سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بزانە ئایینەکەت لە کێوە وەردەگریت ؟ (4)
گۆڕینی فۆنت


بزانە ئایینەکەت لە کێوە وەردەگریت ؟

بەشی چوارەم

سیفاتی زانایان

سیفەتی سێیەم : ترسان لە خوا " الخشیة " : خوا جل جلالە ئەفەرموێ : ( ومن الناس والدواب والانعام مختلف الوانە کذلك انما یخشی الله من عباده العلماء ان الله عزیز غفور ) [ فاطر : ۲۸ ] .
ابوحیان التمیمي کە یەکێک بووە لە ئەتباعی تابعین زانایانی کردووە بەسێ بەشەوە و فەرمویەتی : " العلماء ثلاثة : عالم بالله لیس عالما بامر الله ، وعالم بامر الله لیس عالما بالله ، وعالم بالله وبامرالله ، فالعالم بالله الذي یخشی الله ، والعالم بامر الله الذي یعرف الحلال والحرام " .
پیاوێک بەشەعبی دەڵێت : " ایها العالم " ئەی زانا . ئەویش دەفەرموێ : " انما العالم من یخشی اللە " زانا ئەو کەسەیە لە خوا ئەترسێت .
کەوابوو زانایان دابەش ئەبن بۆ سێ بەش :
بەشی یەکەم : ئەوانەن زانان بەخوا و زانا نین بەئەمر و شەرعی خوا ، جا ئەم بەشە دارای خەشیەیە و رێگەی راستیان گرتووە .
بەشی دووەم : ئەوانەن زانان بەئەمر و شەرعی خوا ، بەڵام زانا نین بەخوا ، ئەم بەشە دارای خەشیە نییە ، وە زۆربەی ئەوانەی ئەبنە داردەستی زاڵم لەم بەشەن .
بەشی سێیەم : ئەوانەن زانان بەخوا و بەئەمر و شەرعی خوا ، ئەم بەشە بانگی خەڵک دەکەن بۆ تەوحید و رێگەی راست .
وە مەبەست بە زانایان لە قوڕئان و سوننەتدا ئەم دوو بەشەیە . پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە شتێکدا روخسەت دەدا ، هەندێک لە هاوەڵانی خۆیان لێی بەدوور دەگرن ، ئەویش دەفەرموێ : " ما بال اقوام یتنزهون عن اشیاء اترخص فیها ؟ والله اني لاعلمكم بالله واخشاكم له " . ئەمە لەفزی " بوخاری " یە ، وە " موسلم " یش بەم لەفزە گێڕاویەتییەوە : " ما بال رجال بلغهم عني امر ترخصت فیه فكرهوه وتنزهوا عنه ، فوالله لانا اعلمهم بالله واشدهم له خشیة " ، وە لە گێڕانەوەیەکیشدا ئاوا هاتووە : " واللە اني لاخشاكم لله واعلمكم بحدوده " .
ئەمە بەڵگەیە لەسەرئەوەی کە ئەوانەی واریسی پێغەمبەرن صلی اللە علیە وسلم خاوەنی علم و خەشیەن ، نەک علم بەئەمر و شەرع بەتەنها ، چون ئەوە بەس نییە .

کەوابوو بەمە روون ئەبێتەوە کە ئەو بەشەی علمی بەئەمر و شەرعی خوا هەیە ، و علمی بەخوا نییە ، لە خوا ناترسێ " لایخشی اللە " ، لەبەر ئەوە لە زانایان هەژمار ناکرێت و مەقسود نییە لە قوڕئان و سوننەت و وتەی زانایاندا .

نووسینی: مامۆستا مصطفی محمد جعفر

 306

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram