سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  وێنەی خۆشی و بەخششەکانی خودا مەخەنە پێش چاوی خەڵکی، نەوەک چاوی پیس لێتان بدات.!
گۆڕینی فۆنت



وێنەی خۆشی و بەخششەکانی خودا مەخەنە پێش چاوی خەڵکی، نەوەک چاوی پیس لێتان بدات.!

خۆشەویستان: بەداخەوە کۆمەڵگەی کوردەواری ئێمە بێ گوێدانە ئامۆژگارییەکانی ئیسلام و یاساو ڕێساکانی عورفە درووستەکانی کۆمەڵگا، هەرچی خەڵک بەگشتی ئەنجامی دا ، ئەمیش بێ گوێدانە دەرهاویشتەکان و خراپییەکانی بێ یەک و دوو ئەنجامی دەدا، لەوانە: بڵاوکردنەوەی وێنەی خۆشی و نازو نیعمەتەکانی خوای پەروەدگارەو هەروەها مناڵ و سەرکەوتنەکانی ژیان و کۆمەڵێک بابەتی تایبەتی کە پێویست ناکات هیچ کەسێک بیزانێ و بیبینێ جگە لە خانەوادەی تایبەتی خۆتان.
دەیان فەرمووودەی دروستی پێغەمبەری خوا ﷺ، لەسەر چاوی پیس هاتووەو جەخت لەسەر کارەساتی چاوی پیس دەکەنەوە، بۆیە تکایە تکایە مناڵەکانتان ، خۆتان و نازو نیعمەتەکانتان مەخەنە پێش چاوی خەڵکی، تا خەڵکی حەسوودی و چاوپیسی نەکەن بەرامبەرتان، پێغەمبەری ئازیز ﷺ دەفەرموێ : چاو حەقەو ئەگەر بڕیار بوایە شتێک پێش قەدەر بکەوتایە، ئەوا چاوی پیس پێش قەدەر دەکەوت. ئیمامی موسلیم ڕیوایەتی کردووە. مەبەست پێی کاریگەری خراپی چاوی پیسە.
وە لەفەرموودەی ڕاست و درووستدا هاتووە کە چاوی پیس مرۆڤ دەخاتە قەبرەوە. شێخی ئەلبانی بە سەحیحی داناوە.
دەیان فەرموودەی دی هاتووە لەو بارەوە.

بۆیە تکایە تکایە وەک خەمخۆرییەک لە پەیجی شێخ ئەحمەد کاکە مەحموودەوە داواتان لێدەکەین وێنەی مناڵە جوان و زیرەکەکانتان و وێنەی خۆشی و سەیران و سەردانەکانتان مەخەنە پێش چاوی خەڵکی.، تا تووشی نەخۆشی و کارەسات نەبوونەتەوە.!

ئەوە لە لایەک ، لەلایەکی دیکە ئەو نازو نیعمەت و خۆشییەی خودا بە تۆی داوە ، مەرج نیە خوای گەورە بەهەموو کەسی دابێ و دەسەڵاتی مادیی بەهەموو کەس نەبەخشیوە وەک تۆ خۆشی و سەردان و مناڵەکانیان بخەنە گرانترین قوتابخانەی فێرخوازی و سەردانی وڵاتانی دەرەوە بکەن.، بۆیە دڵشکانیشی تێدایە بۆ خزمان و دراوسێ و کەس و کاری هەموولایەک، ئەوەش خۆی بۆ خۆی تاوانەو دڵشکانی خەڵکانی فەقیر و نەدار گوناهە.!

نوقتە سەردێڕ

دیجیتاڵ میدیای شێخ ئەحمەد کاکە مەحموود.

www.ahmadkaka.org - www.dangiislam.org



 695

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram