلی ئیبدو دەرکرا تەنھا بەهۆی ئەوەی کاریکاتێری لەسەر کوڕی سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا سارکوزی دروستکردبوو، دوای ئەوەی کە بوو بوو بە یەهودی بەهۆی خۆشەویستەکەیەوە وە هەڕەشەی کوشتنی لێکرابوو لەلایەن یەهودییەکانەوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕۆژنامە نووسە بۆماوەی 19ساڵ خزمەتی هەبوو لەم ڕۆژنامەیەدا، بەڵام ھەر سزایی مادی بەسەر سەپێندرا و زۆریشی نەمابوو سزابدرێت بە زیندانی کردن، کەوایە ئەمەی بانگەشەی بۆ دەکەن ئازادی درۆینەیە و دوورە لەڕاستییەوە ، تەنها ئازادی ئەوەیە بێ ڕێزی بەرامبەر ئیسلام بکرێت، وە ھیچ کێشەیەکیان لەم بارەیەوە نییە.

سەرچاوە، فەڕەنسا 24

https://www.france24.com/.../20160505-charlie-hebdo...

لە پەیجی ئاستانە وەرگیراوە. بە سوپاسەوە.



 454

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram