چەند خاڵێكی گرنگ دەربارەی ئیسلام و ئیمان 1- ئیسلام تاكە دینە كە الله تعالی جگە لەوە هیچی تر وەرناگرێت: ( ومن يبتغ غير الإسلام دينًاً فلن يُقبلَ منه ). 2- ئیسلام دینی هەموو پێغەمبەرانە: ( وما أرسلنا من قبلك من رسولٍ إلا نوحي إليه أنه لا إله إلا أنا فاعبُدُونِ ). 3- سوننەتیش وەحیە و الله بۆ پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم ناردویەتی: ( وما ينطقُ عن الهوى * إن هو إلا وحيٌ يُوحى ) هەر كات پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پرسیاری لێ بكرایە دەربارەی مەسەلەیەك و پێشتر لەلای پەروەردگارییەوە وەڵامی لا بوایە وەڵامی دەدایەوە، ئەگەر نا چاوەڕێی وەحیی دەكرد. 4- مافی الله بریتییە لە تایبەت كردنی بە هەموو جۆرە عیبادەتیك : ( وإلهكم إله واحد لا إله إلا هو الرحمن الرحيم ). 5- شیركی گەورە هیچ چاكەیەك بۆ مرۆڤ ناهێڵێت: ( ولقد أُوحي إليك وإلى الذين من قبلك لئن أشركت ليحبطن عملك ولتكُونن من الخاسرين ) ئەم گوتارەش ئاراستە كراوە بۆ محمد صلى الله عليه وسلم و هەموو كەسێكی تر لە پاش ئەو. 6- الله تعالی لە شیرك خۆش نابێت مەگەر بە تەوبە كردن نەبێت: ( إن الله لايغفرُ أن يشرك به ويغفرُ ما دون ذلك لمن يشاء ). 7- خەڵكی لەسەر زەویدا دو جۆرن: یان ئیماندارن یان بێ باوەرن، ئیتر جۆری سێیەمیان نییە:( وهو الذي خلقكم فمنكم كافر ومنكم مؤمن ) مونافیقیش دوو جۆرن هەردەچنە نێو ئەو دو جۆرەی باسمان كرد، یان خۆیان وەكو ئیماندار نیشان دەدەن و خۆیان لە ڕاستیدا بێ باوەڕن كە ئەوە (النفاق الأكبر) ی پێ دەوترێت. یان كردەوەی چاكە و عیبادەت لە ڕواڵەتی دەبینرێت لە كاتێكدا خۆی تاوان ئەنجام ئەدات و خراپەكانی دەشارێتەوە، ئەوەش (النفاق الأصغر) ی پی دەوترێت. 8- هیچ كەسێك نابێت كافر بكرێت مەگەر الله لە قورئان و پێغەمبەرەكەی لە سوننەتدا كافریان كردبێت. 9- ئیمان گوفتارە و كردارە و باوەڕی ناو دڵە، ئەم سێیە پێكەوە ئیمانیان پێ دەوترێت، وەكو چۆن نوێژی مەغریب سێ ڕكاتە و ئەگەر ڕكاتێكی كەم بێت ئیتر پێی ناوترێت نوێژی مەغریب، ئیمانیش بە هەمان شێوە وایە. گوفتاری دڵ (قول القلب): بریتییە لە باوەڕ هێنانی تەواو بە ( لا إله إلا الله محمد رسول الله) بە مەرج و مافەكانیان و خۆ بە دوور گرتن لە هەڵوەشێنەرەوەكانیان، هەروەها باوەڕبوونی تەواو بەوەی كە هەرچی پەیامی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم هەیە بە بێ جیاوازی هەر هەمووی راستە و حەقە. كرداری دڵ (عمل القلب): واتە خۆشویستنی الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه وسلم و دینی ئیسلام، هەروەها بریتییە لەوەی كە هەرچییەك الله و پێغەمبەرەكەی صلی الله علیه و سلم خۆشیان و یستووە تۆش خۆشت بوێت و ئەوەی ڕقیان لێ بووە تۆش ڕقت لێ بێت و لێی دوور بكەویتەوە. كرداریش واتە (العمل) بریتییە لەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم پێی سپێردراوە بیگەیەنێت وەكو نوێژ و زەكات و ڕۆژوو و حەج و كردەوەكانی تر. ئینجا ئیمان زیاد دەكات و كەمیش دەكات و لە ناویش دەچێت، بە تاعەت و كردەوەی چاكە زیاد دەكات و بە تاوان و كردەوەی خراپە كەم دەكات، بە كوفر و شیركیش لە ناو دەچێت و بە هیچی تر جگە لەو دووانە لە ناو ناچن : ( إنما المؤمنون الذين إذا ذُكِرَ الله وجِلت قلوبهم وإذا تُليت عليهم آياته زادتهم إيمانا ). بۆ باسەكە بە شیكراوەیی بڕوانەعبدالعزيز الطريفي : ( فصول في العقيدة_الرسالة الشامية ). إحسان برهان الدین 23 صفر 1442 10 تشرینی یەكەم 2020