هۆکاری ئەم هەموو زوڵم و ستەم و گەندەڵییە چییە...؟ بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەچینە خزمەت زانای بەڕێز ٳبن القیم بزانیــن ئەڵێـــت چــی...! 🔹 هەرکاتێک خەڵکی پشتیان کردە قورئان و سونەت و حوکمیان بەم دوانە نەکرد ، بڕوایان وابوو کە پێویستیان بەم دوانە نییە ، ڕوویان کردە بۆچونی فڵان و فڵان و قیاس و وتەی زانایان ، ئەوکاتە توشی سەرگەردانی ئەبن ، دڵیان تاریک ئەبێت ، هزریان گەندەڵ ئەبێت ، عەقڵیان بۆگەن ئەبێت ، تا وای لێدێت ئەوکارانە بەسەریاندا زاڵ دەبێت و کوێریان ئەکات لەئاست ڕاستی ، تا وای لێ دێت گەورە و بچوک لەسەر ئەمە ڕادێن و بەخراپەی نازانن ، ئەوکاتە دەوڵەتێکیان بۆ دروست ئەبێت کە بیدعە شوێنی سونەت ئەگرێتەوە ، نەفس شوێنی عەقڵ ئەگرێتەوە ،هەواو ئارەزوو شوێنی ژیری ئەگرێتەوە ، گومڕایی شوێنی هیدایەت ئەگرێتەوە ، ڕیــــــا شوێنی ئیخلاص و نیەت پاکی ئەگرێتەوە ، ناحەق شوێنی حەق ئەگرێتەوە ، درۆ شوێنی ڕاستگۆیی ئەگرێتەوە ، کەمتەرخەمی لە ئامۆژگاری شوێنی ئامۆژگاری ئەگرێتەوە ، ستەم شوێنی دادپەروەری ئەگرێتەوە ، تـــــا وای لێدێـــت ئەم شتانە باڵ ئەکێشێ بەسەر خەڵکیدا و دەبێتە یاسای دەوڵەت ، کەخەڵکی ڕاپرسی پێ ئەکەن ،جا کەبینیت ئەمانە زاڵ بوو بەسەر دەوڵەتدا و ئاڵای شەکایەوە ئەوکاتە سوێـنـد بـەخـــوا مردن خۆشترە لەژیان ، ژیانی ناو چیا چاکترە لەژیانی شار ، ژیان لەگەڵ دڕندە ئارامترە لەم ژیــــــانە. ________ سەرچاوە: | کتێبی :ئاوێتەی دڵ . | 📖 ٳبن قیم الجوزي . | 💥 لاپەڕە : 99 .