سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  لەبابەتی زانستیدا لە خۆتەوە پشتگیری و دەستخۆشی مەكە.!
گۆڕینی فۆنت


لەبابەتی زانستیدا لە خۆتەوە پشتگیری و دەستخۆشی مەكە.!

دەمێكە لە هەندێ لە پۆستەكانی فەیسبوكدا حاڵەتێكی نامۆ و سەیر بەدی دەكەم، ئەویش ئەوەیە كاتێك كەسێك پۆستێك دەكات، ئیتر قسە و بۆچوونەكەی تەواو بێت یان هەڵە بێت، پێكابێتی یان نەیپێكابێت، هاوڕێكانی  وەكو مافی برادەرایەتی و موجامەلە كردن هەر دەست خۆشی و بارك الله ی بۆ ئەكەن!
 هەندێ پرس و مەسەلەی گرنگی دین و دونیا هەیە، زانستییە،مەنهەجییە لۆژیكییە، یان بابەتێكە پێویستی بەبەڵگە و بنچینەی زانستی هەیە، ئەگەر بەتەواوی لێی تێنەگەیشتبێتی، نابێت لەسەر سیقەی ئەوەی كە خاوەنەكەی فڵانە هاوڕێ و كەسی نزیكتە، ئیتر بە لایك و كۆمێنتی پشتگیری و هاندانی ئەو كەسە هەڵوێستی خۆت دەربڕی ، مەرج نییە لە هەموو شتێكدا موجامەلە هەر باش بێت، بۆ نموونە لەو حاڵەتانەی كە بابەتەكە زانستییە یان یان بابەتی بیروباوەڕە یان دەربارەی دەقێكی قورئان و فەرموودەیە، یان دەربارەی هەر بابەتێكی زانستییە كە تۆ هیچی لێ نازانیت، پێویستە بوەستیت و بیرێكی لێ بكەیتەوە، بزانە ئەوەی ئەو كەسە وتوویەتی وایە وا نییە! ئەگەر خۆت زانیاری پێویستت نییە لەسەری هیچ نەبێت بەراوردی قسەكەی بكەیت لەگەڵ هەندێ بنەما و بنچینەی دین، یان دونیا، دوایی أشهد بالله و دەستخۆشی و بارك الله ی بۆ بكەیت، چونكە الله تعالی فەرموویەتی: (وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۚ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُوْلَٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًا).
 خۆشەویستی و هاوڕێتی مەسەلەیەكە و پشتگیری بابەتێكی زانستی بەبێ زانیاری پێویست مەسەلەیەكی ترە، ئەمەیان ڕووگیری و خاترانە و ئیحراج بوون وئەو شتانەی تێدا نییە.
لە ڕاستیدا موسوڵمان دەتوانێت لە هەموو جێگایەكدا پێوەرەكانی دینداری و ویژدان و ئاكاری گشتی لە خۆیدا بەرجەستە بكات و لە حەقدا ڕووگیر نەبێت و كەسایەتی خۆیشی بپارێزێت لەوەی بەهەر شایەتییەكی ناحەقی لەكەداری بكات.

إحسان برهان الدین
14 ربيع الآخر 1442
2020/11/29



 540

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram