چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت.؟ یاخود (130) ڕێگای کورت و پوخت بۆ پەروەردەی مناڵەکەت. بەشی (5). پێنجەم : بینای جەستەیی ١ - کاتێکی کافی بۆ یاری منداڵەکەت تەرخان بکە . ٢ - یارییەسوودبەخشەکانی بۆ دەستەبەر بکە . ٣ - سەرپشکی بکە بەخۆی هەندێک لە یارییەکان هەڵبژێرێت . ٤ - فێری مەلەوانی و راکردن و هەندێک یاریگەلی هێز و هێزبەخشی بکە . ٥ - هەوڵ بدە مناڵەکەت هەندێک جار و لە هەندێک کاتدا لە هەندێک لە یارییەکاندا سەرکەوێت و لێت بباتەوە . ٦ - خواردن و خۆراکێکی هاوسەنگی بۆ دەستەبەر بکە . ٧ - گرنگی بدە بەرێکخستنی ژەمە خۆراکییەکانی . ٨ - ئاگاداری بکە لە زیادەڕەوی (زیادەخۆری) لە خواردنی خواردنەکاندا . ٩ - لێپرسینەوەی لەگەڵ مەکە لەسەر هەڵەکانی لەکاتی نان خواردندا . ١٠ - ئەو خواردنەی بۆ دروست بکە بەهەمیشەیی حەزی لێیەتی ئەگەر دەستی دەدا . شەشەم : بینای نەفسی ١ - چاک گوێ بگرە بۆ قسەی منداڵەکەت و گرنگی بەهەموو وشەیەکی بدە کە ئەیڵێت . ٢ - وابکە لە منداڵەکەت بەخۆی رووبەڕووی گرفتەکان و کێشەکانی ببێتەوە ، وە ئەکرێتیش تۆ یارمەتی و کۆمەکی پێشکەش بکەیت بێ ئەوەی کە بهێڵیت هەست پێبکات . ٣ - رێزی منداڵەکەت بگرە و سوپاسی بکە کاتێک کە کارێکی بەچاکی ئەنجام دابوو . ٤ - ناچاری مەکە بۆ ئەوەی سوێند بخوات ؛ بەڵ پێی بڵێ : من باوەڕت پێدەکەم بێ ئەوەی کە سوێند بخۆیت . ٥ - دوور بکەوەرەوە لە دەستەواژەگەلی هەڕەشە و سزادان . واتە : دەستەواژەی هەڕەشەکردن و سزادان بەکار مەهێنە لەگەڵیدا . ٦ - وامەکە وا هەست بکات کە خۆی بەکەسێکی خراپ ، یان بەگێل و گەمژە بزانێت و وابزانێت لە هیچ تێناگات . ٧ - بێزار مەبە لە زۆر پرسیارکردنی منداڵەکەت ، و هەوڵ بدە وەڵامی هەموو پرسیارێکی بدەیتەوە بەوەڵامی سادە و قەناعەت پێکەر . ٨ - مناڵەکەت بنوسێنە بەسنگتەوە ، وابکە هەست بەخۆشەویستی و حەنان و میهرەبانی بکات . ٩ - راوێژ بەمنداڵەکەت بکە لە هەندێک کاروباردا ، و کاریش بەراوێژەکەی بکە . ١٠ - وابکە منداڵەکەت هەست بەئەندازەیەک لە ئازادی بکات لە بڕیارداندا . نووسینی: مامۆستا مەلا موستەفا محمد جعفر تایبەت بە پەیجی شێخ احمد کاکە محمود