دوا وەسییەتی مامۆستا نورسی. رحمە اللە دوا وەسیەتم : خوێندن ..خوێندن...خوێندن وتارێکی مامۆستانورسی لە یەکەم ڕۆژنامەی تەعاون و تەرەقی کورد لە 12/11/1908 دا بڵاو بوەتەوە ئەڵێ: لە یەکگرتندا هێزو ... لەیەکێتیدا ژیان و ... لە برایەتیدا بەختەوەری و ..لە حکومەتدا سەلامەتی هەیە. بە توندی دەست بگرن بەگوریسی یەکێتی و پەتی خۆشەویستی یەوە، تاکو لە بەڵا ڕزگارتان بێت. بزانن ئێمە سێ گەوهەرمان هەیەکە دەخوازن بیانپارێزین: یەکەم: ئیسلامەتیە دووەم :ئینسانیەتە. سێەم: نەتەوایەتیە. دەبێ ئێمە بە کارەکانمان و پاراستنی نەتەوایەتی خۆمان،گیانی پێشینانمان لە گۆڕەکانیاندا شاد بکەین. سێ دوژمنیشمان هەیە: یەکەم : هەژاری. دووەم: نەزانی و نەخوێندەواری. سێیەم: دوژمنایەتی و دوبەرەکی. بزانن کە چارەی ئێمە لەوەدایە کە سێ شمشێری ئەڵماس بە دەستەوە بگرین، تاکو پارێزگاری لە هەرسێ گەوهەرەکەمان بکەین، سێ دوژمنەکەش لە خۆمان دور بخەینەوە، شمشێرەکانیش: یەکەم: دادپەروەری و زانست و خوێندن. دووەم: یەکگرتن و خۆشەویستی و نەتەوەیی یە. سێیەم: مرۆڤ بۆ خۆی کاری خۆی بکات، بەهیوای تواناو یارمەتی خەڵکی تر نەبێ و پشتیان پێ نەبەستێ. دوا وەسەتم: خوێندن........خوێندن ......خوێندن ! دەستی یەک بگرن ...دەستی یەک بگرن....دەستی یەک بگرن لە کتێبی بزاوتی ئیسلامی مامۆستا عبالرزاق وەرگیراوە بەرگی یەکەم لاپەرە 105. دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org