سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  شوێنكەوتنی سوننەت بەرگرییە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.
گۆڕینی فۆنت


شوێنكەوتنی سوننەت بەرگرییە لە پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم.

ئەركی هەموو موسوڵمانێكە بەرگری لە  پێغەمبەر  صلی الله علیه و سلم بكات و بە گوفتار و كردار خۆشی بوێت، هەروەها پێویستە ڕقی لە هەر كەس و لایەن و دەوڵەتێك بێت  كە سووكایەتی پێ دەكەن، یان بە ناڕاستەوخۆ بەوە ڕازین ونكۆڵی لێ ناكەن.
دەبێت  خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە شوێنكەوتنی سوننەتەكەی، بە باسكردن و وەسف كردنی كەسایەتییەكەی، بە دەرخستنی مەزنییەكەی و بڵاوكردنەوەی  ژیاننامەكەی بسەلمێنین.
نزمترین ئاستی خۆشەویستیش بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ئەوەیە لە دڵەوە پێمان ناخۆش بێت قسەی پێ بكرێت و ڕقمان لە هەر كەسێك بێت كە ناحەز و دوژمنی ئەوە.
خۆشەویستیت بۆ پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بسەلمێنە بە:
- دەستگرتن بە سوننەت و شوێنەوارەكانی.
- لە خۆت و ماڵ ومناڵ و كەس و كار زیاتر خۆشت بوێت.
- بەرگریكردن لە خۆی و لە تەواوی سیرە و سونەتەكەی و بەرپەرچدانەوەی نەیارەكانی.
- لە هەموو كاروبارەكانی ژیانتدا بیكە بە پێشەنگ و پێشەوای خۆت.
- بایكۆتكردنی هەموو شتومەك و كاڵایەكی فەرەنسا بەتایبەت" چونكە ئەوە كاریگەری خۆی هەیە ئەگەر لە ئاستێكی فراواندا بێت.

إحسان برهان الدین
7 ربيع الأول 1442

 561

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram